هەپەگە لەبارەی کۆمەڵکوژی مێردین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هەپەگە رایگەیاند، ئەو ٥ کەسەی لە مێردین شەهیدکران، وڵاتپارێزی هۆزی رێکانین و دەوڵەتی تورک ئەوانی کردووەتە ئامانج و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو کۆمەڵکوژیە هێرشێکی کۆنترایە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی کۆمەڵکوژی مێردن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " شەوی ١٩ی کانونی دووەم لە میردین ٥ هاوڵاتی باشوری کوردستانمان بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکران. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان کە لە هۆزی رێکانین و هەموو گەلی کوردستان دەکەین.

ئەندامانی ئەو خانەوادەیە کە شەهیدکران، وڵاتپارێزی هۆزی رێکانین و زۆر جار گوند و هەرێمەکانیان بووەنەتە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و لە هێرشەکاندا زۆر شەهیدیشیانداوە. لەبەرئەوەی ئەو کەسانەمان ئامانجی دەوڵەتی تورکن، دەبینرێت کە رووداوەکەی ئەم دواییەی مێردینیش رووداوێکی تاریکە. سەرنجڕاکێشە کە دەوڵەتی تورک هەوڵیداوە رووداوەکە وەک دۆزێکی یاسایی پیشان بدات و دادوەریش بڕیاری لێکۆلینەوەی بە شێوەیەکی شاراوە داوە. بەو هۆیەوە، دەبێت هێرشێکی کۆنترابێت کە لە چوارچێوەی تێکشکاندنی گەلی کورددا ئەنجامدراوە. ئێمە وەک هێزەکانی پاراستنی گەل رایدەگەیەنین کە چاودێری دۆزی ئەو کەسانە دەکەین و حساب دەپرسین. جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین."

هێرشەکان بە چەکی کیمیایی بەردەوامن

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛

" لە چالاکیەکاندا کە بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکانماندا ئەنجامدراوە، سیستمێکی کامێرای مۆبێس تێکشکێنرا.

سوپای داگیرکەری تورک ١٧ جار بە چەکی کیمیایی، بۆمبی قەدەغەکرا، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلایان تۆپباران کرد. لە هەمان کاتدا ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ گۆڕەپانەکانی گەریلا بۆردومانکران."

زانیاریەکان لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە؛

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

لە ٢١ی کانونی دووەم کاتژمیر ٠٩:٠٠دا سیستمێکی کامێرای مۆبێسی داگیرکەران لە دەورەبەری سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدای ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی  لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنرا.

لە ٢١ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٨:٠٠ تیمەکانی گەڕۆکمان لە نزیک گوندی سیدای سەر بە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

لە ٢١ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٩:٣٠ و ١٠:١٠  تیمەکانی گەڕۆکمان لە نزیک هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامیدی دوو جار بە چەکی قورس لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابور؛

لە ٢١ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٨:٢٠ لە هەرێمەکانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم تیمەکانی گەڕۆکمان بە چەکی قورس چالاکیان ئەنجامدا.

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی؛

لە ٢١ی کانونی دووەمدا سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی ١٧ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

٢١ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٦:٠٠ سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدای سەر بە ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە ٢١ی کانونی دووەمدا گۆڕەپانی دەشتی کافیای گارە و گۆڕەپانی ئاوی لۆڵانی خواکورک ٤ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.

٢١ی کانونی دووەم هەرێمەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، گردی جودی، گردی ئێف ئێم، هەروەها سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک ناوچەی چەمچۆ و گوندی سیدای ناحیەی شێلادزێی ئامێدی بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بە دەیان جار تۆپبارانکران."

ف.ق