هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی جوودی دەکەینەوە

هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە جوودی شەهید بوون و وتی، "بەڵێن دەدەین کە ئاڵای تێکۆشان کە شەهیدەکانمان بە قاڕەمانێتی رادەستی ئێمەیان کردووە، بە سەرکەوتنی شۆرشی ئازادی کوردستان بشەکێنینەوە."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی ٣ گەریلای ئازادی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"١٥ی تەمموزی ٢٠١٧ لە هەرێمی جوودی بۆتان، لە ئۆپەڕاسیۆنێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە گۆڕەپانی گوندک ڕەمۆ، میلیتانە پێشەنگەکانمان سەرهەڵدان، سەردەم و رووبار شەهید بوون. لە سالیادی شەهیدبوونیاندا بەڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: سەرهەڵدان ئامەد

ناو و پاشناو: ماحسوم ئاسلان

دایک و باوک: نەتیجە و محەمەد

کات و شوێنی شەهادەت: ١٥ی تەمموزی ٢٠١٧ / جوودی

*

نازناو: سەردەم سۆری

نازناو: محەمەد سەعید گونەش

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

دایک و باوک: فاتیمە و نەجمەدین

کات و شوێنی شەهادەت: ١٥ی تەمموزی ٢٠١٧ / جوودی

 

*

نازناو: رووبار چراڤ

ناو و پاشناو: موسا شاهین

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

دایک و باوک: وەسیلە و موستەفا

کات و شوێنی شەهادەت: ١٥ی تەمموزی ٢٠١٧ / جوودی

لە تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی کورداندا کە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی کوردستان لەدژی فاشیزمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەڕێوەدەجێت، ساڵی ٢٠١٧ بووە ساڵێکی مێژوویی کە شەڕێکی قوڕس روویدا و بەرخۆدانیش بەهێزکرا. دەوڵەتی تورک وایدەزانی پلانی تێکبردنی بۆ قڕکردنی گەلی کورد لە ساڵی ٢٠١٧دا دەگەیەنێتە ئەنجام و بە ئۆپەراسیۆنی شەڕی تایبەت کەوتە ناو خەون و خەیاڵ و وایزانی دەتوانێت لەوساڵەدا پەکەکە کۆتایی پێبهێنێت. بەڵام گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ساڵێ ٢٠١٧دا بە داواکاری، بوێری و بریارێکی گەورەوە تێکۆشانی هەبوون و ئازادیان بەردەوامی پێدا و بە باجی گەورە و شەهیدبوونی هاوڕێ هێژاکان، پلانی قڕکردن پووچەڵکرایەوە. لە سایەی بەرخۆدانی بێهەمپای رێبەر ئاپۆ لەناو سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالیدا، لە سایەی راستی شەڕی هاوڕیکانمان کە شەهید بوون و گیانیان بەخشی و لە سایەی فیداکانی گەورەی گەلەکەمان شۆڕشی ئازادی کوردستان گەورە بوو، لە ئەنجامدا سەرۆک و سەرکردەکانی شەڕی تایبەتی رژێمی قڕکەری دەوڵەتی تورک کەوتنە ناو شەڕی 'مان و نەمان'. ئاستی گەل و بزوتنەوەکەمان کە ساڵی ٢٠٢١ گەیشتووەتە لوتکە، بە باجی گەورە و مافداری تێکۆشانەکەمان و ئەنجامگیری ئەمەی جارێکی دیکە ئاشکرا کرد.

سەرهەڵدان ئامەد

هەپەگە وێڕای باسکردنی خەبات و تێکۆشانی سێ شەهیدەکە لە خەباتی رزگاری گەلی کوردستان و تێکۆشانیان لەنێو ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا وتی، " سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە ئاڵای تێکۆشان کە شەهیدە قاڕەمانەکانمان رادەستی ئێمەیان کردووە، بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئازادی کوردستان بگەیەنینە ئامانج."

ف.ق