راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"رۆڵەی قارەمانی خەڵکی دێرسیم، جەنگاوەری پێشەنگی پارتیمان پەکەکە و فەرماندەی ئازای گەریلا هاوڕێمان عەلی حەیدەر ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٢ شەهیدبوو. فەرماندەی قارەمانمان ٣٠ ساڵ بێوچان، لە چیاکانی کوردستان تا چیاکانی تورکیا لە هەموو گۆڕەپانێکدا بە بڕوایەکی گەورەوە، گیانبازی گەورە و ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە تێکۆشا. سەری بنەماڵەی وڵاتپارێزی بەنرخی فەرماندەی قارەمانمان و خەڵکی دێرسیم ساغ بێت. سەری گەلی کوردستانی وڵاتپارێز و هاوڕێیانمان ساغ بێت کە لە هەموو گۆڕەپانێکدا بە بڕوایەکی گەورەوە لەسەر هێڵی ئاپۆیی تێدەکۆشن. بەڵێن دەدەین کە بەردەوام خاوەنداری لە یادی فەرماندەی قارەمانان هاوڕێ عەلی حەیدەر بکەین و ئەو ئامانجە پیرۆزانە کە لە پێناویاندا تەمەنی خۆی بەخشی بە دڵنیاییەوە دەگەیەنینە سەرکەوتن".
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان عەلی حەیدەر دێرسیم بەم جۆرەیە:
ناسناو: عەلی حەیدەر دێرسیم
ناو و پاشناو: بیلال کاراکوش
شوێنی لەدایکبوون: دێرسیم
ناوی دایک- باوک: زولکوف دۆغان
کات و شوێنی شەهیدبوون:١٧ی تەمموزی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
هاوڕێمان عەلی حەیدەر لە ناو بنەماڵەیەکدا لەدایکبوو کە پابەند و پەیوەست بوون بە نەریتی بەرخودانی دێرسیمەوە و خاوەن رەنجێکی گەورەبوون. لەبر ئەوەی لەناو بنەماڵەی و چواردەورێکی وڵاتپارێزدا گەورەبوو، هەر زوو دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیستی ناسی و تێکەڵ بە ریزەکانی گەریلا بوو.
هاوڕێمان عەلی حەیدەر گیانبازی دۆزی ئازادی و هەبوونی گەلەکەمانە، جەنگاوەری ئیرادەپۆڵایینی پارتیمان پەکەکەیە، رۆڵەی قارەمانی خۆڕاگری دێرسیم بوو. سەری بنەماڵە بە نرخەکەی و تەواوی گەلەکەمان ساغ بێت".
هـ . ب