هەپەگە: دوو داگیرکەر سزادران و هاوڕێمان میدیا شەهید بوو
هەپەگە رایگەیاند لە چالاکی هیزەکانیان دوو داگیرکەر سزادراون و گەریلایەکیش بەناوی میدیا ئوزگور (هەوا ئالکان) شەهید بووە.
هەپەگە رایگەیاند لە چالاکی هیزەکانیان دوو داگیرکەر سزادراون و گەریلایەکیش بەناوی میدیا ئوزگور (هەوا ئالکان) شەهید بووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە وتی، " لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا: دوو داگیرکەر سزادراون.
سوپای داگیرکەری تورک، ٧ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٢٢ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بۆردومان و تۆپباران کردووە."
زانیاری لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە؛
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەش؛
لە راگەیەندراوی ٢٧ی تشرینی ٢٠٢٢ خۆماندا رامانگەیاندبوو کە لە چالاکی شۆڕشگێری ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی گورزی گەورە لە سوپای داگیرکەری تورک دراوە و ١٩ داگیرکەر سزادراون. لە هەنگاوەکەدا هاوڕێمان میدیا کە بە رەنجێکی گەورەی فیداکاریەوە بەشداری چالاکیەکە بوو، شەهید بوو. هاوڕێمان میدیا لە هێڵی سەرکەوتنی شەهید زیلاندا تێکۆشا، میراسێکی گەورەی تێکۆشانی بۆ ئێمە بەجێهێشت، بووە میلیتانی هێژای پارتەکەمان پەکەکە. هەڤاڵ میدیا بووە یەکێک لە فەرماندە پێشەنگە گەنجەکانمان کە بە بەهیزی ئایدۆلۆژی ئازادی ژنی لە پراکتیکدا جێبەجێ کرد. هەڤاڵ میدیا، لەسەر رێچکەی شەهید سارا و شەهید رەکەن لە هەموو تێکۆشانماندا هەموو کاتێک رێگاکەمان رۆناک دەکاتەوە.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە؛
ناسناو: میدیا ئوزگور
ناو و پاشناو: هەوا ئالکان
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: عەنبەر و رقیب
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢\ زاپ
**
میدیا ئوزگور
هەپەگە لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا باسی خەبات و تێکۆشانی شەهید میدیای کرد و وتی، "ئامەد کە هەمیشە پێگەیەکی گرنگی لە مێژووی کوردستاندا هەبووە بە وابەستەبوونی بە ئازادی و ئەو بەرخۆدانانەی کە بۆ ئەمە پەرەی پێداوە، هەروەها بووەتە ناوەندێکی گرنگ لە مێژووی بەرخۆدانی خەباتی ئازادی کوردستاندا کە بە پێشەنگایەتی پارتەکەمان پەکەکە بەرەو پێشەوە چووە. هاوڕێمان میدیاش لە بنەماڵەیەکی خاوەن بەها و پەیوەست بە کەلتوری گەلەکەمان و هەڵویستی نیشتیمانپەروەری و نەرێتی تێکۆشان لە ئامەد لەدایکبووە. هەڤاڵی دێرینمان ئامەد (نورەدین ئالکان) کە مامی هەڤاڵ میدیایە، ساڵی ١٩٩٤ لەنێو ریزەکانی تەڤگەری ئازادیدا شەهید بووە و لە خانەوادەکەیان زۆر کەس بەشداریان لە خەباتدا کردووە.
هەڤاڵمان میدیا کە پێی وابوو پێویستە وەک ژنێکی نیشتمانپەروەر و گەنجی کورد بەشداری ئەو خەباتە بکات، لە ساڵی ٢٠١٢دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی خەباتەوە کرد. بە کەسایەتی دڵسۆز و سروشتی خۆی کاریگەری لەسەر زۆرێک لە گەنجانی کورد دانا و بەرەو ڕیزەکانی بەرخۆدان ڕاکێشا. هاوکارمان مێدیا کە پێی وایە دوژمن تەنیا بەو زمانەی کە تێی دەگات قسەی لەگەڵ بکرێت، بەشداری زۆر چالاکیی لە شارەکاندا کردووە و بەرخۆدانی کرد
هەڤاڵ میدیا لە ساڵی ٢٠١٥ پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاکانەوە کرد، بەتایبەت بەهۆی هێرشی چەتەکانی داعش بەشداری لە خەبات لە شەنگالدا کرد. لە شەڕی دژی چەتەکان لە شەنگال ئەزموونێکی گرنگی شەڕی بەدەستهێنا.
هەڤاڵ میدیا یەکێک لە میلیتانەکانی پێشەنگی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابور بوو و بە شەڕ و ژیانی خۆی، ئاڵای تێکۆشانی شەهید سارا و شەهید رۆکەنی هەڵگرت و لەسەر هێڵی شەهیدان خەباتی کرد. ئێمە سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپاریزی کوردستان دەکەین، بە تایبەتی لە خانەوادەی هێژای هاوڕێ میدیا دەکەین کە هەموو ساتێکی ژیانی خۆی بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان تەرخان کرد."
**
بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
٢ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی تێمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لەداگیرکەرانیاندا.
لە هەرێمی زاپ لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆسدا؛
٢ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا تیمەکانی گەڕۆکمان بە سویقاسست لە داگیرکەرانیدا و داگیرکەرێک سزادرا.
٢ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠ و ١٢:٣٠ و ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، تیمە گەڕۆکەکانمان ٣ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
٢ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٩:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید عادلی چەمچۆ تیمەکانی یەژەئاستارمان بە تاکتیکی سویقاست لەداگیرکەرانیدا و داگیرکەرێک سزادرا.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە ٢ی کانونی یەکەم هەرێمەکانی سێدارێ و دەریێ هرچێی گارە و گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، ٧ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.
٢ی کانونی یەکەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، کوروژارۆ، ساجا، گردی ئامیدی و گردی جودی ٢٢ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومان کران.
٢ی کانونی یەکەم بە دەیان جار سیدا، چەمچۆ، گردی ئێف ئێم، گردی ئامیدی و گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس تۆپباران کران.
ف.ق