هەپەگە ناسنامەی ٤ شەهیدی ئاڤاشینی ئاشکرا کرد

هەپەگە یادی ٤ گەریلای کردەوە کە لە ئاڤاشین شەهید بوون و رایگەیاند، بەرخۆدانی ئاڤاشین، لاپەڕەیەکی نوێی لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا کردەوە و خەون و خەیاڵی دوژمنی لەناوبرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبەرانەی شەهیدبوونی ٤ گەریلا لە ٨ی تشرینی یەکەمدا لە ئاڤاشین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:-

"٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە گۆڕەپانی دۆڵی کۆنفڕانس و تابوری عەرەبان، لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، میلیتانە پێشەنگەکانمان لە ئاڤاشین، ئاڤێستا، عادیفە، بەرخۆدان و جەسوور شەهید بوون. هەر چوار هەڤاڵمان، لە خوڵقاندنی ڕێبازی شەڕی گروپ و گەریلایەتی سەردەمدا رۆڵێکی پێشەنگیان هەبوو و گورزی قورسیان لە دوژمندا. هاوڕێ قاڕەمانەکانمان بە شەڕڤانی زۆیان هەموو کاتێک پێشەنگی هاوڕێکانی خۆیان بوون و شەهیدبوونیان دەبێتە هۆکاری تۆڵەکردنەوەیەکی گەورە.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئاڤێستا جودی

ناو و پاشاناو: ئەستا تۆغلک

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: فاتیمە و محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / ئاڤاشین

*

ناسناو: عادیفە کانیڕەش

ناو و پاشاناو: دیلان هارمانجی

شوێنی لەدایکبوون: چەولیک

دایک و باوک: مەقبولە و حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / ئاڤاشین

*

ناسناو: بەرخۆدان زاگرۆس

ناو و پاشاناو: مەتین ئوزتورک

شوێنی لەدایکبوون: روحا

دایک و باوک: سدیقا و ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / ئاڤاشین

*

ناسناو: جەسوور ئاخین

ناو و پاشاناو: خەبات بۆزان

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

دایک و باوک: زەهرا و محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ / ئاڤاشین

***

ئاڤێستا جودی

 

عادیفە کانیڕەش

 

بەرخۆدان زاگرۆس

 

جەسوور ئاخین

 

هەپەگە وێڕای ئەوەی باسی لە خەبات و تێکۆشانی ٤ شەهیدە قاڕەمانەکەی لە ڕێزەکانی گەریلای ئازادی کوردستاندا کردووە هەروەها وتی، " بەرخۆدانی ئاڤاشین، لاپەڕەیەکی نوێی لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا کردەوە و خەون و خەیاڵی دوژمنی لەناوبرد. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان ئاڤێستا، عادیفە، بەرخۆدان و جەسوور دەکەین کە زنجیری قڕکردنیان لەسەر گەلەکەمان شکاند و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."

ف.ق