هەپەگە: لە گەڤەر ٣ پۆلیس سزادران، ٤ی دیکەش برینداربوون
لە چالاکی گەریلاکان لە گەڤەر ٣ پۆلیس سزادران، ٤ی دیکەش برینداربوون. گورز لە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس وەشێندرا.
لە چالاکی گەریلاکان لە گەڤەر ٣ پۆلیس سزادران، ٤ی دیکەش برینداربوون. گورز لە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس وەشێندرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"زانیاری ورد لە سەر چالاکیەکان و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:
لە هەرێمی گەڤەر؛
٢٩ی تەمووز لە گەڕەکی جومهوریەتی لەناوەندی ناوچەی گەڤەر لە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس درا. لە ئەنجامدا ٢ پۆلیس برینداربوون و گورز لە ئۆتۆمبێلەکە وەشێندرا.
١ی ئاب لە گەڕەکی ئۆرمان لە ناوەندی ناوچەی گەڤەر لە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس درا. لەو چالاکیەکەدا ٣ پۆلیس سزادران و ٢ پۆلیسیش برینداربوون.
٢ی ئاب لە گۆڕەپانی گوندی سێگوزە حەشارگەیەکی کامێرای تۆمارکردنی وێنەی داگیرکەران لەناوبرا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٧ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە بەرامبەر داگیرکەران کە دەیانویست بەرەو گۆڕەپانی شاخی جودی بچن بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا و جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٧ی ئاب کاتژمێر ١٣:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لەبەرامبەر داگیرکەران کە لە جموجۆڵدابوون بە چەکی قورس دەستوەردان کرا، جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.
٨ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی درۆنێکی داگیرکەران بە نیشانەشکێن خرایەخوارەوە. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٧ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٣٠ و ٢١:١٧ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٧ی ئاب کاتژمێر ١٣:٣٠ و ١٥:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٨ی ئاب کاتژمێر ٠١"١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بۆسە لەبەردەم یەکینەیەکی داگیرکەران دانرا و هێزەکانمان دەستوەردانیان بەرامبەر هەلیکۆپتەرێک ئەنجامدا کە دەیویست هێزەکانی لە گۆڕەپانەکە دابەزێنێت.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە:
٧ی ئاب تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
٧ی ئاب تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٧ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
٧ی ئاب لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف و لۆلان ٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی گرێ، شیە ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بێشیلی و سەرێ مەتینا ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی بەهار ١١ جار؛ بە گشتی ١٧ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون.
٧ی ئاب لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا".