هەپەگە لە زاپ بە چەکی قورس گورزی لە داگیرکەران دا

گەریلاکان لە زاپ بە چەکی قورس لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجام دا. لەچالاکییەکەدا داگیرکەرانی سەر شاخی کۆردینە و قەڵای بەدەوێ کرانە ئامانج و لێیاندرا.

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)دا ئەم زانیارییانە خراونەتەڕوو:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی زاپ؛

لە ڕۆژی ٢٤ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٥:١٥ لە شاخی کۆردینە بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران درا.

ڕۆژی ٢٤ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٦:١٠ دا لە قەڵای بەدەوێ لە دوو قۆڵەوە بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

لە ئەنجامی ئەو دوو چالاکییانەدا گورز قورس لە داگیرکەرانی ناو سەنگەرەکان درا.

ڕۆژی ٢١ی کانوونی دووەم کاتژمێر ٠١:٢٢ و ٠١:٢٥ فڕۆکەجەنگییەکان لە ناوچەى گارە، گوندەکانی بیلمەندێ و موسەلاکایەیان ٦ جار بۆردومانکرد.

ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٠:٢٥ فڕۆکەی جەنگی لە ناوچەی مەتینا، دەوروبەری گوندی دەرگەلێ-یان بۆردومان کرد.

ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی گۆشینە-یان لە ناوچەی خواکورک بۆردومان کرد.

ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ٠٩:٣٠ ناوچەی سیدا و ناوچەی چەمچۆی زاپ و لە کاتژمێر ١٦:٣٠ی کانوونی دووەمدا ٤ جار بە فڕۆکەى جەنگی بۆردومانکران. ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٩:٣٠ بۆ ٠١:٠٠ هەلیکۆپتەرەکان بە بەسەر هێڵی قاشورا لە ناوچەی مەتینادا سوڕانەوە.

ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٦:٤٥ فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی سنین-یان لە ناوچەی خواکورک بۆردومان کرد.

ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەم کاتژمێر ٠٤:٠٠ ناوچەی بارزان لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کرا.

لەو هێرشە ئاسمانیانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا هیچ زیاینێک بەر هێزەکانی گەریلامان نەکەوتووە".

ژ.ت