هەپەگە: لە چالاکییەکانی سڵاوکردن لە ١٥ تەباخدا ١٤ داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ بۆ سڵاوکردن و پێشوازی لە جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ چالاکییان ئەنجامدا. لە ئاکامدا ١٤ داگیرکەر سزادران، ٥ی دیکەش برینداربوون.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ بۆ سڵاوکردن و پێشوازی لە جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ چالاکییان ئەنجامدا. لە ئاکامدا ١٤ داگیرکەر سزادران، ٥ی دیکەش برینداربوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر ئەو بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە بەم جۆرەیە:
زانایری ورد لەسەر چالاکی و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٥ی ئاب کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی کەسی دەستوەردان لەو داگیرکەرانە کرا کە روویان کردبووە تونێلەکانی شەڕ.
٦ی ئاب کاتژمێر ١٦:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە بەرامبەر ئەو داگیرکەرانەی کەوتبوونە جموجۆڵەوە بە چەکی قورس دەستوەردان کرا و لە ئەنجامدا جموجۆڵی داگیرکەران راگیرا.
٦ی ئاب کاتژمێر ١٧:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تەقەمەنیەکی داگیرکەران لەناوبرا.
٦ی ئاب کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی جودی بە شێوازی سابۆتاژ لە داگیرکەران درا و جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٥ی ئاب کاتژمێر ٠٨:١٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٥ی ئاب کاتژمێر ١٢:٠٠، ١٢:٣٥، ١٣:٠٢ و ١٥:١٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا.
٥ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٠٠ و ١٧:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی بەهار ٢ کامێرای چاودێری حەراری داگیرکەران بە شێوازی نیشانەشکێنی لەناوبران.
٦ی ئاب لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار هێزەکانمان یەکینەیەکی داگیرکەرانیان خستەژێرچاودێرییەوە. هێزەکانمان لە دوو باسکەوە بۆسەیان لە بەردەم یەکینەی داگیرکەردانا و کاتژمێر ١٩:٣٠ لە نزیکەوە بە چەکی سوک و نیوئۆتۆماتیک گورزی قورسیان لەداگیرکەران وەشاند. دوای ئەوەی هێزەکانمان لێیاندا ئەو جبەخانەیەی بە داگیرکەران بوو تەقیەوە و ئاگرکەوتەوە. داگیرکەران بە هۆی شڵەژان و ترسەوە لە ئەنجامی گورزلێدان و تەقینەوەکە بە گۆڕەپانەکەدا پرش و بڵاوبوون و لە گۆڕەپانەکەش گورزی قورس بەر داگیرکەران کەوت. لەو چالاکیەدا کە بۆ سڵاوکردن و پێشوازی لە جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ ئەنجامدرا، ١٤ داگیرکەر کە یەکێکیان فەرماندەیەکی پلەدار کە ناوی عەلی بوو سزادران و پێنج داگیرکەریش بە سەختی برینداربوون. هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سوپای تورکی داگیرکەر کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەک ٦ جار لە گۆڕەپانەکە دابەزین و کوژراوان و بریندارەکانی خۆیان گواستەوە.
لە هەرێمی مەتینا؛
٧ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا کامێرایەکی چاودێری حەراری داگیرکەران بە رێبازی نیشانەشکێن لەناوبرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
٥ و ٦ی ئاب تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٧ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
٤، ٥ و ٦ی ئاب لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، سنین، شاخی شەهید هێمن، لۆنان ٤ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دینارتە، زێڤکێ، دێرەشێ، زەنگیل، کانی سارک، دەشتی کافیا، یەکماڵ، خێرێ، شاخی کون، سێدارێ، شاخی هەفتەباخ ١٧ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی بێشیلی ٥ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٦ جار؛ بە گشتی ٣٢ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
سوپای تورکی داگیرکەر لە کوردستان هەموو رۆژێک تاوانی شەڕ دەکات، تەقەمەنی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. بۆ شکاندنی بەرخودانی گەریلا و داگیرکردنی باشوری کوردستان پەنا بۆ هەموو رێبازێکی نائەخلاقی و نایاسایی دەبات. هەرچەندە دەڵێت کە ئامانجی سەرەکی گەریلایە، بەڵام بە هێرشە نامرۆڤانەکانی نیشانی دەدات کە دوژمنی بەهاکانی گەلی کورد و ژینگەی کوردستان. یەک لە دوایین تاوانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، رووخاندنی گۆڕستانە سەدان ساڵەکانی خەڵکی گوندی سێگرێی ژورینە لە ناوچەی ئامێدی باشوری کوردستان. سوپای تورکی داگیرکەر بە پشتیوانی پەدەکە لە دەروازەی سنوری سەرزێرێوە تێپەڕبوو، رێگەی قیری شاری ئامێدی بەکارهێنا، حەفارەی خۆی گەیاندە گۆڕەپانەکە و لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا گۆڕستانی گوندی سێگرێی ژورووی بە کۆردینەی ژمارە ٣٨ ئێش ئێڵ جی ٧١٨٤٤٧٠٦٣٣٧ رووخاند و هەوڵدەدات بیکاتە بارەگا. سوپا و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەو کردەوەیان جارێکی دیکە پێودانگە کۆمەڵایەتی، ئایینی و ئەخلاقییەکانیان پێسێلکرد و وەک مونافیقێکی دووڕوو سوکایەتیان بە بەهاکانی گەلەکەمان کرد".