ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا"
"١٥ی تەمووز کاتژمیر ٠٦:٤٠ لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی کۆردینە لە دوو بەرەوە چالاکی ئەنجامدرا. لە بەری یەکەمدا لە نزیکەوە لە سەنگەرەکاندرا کە ٣ داگیرکەر و بۆمبهاوێژێکی تێدا بوو. سەنگەرەکە و چەکەکە لەناوبران و ٣ داگیرکەرەکەش سزادران. لە بەرەی دووەمدا لە سەنگەرێکدا کە ٢ داگیرکەر و چەکێکی ئەی٤ی تێدا بوو. سەنگەرەکە و چەکەکە لەناوبران و ٢ داگیرکەرەکەش سزادران. هەروەها سیستمی کامێرای مۆبەسیش لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناوبران.
گەریلاکانمان بە رێبازی گەریلای سەردەمی نوێ بۆ یادکردنەوەی بەرخۆدانی رۆژووی مەردنی گەورەی ١٤ت تەمموز چالاکیەکەیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا بە گشتی ٥ داگیرکەر سزادراون، ٢ سەنگەر و چەکێکی ئەی٤ و بۆمبهاوێژێک و سیستمێکی مۆبەس لەناوبران.
لە هەرێمی ئاڤاشین
١٤ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ١٩:٠٠ – ٢١:٠٠ دا سوپای داگیرکەر لە گۆڕەپانی وەرخالێی ئاڤاشین بە گازی ژەهراوی هێرشیان کردە تونێلەکان.
١٥ی تەمموز کاتژمێر ٠٣:٣٠ لە هەرێمی ئاڤاشین داگیرکەران ویستیان بە تەقەمەنی هێرش بکەن. هێزەکانمان دەستوەردانیان کرد. تەقەمەنیەکان لەلایەن هێزەکانمانەوە بێکاریگەرکران.
١٤ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ – ٠٠:١٠ لە هەرێمی ئاڤاشین هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی مەرڤانۆس، تابوری عرەبان، مامرەشۆ، گردی سۆر و گردی سپی گەڕان. کاتژمێر لەنێوان ٢١:١٥ – ٢٣:٣٠ لە گۆڕەپانی وەرخالێ و گردی سۆر هەلیکۆپتەرەکان هێرشیان کرد و ناوچەکانیان بۆردومان کرد.
ف.ق