هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی، "لەسەر رێچکەی شەهیدان، بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە ئامانج و خەیاڵیان بە تەئکیدی جێبەجێ دەکەین."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد.

راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هاوڕێکانمان باوەر ئەروهـ و رۆنی دێرک ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ئەنجامی بۆردوماندا شەهید بوون.

ناوسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: باوەر ئەروهـ

ناو و پاشناو: محەمەد ئەمین ئەکینجی

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

دایک و باوک: فاتم و فەتحی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: رۆنی دێرک

ناو و پاشناو: محەمەد شەفیق ئیبراهیم

شوێنی لەدایکبوون: دێرک

دایک و باوک: بوشرا و شەفیق

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

 

 

لە ئۆمەریان بە قاڕەمانێتی شەڕی کرد و شەهید بوو

هاوڕێمان جیلۆ رەشۆ ٥ی ئابی ٢٠٢١ لە گۆڕەپانی ئۆمەریانی مێردین لە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکدا بە قاڕەمانێتی شەڕی کرد و شەهید بوو.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: جیلۆ رەشۆ

ناو و پاشناو: سولەیمان ئوزتورک

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: مەریەم و ئیبراهیم

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٥ی ئابی ٢٠٢١/ مێردین

هەپەگە لەگەڵ ئەوەی باسی لە خەبات و تێکۆشانی سێ شەهیدەکەی لە ریزەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستاندا کردوووە، هەروەها وتی، "سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی قاڕەمانی شەهیدەکانمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستانی دهێ، دێرک و نسێبین و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین. لەسەر رێچکەی شەهیدان، بەڵێن دوبارە دەکەینەوە کە ئامانج و خەیاڵیان بە تەئکیدی جێبەجێ دەکەین."

ف.ق