هەپەگە: شەهیدانمان ئێمەیان زیاتر لە سەرکەوتن نزیک کردووەتەوە

هەپەگە یادی ٥ گەریلای کردەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە باکوری کوردستان شەهید بوون و ڕایگەیاند: "ئێمە بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ سەرخستنی ئەو تێکۆشانە، کە شەهیدان ڕادەستی ئێمەیان کردووە".

ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەمشێوەیەیە:

"لە ساڵی ٢٠١٩دا دوژمن دەیان ئۆپەراسیۆنی لە چەندین ناوچەی باکوری کوردستان بۆ لەناوبردن بەڕێوەبرد و دەیخواست بەو ئۆپراسیۆنانە لەو ناوچانەدا هێزەکانی گەریلامان پاکتاو بکات. لە دێرسیمەوە تا ئامانۆس، لە سەرحەدەوە تا بۆتان و مێردین و لە هەموو  ناوچەکانی باکوری کوردستان دا هێزەکانی گەریلامان لە دژی ئەو ئۆپەراسیۆنانە چالاکیی بەهێزیان ئەنجامدا، بە تاکتیکی گەریلایی سەردەمی نوێ کارێکیان کرد، کە پاشەکشە بە دوژمن بکەن. هاوڕێیانمان، کە بە هەڵوێستی یەکلاکەرەوە و پێداگرانە لەسەر هێڵی فیدایەتی بە ئەرکی پێشەنگایەتی هەستان و لەو ئۆپەراسیۆنانەدا گورزی قورسیان لە دوژمن دا، هاوڕێ کارکەر و خەبات لە مێردین، ئارمانج لە وان، دەستیار و کاتۆ لە دێرسیم شەهید بوون. ئەو شەهیدە قارەمانانەمان بە ئەندازەی تێکۆشانەکەى خۆیان و هەروەها بە شەهادەتی خۆیان، گەلەکەمانیان لە دەوری بزووتنەوەی ئازادی و رێبەرەکەمان کۆکردەوە. ئەمڕۆش ئێمەیان زیاتر لە سەرکەوتن نزیک کردووەتەوە. ئێمە بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان سەربخەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:

نازناو: کارکەر گابار

ناو و پاشناو: سەروەت دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باوک: مەولودە - عیزەت

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ / مێردین

*******

نازناو: خەبات چەکدار

ناو و پاشناو: عەبدولڕەحمان سیلەر

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: گولێ - ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی ئابی ٢٠١٩ / مێردین

*******

نازناو: ئارمانج سێرت

ناو و پاشناو: عوسمان کولیک

شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبول

ناوی دایک و باوک: مەدینە - سەڵاحەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئابی ٢٠١٩ / وان

********

نازناو: دەستیار هێلین

ناو و پاشناو: موراد چاکماک

شوێنی لەدایکبوون: دێرسیم

ناوی دایک و باوک:

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ /  دێرسیم

*********

نازناو: کاتۆ قەرس

ناو و پاشناو: بارش ئابایلی

شوێنی لەدایکبوون: قەرس

ناوی دایک و باوک: لوتوز - ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئابی ٢٠١٩ / دێرسیم

بنەماڵەی ئازیز و هێژای هەڤاڵانمان کارکەر، خەبات، ئارمانج و دەستیار و کاتۆ، کە پەیوەستی ڕێبەرایەتی، شەهیدانمان و گەلەکەمانن  بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە ئەوەیان نیشانداوە، ئێمە سەرەخۆشی لە هەموو گەلە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکەمان لە کوردستان دەکەین".

ژ.ت