ڕاگەیاندنی ناوەندی زانیاری و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"شەڕڤانی فەدایی و فەرماندەی بوێری یەژا ستار، هەڤاڵمان ئەدەسا، لە ١٤ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٣لە دێرسیم لە هێرشی دوژمندا شەهید بوو."
هەڤاڵمان ئەدەسا بە ئەشق و ئارەزویەکی بەرزەوە بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو. ماوەی ٢٣ ساڵ بە ئیرادەیەکی مەزنەوە لە خنێرە تا زاگرۆس، لە دێرسیمەوە تا گارێ، لە خاکورک و گەڤەرەوە تا دێرسیم بە ئیرادەیەکی مەزنەوە تێکۆشانی کرد. وەک شەڕڤانێکی فەدایی ئاپۆیی ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد و لە بەرەکانی شەڕدا بوو بە فەرماندەیەکی لێهاتووی یەژا ستار. لە چیاکانی دێرسیم وەک شوێنکەوتووی بەسێ و زەریفەکان ئازایانە شەڕی کرد. بوێرانە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی دوژمن شەڕی کرد و درێژەی بە فەرماندەیی ژنە بوێرەکان ژیان (یڵدز دورموش)، ڕۆزا، زین جیزرە، چیچەک بۆتانەکان دا. هەڤاڵمان ئەدەسا بوو بە دەنگی ژنی ئازادی کورد لە دێرسیم. بە وتنی 'ژن، ژیان، ئازادی'، بۆ ئایندەیەکی ئازاد بۆ ژنان و گەلەکەمان، خۆی فەدا کرد و وەک قارەمانێکی نەمر ناوی خۆی لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا تۆمار کرد. ئەو تیکۆشانەی کە هەڤاڵمان ئەدەسا بەردەوام بەڕێوەی بردووە، گەشە دەکات و هەڤاڵانمان بەڕێوەی دەبەن.
گەلەکەمان لە ئێلح (باتمان) کە شاری لەدایکبووی هەڤاڵمان ئەدەسایە و لەوێ گەورە بووە و گەلی وڵاتپارێزمان لە جزیرە بۆتان کە لێیەوە هاتوون، دەبێت گەلەکەمان خاوەنداری لە فەرماندەی فەدایی و ڕۆڵەی قارەمان هەڤاڵمان ئەدەسا بکەن و ببنە شایەنی بەبیر هێنانەوەی. لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئازیزی هەڤاڵمان ئەدەسا و گەلی ئێلح و جزیرە بۆتان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
سەبارەت بە ناسنامەی هەڤاڵمان ئەدەسا جەژنا بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ئەدەسا جەژنا
ناو و پاشناو: ئەجە یلماز
شوێنی لە دایکبوون: ئێلح
دایک و باوک: لەیلا – محەمەد عەلی
کات و شوێنی شەهید بوون: ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دێرسیم