هەپەگە: لە زاپ ٢ درۆن خرانەخوارەوە، داگیرکەرێک سزادرا
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دا ٢ درۆن خرانەخوارەوە. سەربازێکی تورکیش سزادرا.
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دا ٢ درۆن خرانەخوارەوە. سەربازێکی تورکیش سزادرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٢٤ی ئادار لە ١٤:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی داگیرکەران بە ئاسمانەوە لەناوبرا.
٢٥ی ئادار کاتژمێر ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی داگیرکەران بەئاسمانەوە لەناوبرا و تێکشێندرا.
٢٨ی ئادار کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کاتێک داگیرکەران کەوتنە جموجۆڵەوە، بە چەکی قورس گولـلەباران کران و جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.
٢٨ی ئادار کاتژمێر ٠٨:٥٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە تاکتیکی نیشانشکێنی کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
هەرێمی خواکورک
٢٩ی ئادار کاتژمێر ١٠:٠٠ داگیرکەران لە شاخی شەهید کامەران بە چەکی قورس کرانە ئامانج و لەوان درا.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
٢٤، ٢٧، ٢٨ و ٣٠ ئادار تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، چوار جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
٢٧ و ٢٩ی ئادار تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمی هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٤ جار بە فڕۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمڕێژکراو بۆردومان کران.
٢٤ و ٢٧ی ئادار، تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی شەهید ئیبراهیمی هەرێمی زاپ، ٣ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
لە نێوان ٢٣-٣١ی ئادار گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا، دۆستەک، کانیسارک، چەمرۆبۆتکی، شاخی رەشید، سێدار، سێرێ، دێرەش، شیێ، گرێ کۆنی هەرێمی گارە ١٩ جار، سنینی هەڕێمی خواکورک ٧ جار، هەرێمی شەهید ئیبراهیمی زاپ چوار جار، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئامێدی، شاخی بەهار و شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ١٧ جار، بە گشتی ٦١ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران".
هـ . ب