هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٥گەریلای شەهید ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "ئەوان وەک قارەمانی هەرە بوێری تێکۆشانی ئەفسانەیی لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆسدا دوای بەرخودانێکی گیانبازانە شەهید بوون".
هەپەگە ناسنامەی ٥گەریلای شەهید ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "ئەوان وەک قارەمانی هەرە بوێری تێکۆشانی ئەفسانەیی لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆسدا دوای بەرخودانێکی گیانبازانە شەهید بوون".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەتبەوگەریلا شەهیدانە رایگەیاندووە:
"خوگرافیای کوردستان لەسەر هەر بستە خاکێکی، بەرخودان بەرەوپێس دەچێت، بەو بەرخودانانە هەر رۆژەو هەنگاوێک لە ئازادییەوە نزیک دەبێتەوە. بە خوێن و ئارەقەی دەیان هەزار شەهید کە لەسەری رژاوە، لە چەپەڵی و پیسی داگیرکەران پاک دەکرێتەوە و دەگۆڕدرێت بۆ وڵاتی بەهەشت. شەهیدە قارەمانەکانمان کە ئافرێنەرانی ئەو گۆڕانکاریەن، دەزانن کە بۆ ئافراندنی وڵاتێکی بەم جۆرە دەبێت قوربانی گەورە بدرێت. هەڤاڵانمان ستێرا، ملیتان، تێکۆشەر، رێبەر وجەمال لە دژی داگیرکەری و هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تێکەڵ بە ریزەکانی تێکۆشان بوون، وەکقارەمانترین پاڵەوانەکانی ئەم بەرخودانە لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆسدا شەهید بوون.
سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، بەتایبەتی لە بنەماڵەی ئەو هەڤاڵە بەنرخانە کە گۆڕەپانی زاپیان کردە گۆڕەپانی بەرخودان. جارێکیتر بەڵێن دوپات دەکەیەنوە کە خەونەکانیان بێنینەدی.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان:
ناسناو: ستێرا ئارارات
ناو و پاشناو: ئەسما ئۆزکان
شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس
ناوی دایک – باوک: ئیجلا- جەسیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: ملیتان جودی
ناو و پاشناو: حەمودێ عومەر
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
ناوی دایک – باوک: فڕیاڵ - خەلیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢/ زاپ
ناسناو: تێکۆشەر بۆتان
ناو و پاشناو: محەمەد تاش
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک – باوک: بیبی - رەمەزان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: رێبەر ڤارتۆ
ناو و پاشناو: مستەفا چەلیک
شوێنی لەدایکبوون:مەلەتی
ناوی دایک – باوک: رەحیمە - نەجات
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: جەمال عامودێ
ناو و پاشناو: محەمەد حەمێ
شوێنی لەدایکبوون: عامودێ
ناوی دایک – باوک: بۆزکێ- قەدری
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
هـ . ب