هەپەگە ناسنامەی٢شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: "لە کەسایەتی هەڤاڵ دەڤریم و ئەبو لەیلا جارێکی تر بەڵێنی سەرکەوتن بە هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان دووبارە دەکەینەوە."

شەهیدان دەڤریم و ئەبولەیلا

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هەڤاڵانمان دەڤریم و ئەبو لەیلا لە هێرشی دوژمنی داگیرکەردا لە 30ی نیسانی 2024 لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوون".

هەڤاڵمان دەڤریم، وەک گەنجێکی کورد بە کەرامەتەوە، بەشداری لە تێکۆشان دژی هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی چەوسێنەری تورک لە دژی گەلەکەمان لە باکووری کوردستان کرد و وەڵامی دەوڵەتی ستەمکار و قڕکەری دایەوە. لەماوەی ٨ ساڵ تێکۆشانی بەردەوامیدا، بەردەوام لە پێگەی پێشەوەی شەڕەکاندا تێکۆشانی بەرز دەکردەوە. هەڤاڵمان بە پراکتیکی سەرکەوتووانەی خۆی سەلماندی کە بە تێکۆشانی کاریگەر لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە چیاکانی کوردستان دەکرێت دوژمن تێک بشکێندرێت و بوو بە نموونەیەک بۆ گەنجانی کورد. هاوڕێمان دەڤریم، گەنجە بوێرەکەی بۆتان، بە ئیرادەیەکی بەرزەوە تێکۆشانی کرد و بوو بە ئیلهام و هەوێنی سەرکەوتن بۆ هەڤاڵانی و هەموو گەنجانی وڵاتەکەی.

هەڤاڵمان ئەبو لەیلا کە لە ناو گەلی عەرەبمانەوە هاتبوو، لە تەمەنی گەنجیدا درکی بە ڕاستی بزووتنەوەی ئاپۆیی کرد و بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان بوو و بە سۆز و وەفادارییەوە تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی بە شەهادەت تاجدارەو کرد و بوو بە یەکێک لە بازنەکانی ڕاستی تێکۆشانی نێونەتەوەیی پارتیمان. بەم شێوەیە هاوڕێمان ئەبو لەیلا بوو بە هەوێنی ژیانی ئازاد و هاوسەنگی نێوان هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە هەمان کاتدا بۆ ئێمە و هەڤاڵانی بوو بە فەرمانی پەرە پێدان بە تێکۆشانی ئازادیی. ئێمە وەک هەڤاڵانی ئەبو لەیلا بە ئیرادەوە بۆ جێگیرکردنی کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هاوڕێمان ئەبو لەیلا بەردەوام ئارەزووی دەکرد، درێژە بە خەبات و تێکۆشانمان دەدەین. بەدڵنیاییەوە قارەمانانی بوێر وەک ئەبو لەیلا یەکێتی نەتەوەی دیمۆکراتیکی گەلی کورد و عەرەب بەدی دێنن و خەونی پێکەوە ژیانی گەلان بەهێزتر دەکەن. تێکۆشانی ئازادی بە ژیان و خوێنی گەنجانی کورد و عەرەب ئاو دراوە. بێگومان ئەم تێکۆشانە ژیانێکی نوێی ئازاد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مسۆگەر دەکات.

سەرەتا، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز و هێژای هەڤاڵانمان دەڤریم و ئەبو لەیلا و گەلی وڵاتپارێزی عەرەب و کورد دەکەین. لە کەسایەتی هەڤاڵانمان دڤریم و ئەبو لەیلا دا جارێکی تر بەڵێنی سەرکەوتن بە هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان دووبارە دەکەینەوە.

"زانیاری دەربارەی ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان وەهایە:

نازناو: دەڤریم بۆتان

ناو و پاشناو : یەحیا تونچ

شوێنی لەدایکبوون: شرناخ

ناوی دایک - باوک: ئاسیا - سەعید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤ / هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

نازناو: ئەبو لەیلا شەهید

ناو و پاشناو: ئەحمەد عەدنان بەرهاوا

شوێنی لەدایک بوون: منبج

ناوی دایک - باوک: هێلێ - عەدنان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤ / هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا