هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێری شەهید جوان- شەهید ئاندۆک شەهیدبوون و لەوبارەوە رایگەیاند، "هاوڕێیانمان ئەکین و جانشێر لە رۆژی نەورۆزدا نەبەزین و نەشکانی هێزی پەکەکەیان سەلماند".
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێری شەهید جوان- شەهید ئاندۆک شەهیدبوون و لەوبارەوە رایگەیاند، "هاوڕێیانمان ئەکین و جانشێر لە رۆژی نەورۆزدا نەبەزین و نەشکانی هێزی پەکەکەیان سەلماند".
راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لە راگەیەندراوی ٢١ی ئاداری ٢٠٢٤دا بۆ رای گشتی ئاشکرامان کردبوو کە هاوڕێیانمان ئەکین و جانشێر ١٩ی ئادار لە هەرێمی شەهیدل دەلیی رۆژئاوای زاپ شەهید بوون و ئێمە رامانگەیاندبوو کە زانیاری بەرفراوان لە بارەی ناسنامەی ئەوان بڵاودەکرێتەوە. ١٩ی ئاداری ٢٠٢٤ لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید جوان- شەهید ئاندۆک کە لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ئەنجامدرا، گورزی قورس لە داگیرکەران درا و هاوڕێیانمان ئەکین و جانشێر کە لە ئۆپراسیۆنەدا بە رۆحی نەورۆز چوونە سەر دوژمن، بە گیانبازی شەڕیان کرد و شەهیدبوون.
جەنگاوەری بوێر و فیدایی ئاپۆیی و تێکۆشان ئازادی ژنان، هاوڕێی بە نرخمان ئەکین رۆدی و رۆڵەی ئازای عەفرین هاوڕێمان جانشێر شێراوا لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا کە بە خواست و بڕیارداری گەورەوە تیایدا بەشداربوون، جارێکی دیکە وانەیەکی مێژووییان بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا.
هاوڕێیانمان ئەکین و جانشێر بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی و بە ئیرادە، پێرفۆرمانسی بەرز و شێوازی لێدانی پرۆفیشناڵ بوونە دیارترین نمونەی رێپێوانی سەرکەوتن. هێزی نەبەزیو و شکستنەخواردووی پەکەکە کە پارتێکی نەورۆزە، لە رۆژی نەورۆزدا جارێکی دیکە سەلمێندرایەوە. وەک شوێنکەوتوانی ئەوان سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕییانمان ئەکین و جانشێر دەکەین؛ ئێمە بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی خۆمان کە هاوڕێیانمان بە گوڕترکردنی ئاگری نەورۆز بەرزیان کردەوە، بگەیەنینە سەرکەوتن و یادی ئەوان بەرز رابگرین.
زانیارییەکان لە بارەی ناسنامەی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئەکین رۆدی
ناو و پاشناو: دیلارا ئۆڵمەز
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک-باوک: نەسیبە- حیسامەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئاداری ٢٠٢٤/ زاپ
ناسناو: جانشێر شێراوا
ناو و پاشناو: کەمال مەروان ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
ناوی دایک-باوک: بەهار - مەروان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئاداری ٢٠٢٤/ زاپ
هـ. ب