هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی لە شەمزینان بڵاوکردەوە

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە شەمزینان شەهید بوون. لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: لەو شەڕەدا ٧ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر سزادراون، کە دوو سەربازیان پلەبەرز بوون.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەوبارەیەوە:

"دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٨-١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لە ناوچەکانی دەریا و هێرەبان لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگ دەستپێکرد. لە ١٨ی حوزەیراندا لە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ناوچەی دۆڵا رەشانێ لە داگیرکەران درا. ئەو شەڕە تاوەکو ١٩ی حوزەیران بەردەوام بوو. لەو شەڕەدا ٧ داگیرکەر سزادران، کە دوانیان پلەبەرز بوون. سوپای تورکی داگیرکەر ڕۆژی ١٩ی حوزەیران بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش کوژراو و بریندارەکانی خۆی لە ناوچەکە دوورخستەوە. لەو شەڕەدا هاوڕێیانمان زاگرۆس و دڵگەش فیداییانە لە دژی داگیرکەران شەڕیانکرد و چوونە سەر داگیرکەران، بە ڕۆحی ئاپۆیی بەرخودان و شەڕیان کرد و تا دواهەناسەیان جەنگان. بۆ ئەوەی بە زیندویی نەکەونە دەست داگیرکەران بۆمباکانیان بە خۆیاندا تەقاندەوە و و چونە کاروانی قارەمانە نەمرەکانی کوردستان.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:

نازناو: زاگرۆس سەنار

ناو و پاشناو: پەرڤان عەلی یوسف

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: هەیفی - محەمەد عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / گەڤەر

******

نازناو: دڵگەش سنە

ناو و پاشناو: لوقمان فەلاحی

شوێنی لەدایکبوون: سنە

ناوی دایک و باوک: ئامینە - مستەفا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / گەڤەر

ئەو بنەماڵە بەڕێز  و هێژایانە، کە جەنگاوەر و شۆڕشگێڕی قارەمانی وەک زاگرۆس و دڵگەش بەشداری تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان کردووە، چەند شانازی بە ڕۆڵە قارەمانەکانیانەوە بکەن شایستەیانە. ئێمە وەک هاوڕێیانیان، خۆمان بە بەخت دەزانین، کە لەگەڵ ئەو جەنگاوەر و شۆڕشگێڕە مەزنانەدا تێکۆشاوین و شەڕمان کردووە. لە پێش هەموانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیز و هێژایان دەکەین و سەرەخۆشیش لە هەموو نیشتمانپەروەران و وڵاتپارێزانی گەلەکەمان دەکەین، بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ سەرخستن و بە ئەنجام گەیاندنی تێکۆشانی شەهیدانمان".

ژ.ت