هەپەگە: سوپای داگیرکەری تورک لەم دۆخەی بومەلەرزەدا هێرش دەکات
سوپای داگیرکەری تورک لەم دۆخەی بومەلەرزەدا هێرش دەکات. سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی قورس بۆردومان دەکات.
سوپای داگیرکەری تورک لەم دۆخەی بومەلەرزەدا هێرش دەکات. سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی قورس بۆردومان دەکات.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:
" سوپای داگیرکەری تورک لەگەڵ ئەوەی کارەسات روویداوە کە بووەتە هۆی وێرانکاریەکی گەورە، بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات. سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان بە بۆمبی قەدەغەکراو، چەکی قورس بۆردومان دەکات. لە بەرامبەر ئەو هێرشانە، هێزەکانمان بە ناچاری خۆیان دەپارێزن.
زانیاری فراوان لەبارەی هێرشی داگیرکەری بەم شێوەیەیە؛
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
٩ی شوبات کاتژمێر ١١:٣٠ لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی، سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە دەوروبەری گوندی سیدا بە بۆمبی قەدەگەکراو و چەکی قورس لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆردومانکران. هێزەکانمان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە، خۆیان دەپارێزن و لە ئەنجامدا داگیرکەری بە شێوازی نیشان شکێنی سزافرا.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی و بۆرمبی قەدەغەکراو؛
٩ی شوبات لە ناحیەی ئامێدی، سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە دەوروبەری گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ ٢ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومانکران.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛
٩ی شوبات گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لە ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە دەوروبەری گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس تۆپبارانکران."
ف.ق