هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون و رایگەیاند، تێکۆشانی فیدایی بێوێنە لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ بە تەئکیدی سەردەکەوێت.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی ٣ گەریلاکەی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە بۆردومان دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا هاوڕێکانمان، چیا، رامان و چەکدار شەهید بوون.

زانیاریەکان لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: چیا زاگرۆس

ناو و پاشناو: عوسمان عەبدولوەهاب رفایی

شوێنی لەدایکبوون: عامودێ

دایک و باوک: نەداوا – عەبدولوەهاب رفایی

کات و شوێنی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ – هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

نازناو: رامان خەبات

ناو و پاشناو: ئوغور تەیمور

شوێنی لەدایکبوون:  ئامەد

دایک و باوک: ئەبریزە – عەبدولسەمەد

کات و شوێنی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ – هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

نازناو: چەکدار ئامەد

ناو و پاشناو: بۆتان گوزەل

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: ئایفەر و محەمەد

کات و شوێنی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ – هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

چیا زاگرۆس

 

رامان خەبات

هەپەگە هەروەها باسی لە خەبات و تێکۆشانی هەرسێ شەهیدەکەی لە ریزەکانی گەریلاکانی رزگاری کوردستاندا کرد و وتی، "هاوڕێکانمان چیا، رامان و جەکدار بە کەسایەتی و قۆڵایی لە هاوڕێیەتیدا بۆ ئێمە هەموو کاتێک دەبنە نمونەی میلیتانی فیدایی پێشەنگ.

چەکدار ئامەد

لە کۆتاییدا هەپەگە سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای سێ شەهیدەکە و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز کرد و وتی، " بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە لەسەر هێڵی ئاپۆیی کە گەورەترین هێڵی گەورەی فیداییە، تێکۆشانی خۆمان بەهێزتر دەکەین و بە تەئکیدی سەردەکەوین."

ف.ق