هەپەگە ٣ گەریلای شەهیدی یاد کردەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی شەهیدبوونی ئەو گەریلایانە ڕایگەیاند:
دەوڵەتی تورکی قڕکەر و داگیرکەر هەموو جۆرە تەکنیکێکی شەڕکردن بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەکاردەهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەرامبەر ئیرادەی بەهێزی میلیتانانی ئاپۆی بەدەستبهێنێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلادا گورزی کوشندە دەخوات. تەکنیکی سەردەمی کە گەریلا بە ئافرێنەر و چارەسەرییەکی بڵندەوە ئەنجامی دەدات بووە بە مۆتەکەی ترسی شەوانەی داگیرکەران. بەرخۆدانی میلیتانانی فیدایی ئاپۆیی کە لە میژوودا نموونەی نەبینراوە، بێگومان دەرەنجامی خەبات و لە سایەیی تێکۆشانی شەهیدانمانەوەیە. هاوڕێیانمان شەڤین، ساریا و عەلی خواستیان بوو پارادایمی ئاپۆی لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیانییدا جێبەجێبکەن و بەرخۆدان مەزن بکەن. هاوڕێیانمان شەڤین، ساریا و عەلی ئەم بەرخۆدانەیان مەزنتکرد و بە خواستی تێکۆشانیان و بەشداری بێ سنورییان، لە مێژووی تێکۆشانماندا ناوی خۆیان نوسییەوە.
هاوڕێیانمان لە هەرێمی ئاڤاشین لە چەندین خەباتدا بەشداربوون، بەتایبەت بۆ ئامادەکارییەکانی تونێلەکانی شەڕ و پەروەردەکرنی هاوڕێیانیان لە هەوڵدانێکی زۆردا بوون. بە هەڵوێستی سووربوونیان لەسەر هێڵی پەکەکە و پاژک، لە دژی هێرشەکانی دوژمن سازشیان نەکرد و بە مۆراڵ و بەرخۆدانی مەزنەوە بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێگەیاند. ئەم میلیتانە ئاپۆییانە کە کلیلی سەرکەوتن بوون، هەموو کاتێک خۆیان بە قەرزداری گەلەکەیان و شەهیدانمان بینی و خاوەندارییان لە ئەرکی سەردەمی خۆیان کرد.
سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هاوڕێیانمان شەڤین، ساریا و عەلی، بۆ گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەخوازین. بەڵێمان دووبارە دەکەینەوە ئاڵای سەرکەوتن کە هاوڕێیانمان ڕادەستی ئێمەیان کردوە، بە سەرکەوتن بگەیەنین.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: شەڤین ئامەد
ناو و پاشناو: ئۆزلەم بەرفە
شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: زەینەب – رەشید
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٧ی تەمموزی ٢٠١٧ / ئاڤاشین.
***
ناسناو: عەلی چیچەک جودی
ناو و پاشناو: حاجی سەزەر
شوێنی لە دایکبوون: شڕناخ
ناوی دایک و باوک: غوربەت – شەحموس
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٧ی تەمموزی ٢٠١٧ / ئاڤاشین.
***
ناسناو: سارا ڕوناهی زاگرۆس
ناو و پاشناو: لەیلا ئاڤجی
شوێنی لە دایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: زەهرا – ساڵەح
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٧ی تەمموزی ٢٠١٧ / ئاڤاشین."