راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە کاتی هێرشی فراوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ چەوساندنەوەی گەلەکەمان، قاڕەمانەکانی گەلەکەمان مەروان، سەرحەد، مەزلۆم و زەردەشت شەهید بوون. لە ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێکانماندا بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە.
زانیاری فراوان لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: مەروان عەفرین
ناو و پاشناو: عەبدوڵلا مستەفا محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: حەلەب
ناوی دایک و باوک: گولێ و شەوکەت
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تەمموزی ٢٠١٥ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
*

ناسناو: سەرحەد ئارارات
ناو و پاشناو: ئایکوت ئاڵپتەکین
شوێنی لەدایکبوون: ئاگری
ناوی دایک و باوک: ئایشە و عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تەمموزی ٢٠١٥ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
*

ناسناو: مەزلۆم ڤیان
ناو و پاشناو: جەلال کوتلوک
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: ماشاڵلا و جەمال
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تەمموزی ٢٠١٥ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
*

ناسناو: زەردەشت کەمال
ناو و پاشناو: عەبدوڵلا مستەفا بۆزان
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک و باوک: ئامینە ڕەش و مستەفا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تەمموزی ٢٠١٥ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
مەروان عەفرین
هەڤاڵمان مەروان لە حەلەب لەدایکبووە و لەسەر بنەمایەکی ڕاست و دروست لە دژی سیاسەتەکانی لەناوبردن، وێرانکاری و تواندنەوەی هێزە داگیرکەرەکان لە چوار پارچەی کوردستان ڕاهێنانی بە کەسایەتی خۆی کردووە و بەو بڕوایە گەیشتووە کە گەلەکەمان کە لە ژێر گوشار و زۆرداری کۆمەڵکوژیدایە، تەنیا بە تێکۆشان لەسەر هێڵی گەریلا دەتوانێت ئازاد بکرێت. ئەو هەڤاڵەمان کە لە ژێر بارودۆخێکی سەختدا گەریلاکانی ئازادی ناسی و کاریگەریان لەسەر بوو، ساڵی ٢٠١٢ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو. لە ماوەیەکی کورتدا فێری گەریلایەتی بووە و بە ورە ی گەورەوە، بە ڕۆحی فیدایی بەشداری هەموو ئەرکێک بووە. هەڤاڵمان لە هەموو کارو خەباتیدا تایبەتمەندی خۆی نیشاندا و بە خۆشەویستی هاوەڵی و کەسایەتییە تێکۆشەرەکەی ناسراو بوو . لە ماوەیەکی کورتدا بوو بە فەرماندە و هەموو ئەرکەکانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد.
سەرحەد ئارارات
هەڤاڵمان سەرحەد لە ئاگری لە دایک بوو، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی کرێکار دا گەورە بوو، بە نەریتی بەرخۆدان لە هەرێمی سەرحەد، بە خێرایی تێکۆشانی ئازادیی کوردستانی ناسی. لە کاتی خوێندنی زانکۆدا چالاکانە دژی سیاسەتی تواندنەوەی سیستم شەڕی دەکرد و لە ئاستی ڕێبەرایەتیدا لە کاری گەنجاندا بەشدار بوو. هەڤاڵمان کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە بە دیل گیرا، هەمیشە ئاستی بڕیاردان و داخوازیی تێکۆشانی بەرز کردووە و پاش زیندان چووە ڕیزی گەریلاوە، لە چیا ئازادەکانی کوردستان تێکۆشانی کردووە. لە دژی هێرشە چەپەڵەکانی سەر گەنجانی کورد، لە ئاستی میلیتاندا بە هەڵوێستی شۆڕشگێڕیی گەنجان وەڵامی دایەوە و هێڵی بەرخۆدانی وەک میرات بۆ گەنجانی بەشەرەفی کوردستان بەجێهێشت. لە ڕێپێوانی شۆڕشگێڕیماندا خاوەنداری لە تێکۆشانی هەڤاڵەکەمان دەکەین.
مەزڵوم ڤیان
هەڤاڵمان مەزڵوم لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر لە گەڤەڕ لە دایک بووە. لە کەش و هەوایەکی نەریتی تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا گەورە بوو، بەخێرایی گەریلاکانی ئازادیی ناسی و ئەمەش کاریگەریی گەورەی لەسەر ژیانی هەبوو. بەهاکانی کوردستان لە کەسایەتیی خۆیاندا هەمیشە پاراست. لە ساڵی ٢٠١٣دا بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو و هێڵی تێکۆشانی بە بەردەوامی پەیڕەو کرد. هەڤاڵمان مەزڵوم کە هەمیشە لە هێڵی هاوخەباتیدا بە داخوازییەکی گەورەوە دەیخوێند، خۆی پێشدەخست و ویستی بەشدارییەکی زۆری گەورە لە تێکۆشاندا بە فەرمانداری بکات. خاوەن رقێکی گەورە لەدژی سیاسەتی تواندنەوە بوو. کە سیستەم بە شێوەی دڕندانە بەسەر گەلەکەماندا دەیسەپێنێت. بە پراکتیکی گەریلایەتی وەڵامی داگیرکەرانی دایەوە و لەنێو شەهیدە پیرۆزەکانماندا جێگەی خۆی گرت، هێڵی میلیتانی وەک میراتێک بۆ هەڤاڵەکانی بەجێهێشت.
زەردەشت کەماڵ
هەڤاڵمان زەردەشت لە قەڵای بەرخۆدان و سەرکەوتنی شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوا لە کۆبانێ لە دایک بوو، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا کە باجی تێکۆشانی ئازادیی کوردستانی داوە گەورە بووە. هەڤاڵمان زەردەشت، کە باوکی زوو کۆچی دوای کردبوو، ئەرکی ژیانی خێزانەکەی خستە ئەستوو و کاری پیرۆزی کرد لەدژی ئەو سیاسەتە نامرۆڤانەی لە دژی گەلەکەمان ئەنجام دەدرێت، هەمیشە بە بەرخۆدانی کردووە و بە بەشداریکردن لە ریزەکانی گەریلادا، رەنجێکی زۆری بۆ ئازادیی گەلەکەمان و چوار پارچەی کوردستاندا. هەڤاڵمان زەردەشت بینی فەلسەفەی ڕێبەرایەتی تاکە رێگایە بۆ ئازادی گەلەکەمان و گەلانی ستەملێکراو، ئەو هەتا ئەو ڕۆژەی شەهید بوو بە بەردەوامی شەڕی دەکرد. بە کەسایەتی کرێکار و خاکیبوونی خۆی ، لە لایەن هەڤاڵەکانیەوە خۆشەویست بوو و بوو بە جێگەی ڕێز . لە تێکۆشانماندا هەموو کاتێک یادی هەڤاڵمان زەردەشت دەکەینەوە.
هاوڕێکانمان مەرڤان، سەرحەد، مەزلۆم و زەردەشت کە لە سەرکەوتنی شۆرشی ئازادی کوردستاندا هەنگاوی گەورەیان هاویشت، بۆ ئێمە زیاتر بوونە هۆکاری تێکۆشان. سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان مەروان، سەرحەد، مەزلۆم و زەردەشت و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."
ف.ق