هەپەگە: لە هەفتانین ٢ داگیرکەرسزادران

هەپەگە ڕایگەیاند کە لە هەرێمی هەفتانیندا لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ٢ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک سزادران. هەروەها چەکێکی ( A-4) تێکشکنێندرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە  ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە:

' لە هەفتانین ٢ داگیرکەر سزادران'

" لە چوارچێوەی قۆناغی شۆرشگێڕی جەنگی هەفتانیندا هێزەکانی ئێمە لە ڕۆژی ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١دا لە ناوچەی خانتووری هەرێمی هەفتانین، لە دژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید بەرخۆدان  چالاکییەکی بەهێزیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا چەکێکی دۆشکە تێکشکێنرا و ٢ داگیر کەرکوژران. هەروەها کامێرای چاودێری سوپای تورک کە لە سەر گردەکە دانرابوو تێکشکێنرا.

' هێرشی ئاسمانی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا'

دەوڵەتی داگیرکەری تورک  لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا  هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا.

زانیاری ورد لەم بارەیەوە بەم شێوەیە:

١٥ی نیسان کاتژمێر ١٨:١٠ ناوچەی کەستای هەرێمی مەتینا بۆردومانکرا.

١٦ی نیسان کاتژمێر نێوان ١٤:٣٠-١٥:٠٠ دا دەورووبەری گوندی مێنبەرێ دەشتی نەخلێ-ی گارێ بۆردومانکرا.

١٩ی نیسان کاتژمێر ١٥:٠٠ ناوچەی ساجا و کاتژمێر ١٥:١٠ خولەک ناوچەی چەمچۆ و سێدای هەرێمی زاپ بۆردومانکرا.

لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوتووە. ئەو هەواڵانەی کە لە میدیاکانی شەڕی تایبەتەوە بڵاو دەکرێتەوە دوورن لە ڕاستی."

ک-ش