هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای کە لە هەرێمی گارزان شەهیدبوون ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: “ئێمە بەڵینی خۆمان دووبارە دەکەینەوە کە ئەو تێکۆشانە ئازادییەی کە هاوڕێیانی ئێمە ڕادەستیان کردووین سەربخەین”.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) بەمشێوەیە هاتووە:

لە مانگی حوزەیران و ئەیلولدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندین جار لە هەرێمی گارزان ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا و لەکاتی ئەو ئۆپەراسیۆنانەشدا شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێمە و سوپای داگیرکەری تورک ڕوویدا، سوپای داگیرکەری تورک کە لەبەرامبەر هێزەکانی گەریلا ناتوانێت سەربکەوێت، چەندین جار بۆردوومانی مەیدانەکانی کرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەشدا هاوڕێیانمان دڵگەش و ئەرداڵ کە لەدژی دوژمن بە قارەمانێتی بەرخۆدانیان کرد شەهیدبوون”.

هەپەگە ناسنامەی ئەو دوو گەریلا شەهیدەی وەها ڕاگەیاندووە:

ناسناو: دڵگەش شەرزان

ناو و پاشناو: مەحمود ئۆزدەمیر

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: سەڤیم – هاشم

بەروار و کاتی شەهیدبوون: ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ – گارزان

*

ناسناو: ئەرداڵ شۆڕش

ناو و پاشناو: مەحسوم یاساک

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: گولێ – بەشیر

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢١ – گارزان

*

دڵگەش شەرزان

 

هەپەگە لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا گوتی، "هاوڕێکانمان دڵگەش و ئەرداڵ بە ڕێبازی تێکۆشان لەدژی دوژمن و هەڵوێستیان بە میلیتانی ئاپۆیی، بۆ هەموو هاوڕێکانیان بوون بە هاوڕێی میلیتانی ئاپۆیی نمونەیی. ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و ئێمە بەڵینی خۆمان دووبارە دەکەینەوە کە ئەو تێکۆشانە ئازادییەی کە هاوڕێیانی ئێمە ڕادەستیان کردووین سەربخەین."

ف.ق