لەمبارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەهە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛
" لە راگەیەندراوی ٢٧ی تشرینی ٢٠٢٢ خۆماندا رامانگەیاندبوو کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی و گردی ئێف ئێم لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێریدا گورزی گەورە لە دگایرکەران دراوە و ١٩ داگیرکەر سزادراون و هاوڕێکانمان ئادار، حەقی و ئەیلەم کە لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێریدا بە شێوەیەکی فیدایی هەڵیانکوتایە سەر دوژمن و تاوەکو دواهەناسەیان شەڕیان کرد و شەهید بوون.
ئەو هاوڕێ قاڕەمانانەمان کە نمونەی بەرزی میلیتانی فیدایی ئاپۆیین، تاکتیکی گەریلایەتی سەردەمی نوێیان بە وەستایی بەکارهێنا و گورزی مێژووییان لە سوپای دگایرکەری تورکدا. دوای قۆناغی ئامادەکاری بە سوربوون، ئیرادە و داواکاری، تاکتیکی تیم بە شێوەیە چالاک ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد و نیشانیاندا کە گەریلا لە هەموو دۆخێکدا بەردەوامی بە تێکۆشان دەدات و ئازادی گەلەکەمان مسۆگەر دەکات. هاوڕێکانمان ئادار، حەقی و ئەیلەم کە میلیتانی نمونەیی سوپای فەدایی ئاپۆیی بوون، لە شەڕ و ژیاندا بە رۆحی فیداکاری رێپێوانیان ئەنجامدا. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە خاوەنداری لە تێکۆشانیان دەکەین و تێکؤشانیان سەردەخەین.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە؛
ناسناو: ئادار ئارگەش
ناو و پاشناو: وەسیلە ئاڤریش
شوێنی لەدایکبوون: بازید
ناوی دایک و باوک: گولیزار و موستەفا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ \ زاپ
*
ناسناو: حەقی قەرەسونگور
ناو و پاشناو: عومەر ئاچان
شوێنی لەدایکبوون: چەولیگ
ناویک دایک و باوک: زاهیدە و ئیلهامی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢\زاپ
*
ناسناو: ئەیلەم ئەسرین مەمیان
ناو و پاشناو: نووپەلدا پۆڵات
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناویک دایک و باوک: نەجیبە - سەلاحەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢\زاپ
**
ئادار ئارگەش
هاوڕێمان ئادار لە بازید، یەکێک لە گرنگترین ناوچەکانی بەرخۆدان، لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە. بنەماڵەی هاوڕێمان ئادار بە هۆی هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانە و دڵسۆزییان بۆ کەلتورەکەیان، پێگەیەکی گرنگی هەیە لە کۆمەڵگادا. بێگومان ئەم بنەماڵە بەنرخەی ئێمە بەهۆی هەڵوێستی بەرزی بەرامبەر دوژمنەوە ئەم گرنگی و ڕێزەی پەیدا کرد، بۆیە بوو بە نموونە. گەورەبوون لە بنەماڵەیەکی وەها شکۆداردا، شەهیدبوونی خوشک و کچی پوری لە ڕیزەکانی ئازادیدا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هەڤاڵمان ئادار هەبوو. لە هەموو ساتێکی ژیانیدا هەوڵی دەدا لە خەباتی ئەو هاوڕێ شەهیدە گرانبەهایە تێبگات. لەسەر ئەم بنەمایە، هەڤاڵمان ئادار دەرفەتی ناسینی خەباتی ئازادی کوردستانی بۆ ڕەخسا، بە دڵسۆزی بۆ شەهیدان و بۆ بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتی خۆی وەک ژنێکی کورد، لە تەمەنی گەنجیدا دەستی بە کارکردن کرد. هاوکارمان ئادار لە ڕێگەی کاری گەنجانەوە شۆڕشی دەستپێکرد و بە هەڵوێستە ڕادیکاڵەکەی، ڕوانگە دڵسۆزەکانی لەم کارەدا کاریگەرییان لەسەر زۆرێک لە گەنجانی کورد دانا و وای لێکرد بچنە ڕیزەکانی ئازادییەوە. بۆیە هەرچەند تازە بوو لە کاری شۆڕشدا، بەڵام هەر لەسەرەتاوە کەسایەتی ئاپۆیی، شێوازی کارکردنی ئاپۆیی کردە هەوێنی خۆی و لە ژیانی شۆڕشگێڕانەی خۆیدا کردە پێشەنگی خۆی.
لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر شۆڕشی ئازادیی ڕۆژاڤا کە بە هەوڵی ناوازەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدە قارەمانەکانمان دروست بوو، لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان، ئەو بەهایانە کە هەڤاڵانی شەهیدمان بە گیانی خۆیان دروستیان کرد، ساڵی ٢٠١٤ چووە رۆژئاوا، لەوێ بەشداری لە شەڕی دژی چەتەکان کرد. نزیکەی ٢ ساڵ لە نێو قورسترین شەڕەکاندا مایەوە و لە زۆر چالاکییدا بەشداری کرد و کاری گەورەی لە بەرگریکردن لە شۆڕشی ئازادیی ڕۆژئاوادا دروست کرد. بە ئازایەتی لە شەڕدا بوو بە مایەی هێز و مۆڕاڵ بۆ هەڤاڵانی. وەک ژنە میلیتانێکی شۆڕشگێڕ، هەمیشە ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکرد. هەڤاڵمان ئادار کە جۆش و خڕۆشێکی زۆری بۆ ژیانی شاخ و ژیانی گەریلا هەبوو، هەرچەندە شۆڕشگێڕێکی پیشەیی بوو و بەشداری شەڕی چەتەکانی دەکرد، هەمیشە هەستی بە کەمتەرخەمی دەکرد. دەیزانی کە ئەمە بەهۆی حەسرەتی ژیانی گەریلا و شاخەوەیە و لە ساڵی ٢٠١٦دا دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا ئامانجی منداڵی خۆی بەدیبهێنێت و پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد.
حەقی قەرەسونگور
هاوڕێمان حەقی لە چەولیگ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە، کە ئەم ناوچەیە چەندین شۆڕشگێڕی گەورەی بەرهەم هێنا کە سیمای خەباتی ئازادی کوردستانیان پێناسە کرد و هەمیشە بناغەی نیشتمانپەروەرییان پاراست. نیشتمانپەروەری بنەماڵە، پێشکەوتنی پارتەکەمان لە هەموو کوردستان وایکرد هەڤاڵ حەقی پارتەکەمان لە منداڵیدا بناسێت. هاوڕێمان حەقی لە منداڵیدا بە چیرۆکی قارەمانێتی گەریلا گەورە بووە، لە پێناو شکاندنی فشارەکان و دەستبەسەرداگرتنی ئازادی گەلەکەمان، سەرنجی بۆ گەریلا راکێشا و لە ساڵی ٢٠١٣دا لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد کە ئاواتی منداڵی بوو.
ئەیلەم ئەسرین مەیمان
هاوڕێمان ئەیلەم لە شاری راپەرینەکان ئامەد لەدایک بووە، کە بناغەکانی پارتەکەمان لەوێ دانرا و بەرخۆدانی مێژوویی ئامەد لەوێ بەڕێوەچوو. هاوڕێمان کە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا گەورە بووە، وەک هەموو گەنجێکی کورد، ژیانێکی شەرەفمەندی بۆ خۆی دروست کرد، هەر زوو دیوی تاریکی دەوڵەتی ستەمکاری تورکی ناسی. هاوڕێمان ئەیلەم کە شایەتحاڵی هێرشەکانی سەر گەلەکەمان بوو، لە دڵیدا تووڕەیییەکی گەورەی لە دژی داگیرکەران هەڵگرت. وەک ژنێکی گەنجی کورد هەرگیز ناسنامەی ژنێکی بێ ئیرادەی قبوڵ نەکرد کە سیستەم ژیانێکی کۆیلایەتی بەسەریدا بسەپێنێت، هێڵی ژنانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆی قبوڵ کرد و بە درێژایی تەمەنی ئەو ئامانجە پیرۆزەی پەیڕەو کرد. هەمیشە فەلسەفەی ڕێبەر دەخوێندەوە، هەمیشە بەدوای ڕێگا و ئامرازەکانی خەباتدا دەگەڕا. مامی هاوڕێمان ئەیلەم، شەهید جەبار (سەید پۆلات) لە ساڵی ١٩٩٥ لە ئامەد لەنێو گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا شەهید بوو. هاوڕێمان ئەیلەمیش شوێنپێی مامی گرت و لە ساڵی ٢٠١٣ لە قەڵای بەرخۆدان لە ئامەد پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد.
ف.ق