هەپەگە: هەڤاڵمان تێکۆشەر زاگرۆس بە چەکی کیمیایی شەهید بوو

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی بەناوی ( تێکۆشەر زاگرۆس)ی ڕاگەیاند کە بەهۆی چەکی کیمیایی و گازی ژەهری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ شەهیدبووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەهیدبوونی گەریلایەک بە چەکی کیمیایی و گازی ژەهری دەوڵەتی تورک ڕاگەیاند.

 لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازەکانی زاگرۆس

کاتژمێر ١٢:٣٠ی رۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەم داگیرکەران لە دەوروبەری دۆڵی نۆدی و سرتامێزێ لە ناوچەی ئاڤاشین بوون، هێزەکانمان بە چالاکی تەقەمەنی لە داگیرکەرانیان دا، لەو چالاکیەدا لانی کەم داگیرکەرێک سزا درا، چەندین داگیرکەریش برینداربوون، پاش چالاکییەکەش داگیرکەران بە هێلیکۆپتەر بریندارەکانیان لەناوچەکە گواستەوە.

کاتژمێر٠٤:٣٠ی ٢٩ی تشرینی یەکەم، هێزەکانمان بە چەکی قورس لە دەوروبەری قەڵای بێدەوی لە هەرێمی زاپ لە داگیرکەرانیاندا.

سوپای داگیرکەری تورک لەبەرامبەر بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ناتوانێ بەرەوپێش بچێت، خنکاوە و هەموو تەکنەلۆژیاکانی بەکاردێنێت، ١٠/١٠/٢٠٢١ جارێکی دیکە تاوانێکی دیکەی کردەوە و بە سەختی مەیدانی بەرخۆدانی وەرخەلێی بە چەکی کیمیایی و گازی ژەهری بۆردوومان کرد، لەئەنجامی ئەم هێرشە نامەردانەدا هاوڕێی ئێمە(تێکۆشەر زاگرۆس) شەهید بوو.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیە

ناسناو: تێکۆشەر زاگرۆس

نا و پاشناو: ئەرهان شاهین

شوێنی لەدایکبوون: جولەمێرگ

ناوی دایک و باوک: بەهیە – هالیت

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٠/١٠/٢٠٢١ / وەرخەلێ/ئاڤاشین:

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا هەپەگە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان کرد و رایگەیاند، هەر وەک شەهید تێکۆشەر زاگرۆس بێدوودڵی لەسەر خەباتی ئازادی کورد وکوردستان بەردەوام دەبن تاوەکو سەردەکەونن

ف.ق