هەپەگە بەڕێزەوە یادی شەهیدانی وانی کردەوە

هەپەگە یادی ٤ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە وان شەهید بوون و رایگەیاند، لەدژی هەر جۆرە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئیرادەی پۆڵایی خەباتیان کرد و لە بەجێگەیاندنی رێباز و تاکتیکی گەریلای سەردەمدا ڕۆڵێکی گەورەیان بینی.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە وان شەهید بوون.

راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لە ناوچەی شاخێی وان، لە نێوان سوپای داگیرکەری تورک و هێزەکانماندا شەڕ روویدا و لە ئەنجامدا هاوڕێکانمان دەشتان مۆردەم، سارینا عەگید، زەینەب ئارین کۆپ و سارینا تێکۆشین بە قاڕەمانی لەدژی داگیرکەران شەڕیان کرد و شەهید بوون.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی شەهیدانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: دەشتان مۆردەم

ناو و پاشناو: عەلی یەنیجە

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: سەیران - موسا

شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / وان

 

نازناو: سارینا عەگید

ناو و پاشناو: رازیە سونار

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

دایک و باوک: ئایشەتە – محەمەد ساڵح

شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / وان

 

نازناو: زەینەب ئارین کۆپ

ناو و پاشناو: ئالەڤ ئۆکۆموش

شوێنی لەدایکبوون: مووش

دایک و باوک: قیمەت و حەسەن

شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / وان

 

نازناو: سارینا تێکۆشین

ناو و پاشناو: سۆزدار ئاسلان

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

دایک و باوک: گازەل - تاهیر

شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / وان

 

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەموو پێوانە گەردوونیەکان پێشێل دەکات و بە ڕێ و ڕێبازی دەرەوەی مرۆڤایەتی، بە دڕندەیی لەدژی گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادی شەڕێکی قێزەون بەرێوەدەبات. فاشیزمی دەوڵەتی تورک هەر جۆرە ڕێبازێکی شەڕ لەدژی گەلەکەمان و گەریلاکانی ئازادی رەوا دەبینێت و لە ناوی 'تێکۆشان لەدژی تیرۆر' هەوڵ دەدات تێکۆشانی ئازادی ڕەش بکات و کۆمەڵکوژیەکان ڕەوا پیشان بدات. هەر چەندە هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوایی پشتگیری لە فاشیزمی دەوڵەتی تورک دەکەن، بەڵام ڕای گشتی جیهان ئەم دەوڵەتە کە پشتگیری لە تیرۆری نێودەوڵەتی دەکات و لەدژی هەموو کەسێک بەکاری دەهێنێت، بە باشی دەناسێت. رای گشتی دیموکراتی جیهان و گەلانی ئازادیخواز و تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بە هەستیاری چاودێری دەکەن، پشتگیری لێدەکەن و خاوەنداری لێدەکەن. خاوەنداری گەلانی جیهان لە تێکۆشانە بەشەرەفەکەمان، لە سایەی هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە  کە بۆ ئازادی مرۆڤایەتی خوڵقاندویەتی، لە سایەی بەرخۆدانی بێهەمپا لە ئیمڕالی، لە سایەی هەڵوێستی قاڕەمانانەی گەلەکەمان و لە سایەی بەرخۆدانی قاڕەمانانەی شەهیدەکانمانە.

یەکێک لە سەردەمە گرنگەکانی تێکۆشانی گەریلا، ساڵی ٢٠١٩ بوو کە بووە ساڵی قاڕەمانێتی گەورە. بەرخۆدان و قاڕەمانێتی لە باکوری کوردستان بووە هەموو ساتێکی دیارکەری بەرخۆدانی ئێمە. هەرێمی بۆتانیش یەکێک لە بەرە هەرە گرنگەکانی ئەم بەرخۆدانە بوو. هاوڕێکانمان دەشتان (عەلی یەنیجە)، سارینا (رازیە سونار)، زەینەب (ئالەڤ ئۆکۆموش) و سارینا (سۆزدار ئاسلان)، بوونە پێشەنگی بەرخۆدنمان لە بۆتان و تا دوایی ساتی ژیانیان بە رەنج و فیداکاریەکی گەورەوە بە قاڕەمانێتی تێکۆشانیان کرد.

هاوڕێکانمان کە هەر یەکەیان لە هەرێمێکی جیاوازی کوردستانەوە بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد، لە دەوری ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ یەکیان گرت و تێکۆشانی دژی قڕکردنیان کردە ئامانجی خۆیان. لەدژی عەقڵیەتی فاشیست کە هەبوونی گەلەکەمان قبوڵ ناکات و بە هەموو جۆرە ڕێبازێک لەدژی مرۆڤایەتی هێرش دەکاتە سەر بەهاکانمان، دەیەوێت لە ڕێشە دەرمان بهێنێت، بە تەنها بە تێکۆشانێکی گەورەوە دەتوانرا لەدژی ئەو سیاسەتە بوەستینەوە. هاوڕێ شەهیدەکانمان بە فەلسەفەی ژیان و ڕێبازی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ کە ژەهری کوشندەی رژێمی فاشیستی نەژادپەرستە، تێکۆشانیان کرد و باجی گەورەیاندا، بەرخۆدانێکی سەختیان بەڕێوەبرد و رژێمی تورکیان هێناوە بەر لێواری هەڵوەشاندنەوە. هاوڕێکانمان دەشتان، مۆردەم، سارینا عەگید، زەینەب ئارین کۆپ و سارینا تێکۆشین بە بڕوا و روحی ئاپۆیی لە هەرێمی بۆتان ئاڵای بەرخۆدانیان بەرز کردەوە و لە ویلایەتی وان، گورزی قوڕسیان لەد دوژمندا و بەم شێوەیە جێگای خۆیان لە تێکۆشانی سەردەمدا گرت. لەدژی هەرجۆرە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئیرادەیەکی پۆڵایی، لە جێبەجێکردنی ڕێباز و تاکتیکی گەریلای سەردەمدا ڕۆڵێکی گرنگیان بینی.

ڕێبازەکانی گەریلای نوێ کە بە فیداکاری بێکۆتایی هاوڕێ شەهیدە قاڕەمانەکانمان خوڵقێنرا و گورزی گەورەیان لە دوژمندا، ئیدی خۆی بە قبوڵکردنداوە و بۆ هەموو گەلە ژێردەستەکان بووەتە دەرفەتێکی تێکۆشانی ئەنجامگیر. بەرخۆدانی داستانی کە بە هەڵوێستی فیدایی هاوڕێکانمان بووەتە هیوای گەلان، بە تەئکیدی لەلایەن ئێمەی هاوڕێیانەوە سەردەکەویت.

سەرەخۆشی خۆمان سەرەتا لە خانەوادەی هاوڕێ شەهیدەکانمان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە لە تێکۆشانی خۆماندا، خاوەنداری لە یادەوەریەکانیان بکەین."

ف.ق