هەپەگە: ورەی تێکۆشانی هاوڕێ بارگران رێکردنی شۆڕشگێڕییمان گەورەتر دەکات!

هەپەگە رایگەیاند، بارگران ئەرکەندی ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی حەفتانین لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠دا شەهید بووە. راشیگەیاند، "ورەی تێکۆشان، شەڕڤانی و هەڵوێستەکانی هاوڕێ بارگران رێکردنی شۆڕشگێڕیی ئێمە گەورەتر دەکات".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بارگران ئەرکەندی ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی حەفتانین لە هێرشی ئاسمانیدا شەهید بووە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

"هێرشی داگیرکەریی سوپای تورکی داگیرکەری لە ئابی ٢٠١٩دا بۆ داگیرکردنی حەفتانین دەستیپێکرد و ئەو هێرشە ساڵێک و ٥ مانگی تێپەڕاند. قارەمانەکانی حەفتانین لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار بە قارەمانییەکی بێ هاوتا بەرەنگارییان کرد و تێکۆشان، بۆ تێکشکاندنی ئەو هێرشە داگیرکەرییە، دەستیان بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی حەفتانین کرد. هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی حەفتانین لە مێژووی تێکۆشانماندا لاپەڕەیەکی نوێی بەرخودانی بە داستانە قارەمانییەکانمان زیاد کرد، لە سایەی ئازایەتی و رەنجی زۆری گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، بە هێڵی سەردەمی نوێی گەریلایی، بە تاکتیکی ئافرێنەرانەی شەڕ و لێهاتوویی لە شەڕی گەریلایدا، دوژمنی داگیرکەر ژمارەیەکی زۆری لێ کوژرا. ئەو تەکنەلۆژیا و تەکنیکەى رادەستی سوپای تورکی داگیرکەر کرابوو لە حەفتانین بەکاریهێنا. ساڵ و نیوێک بە بەردەوامی بۆردومانی چڕ و قورسیان دەکرد. بە فڕۆکەى چاودێری و جەنگی، گۆڕەپانی حەفتانیان کردە گۆڕەپانی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و بە بەردەوامی بێ وەستان بۆردومانیان ئەنجام دەدا، بەڵام سوپای تورک سەرباری ئەو هەموو هێرشانە و بەکارهێنانی ئەو هەموو تەکنیکانە سەرنەکەوت و گورزی گەورەی لێدرا. سوپای تورک دوای بەرخودانە مێژووییەکانی سوور و نسێبین، ئەمجارە لە بەرخودانی جەنگی حەفتانین دا تووشی سەندرۆمێکی تر بوو، زۆرێک لە داگیرکەران، کە بە گرێبەست هاتبوون بۆ ئەو شەڕە گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندەوە و رایانکرد. سوپای تورک بەبەکارهێنانی جاش و جەردەوانەکان و چەتەکان هەوڵی دەدا خۆی بە حەفتانین بگەیەنێت، بەڵام لە رووی دەروونییەوە تێکشکان و هەنگاویان لەبەر بڕابوو.

هەڵمەتی جەنگی حەفتانین بووە هیوای گەلان

گەریلایەتیی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک لە حەفتانین بە شێوەیەکی زۆر شارەزایانە بەڕێوەچوو، تاکتیکی ئافرێنەرانە بەکارهێنران، بە سیستمی ژێر زەوی و بە رێبازی شەڕی تایبەتمەند بە ناوچەکەوە سوپای تورک و تەکنیکەکەیان تێکشکاند. لێهاتوویی شەڕی بەرخودانی جەنگی حەفتانین و هونەری بەجێهێنانی هێڵی گەریلایی سەردەمی نوێ، بڕوای بە تاکتیکی گەریلایی زیاتر کرد و بووە هیوای گەلانی ئازادیخواز. هەروەها جارێکیتر نیشاندرا، کە دەتوانرێت سەردەستەکان لەبەریەک هەڵبوەشێنرێن. بۆ ئەوەش هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی حەفتانین و ئەو کردەوەیە، نەک تەنها بۆ گەلانی کوردستان، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی بندەست بووە هیوا و ئومێد.

پراتیکی جەنگی حەفتانین و داستانی قارەمانیی ئەو جەنگە بێگومان بە رەنج، هەوڵ و قوربانیی گەورە و بە تێکۆشانی بێسنوور بەدیهاتووە. هاوڕێیانمان قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون، گەریلاکانی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک، کە هیوای گەلانی بندەستن، بە شارەزایی و بەجێهێنانی بوونە هێزی پێشەنگی فەرماندەیی بەرخودانەکە. بەرخودانی جەنگی حەفتانین بە بڕوایەکی گەورە، ئیرادەیی پۆڵاینی ئاپۆیی، بڕیار و پێداگریی بە هێز و تۆکمە و کوردبوون، بە رێگا و شێوازی شەڕ، هەوڵەکان، رەنج و پێداگریی بێسنوور ئەو قارەمانییەی شیاوی پەسەندانى لەگەڵ خۆی ئافراند. لە کەسایەتیی رووبار، بێریتان، زەلال، مەزڵوم و تۆڵهەڵدان دا ورەی بەرزی هێرشەکان نیشاندران، بەرخودانی ژنانی کوردی ئازاد بە پێشەنگایەتیی ئەسمەر و نوجان، هێڵی جەنگاوەری لە کەسایەتیی رۆستەم و بێریتانەکاندا نوێنەرایەتی کرا و داستانی نوێ ئافرێنرا.

لەو رۆژەوە، کە هێرشی داگیرکەری دەستی پێکرد، یەکێک لە هاوڕێیانمان لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی حەفتانین دا، کە رۆڵێکی چالاکانەى گێڕا، پێشەنگایەتیی بۆ بەرخودانەکە کرد، بە کردەوە فەرماندەیەکی ئاپۆیی سەرکەوتوی نیشاندا، ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی حەفتانین، هاوڕێمان بارگران ئەرکەندی بوو. لە فەرماندە قارەمانە بەرخودێرەکانی حەفتانین هاوڕێمان بارگران لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠دا لە هێرشی ئاسمانی لە حەفتانین شەهید بوو.

نازناو: بارگران ئەرکەندی

ناو و پاشناو: حەسەن گیونەر

شوێنی لە دایکبوون: ئەدەنە

ناوی دایک و باوک: دیوانە – مەحمود

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠ / حەفتانین

هاوڕێمان بارگران ئەرکەندی لە هەرێمی گارسای بۆتان لە گوندی ئەرکەندی، کە بە وڵاتپارێزیی بەهێز و تۆکمەی خۆیان دەناسرێن، لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایکبوو. لە ئەنجامی ئاگرتێبەردان و سوتاندنی گوندەکانی کوردستان لە لایەن سیاسەتی دڕندانەوەى دەوڵەتی تورکی پاکتاوکاری دژ بە مرۆڤایەتی، بنەماڵەکەى ناچاربوون کۆچ بۆ گەورە شارەکان بکەن. هاوڕێمان بارگران لە شوێنێکی دوور لە کوردستان گەورە بوو. بەڵام بە بەردەوامی بە هەستی وڵاتپارێزیی گەورە و تۆکمەی بنەماڵەکەى و هەم بە وڵاتپارێزی لە دڵی خۆیدا گەورە بوو. لە تەمەنی منداڵیدا لە دژی دوژمنی داگیرکەر وەستایەوە، تێکۆشا و بە دڵی منداڵانەى خۆی لە دژی دوژمن وەستایەوە و بووە یەکێک لە جەنەڕاڵە بچووکەکان. هێشتا تەمەنی ١٤ ساڵ بوو، کە دەستگیرکرا، تێکۆشانی خۆی بەهێزتر و بەردەوام کرد، دوای ئەوەى ئازاد کرا لەو شوێنەوە دەستی بە تێکۆشان کردەوە، کە لەسەری دەستگیرکرابوو و جارێکیتر لەلایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە دەستگیرکرایەوە. دوای ئەوەى ئەمجارە لە زیندان ئازاد بوو، بۆ تێکۆشانی بەهێز و ئەنجامگیر رووی لە چیاکانی کوردستان کرد.  

هاوڕێ بارگران جەنگاوەرێکی پێشەنگی پەکەکە بوو

لەو کولتور و پەروەردە وڵاتپارێزییەوە، کە لە بنەماڵەکەى وەریگرتبوو، بە خاکیبوون و کەسایەتیی تێگەیشتوانەى، هەروەها بە کوردبوونی لە زیندانەکاندا، لە ماوەیەکی کورت دا لە ناو ریزەکانی گەریلادا پێشکەوت و بووە فەرماندەیەکی نمونەیی. لە خواکورکەوە تاوەکو گارە، کاتێک فاشیزمی داعش هێرشی دەستیپێکرد لە بەرخودانی سەرلەنوێ رزگارکردنەوەى زۆرێک لە هەرێمەکانی کوردستان تاوەکو بەرخودانی جەنگی حەفتانین بە بڕیارداری و پێداگری و ئازاییەوە لە هەموو شوێنەکاندا شەڕی کرد و بووە فەرماندەیەکی پێشەنگ. یەکێک لە جەنگاوەرانی پێشەنگی پەکەکە بوو، کە پەروەردەی حیزبیی ناوەندیی بینیبوو، بۆ پارادیگمای ئاپۆیی بۆ ئەوەى هێڵ و پێوەری ژیانی ئاپۆیی هەمیشەیی بکات، دەست بە هەوڵێکی زۆر گەورە کرد. بە ئەزموونی خۆی، بە قوڵبوونییەوە و شەڕڤانیی خۆی لە ماوەی چەندین ساڵدا بە هەڵوێستی فەرماندەییانەى بۆ فەرماندەیی ئەیالەتی حەفتانین هەڵبژێردرا. هاوڕێ بارگران ئەرکەندی، کە هونەری فەرماندەیی ئاپۆیی لە کەسایەتیی خۆیدا بە شارەزایی نیشان دا، لە ماوەیەکی کورت دا لەلایەن هەموو هاوڕێکانییەوە رێز و خۆشەویستیی چووە دڵیانەوە و بووە فەرماندەیەک، کە هاوڕێکانی خۆی پەروەرەدە دەکرد و بەرەوپێشی دەبردن و بە شارەزاییەکی گەورەوە لەگەڵیان شەڕی بەڕێوەدەبرد.

"ئێمە دوژمن لەم خاکە دەردەکەینە دەرەوە"

بۆ بەرێکخستنکردنی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی حەفتانین بە رۆڵێکی گەورە هەستا، بە رق و توڕەیی و تامەزرۆییەوە لە دژی دوژمن پلانی چەندین چالاکیی دانا و ئەنجامدیدان و گورزی گەورەی لە دوژمنی داگیرکەر وەشاند و سزای کردن. لە فەرماندەیی هێڵی گەریلایی سەردەمی نوێدا، بۆ بەجێهێنانی تاکتیکە ئەنجامگیرەکانی گەریلایی سەرکەوتوانەى پرۆفیشناڵانەی نوێکراوە رەنجێکی گەورە و پێشەنگایەتیی ئەنجامدا. هەر لە سەرەتاوە بەم قسەیە بڕیارداری و پێداگریی خۆی بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا خستەڕوو و وتی 'ئێمە سەردەکەوین!، رێگایەکی تر نییە!، بەڵێن و پەیمانمان بۆ شەهیدان، رێبەرایەتی و گەلەکەمان ئەوەیە. ئێمە ئەو دوژمنە لەم خاکە دەکەینە دەرەوە. رێگایەکی تر بۆ ئەم کارە نییە، ئێمە ئەوە لە حەفتانینەوە دەستپێدەکەین'. چالاکییە سەرکەوتوانەکانی شاخی شەهید مەروان، کۆنفرانس، پارتیزان، شەهید بێریڤان و دوپشک خۆی راستەوخۆی بەڕێوەی دەبردن. بە رۆح و ورەی رەشید سەردارەکان، کە یەکێک لە فەرماندە گەورەکانمان بوو لە پێشەنگایەتیی بەرخودان و ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕێ دا، لە ٨ی ئابی ٢٠٢٠ گورزێکی زۆر گەورەی لە دوژمن دا، وانەیەکی مێژوویی پێدادان و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی پیربولای کرد و لە ئەنجامادا ٢٢ کۆنترا و داگیرکەر سزدران و ٨ سەربازیش سزدران و گورزیش لە ٢ کۆپتەر درا، کە یەکێکیکان کۆپتەری جۆری کۆبرا و ئەوی تریان کۆپتەری جۆری سکورسکی بوو.

رێکردنێکی بێ راوەستان و پسانەوە

هاوڕێمان بارگران ٢٠ ساڵی تەمەنی خۆی لە تێکۆشاندا، لە ١٧ ساڵییەوە شەڕڤانی گەریلایی بە رێکردنێکی بێ راوەستان و پسانەوە و بە ورەی فیدایی بە خرۆشان و ورەی شۆڕشگێڕی تێپەڕاند. بە دڵسۆزیی بە پێوەری ' ٢٤ کاتژمێر رێبەرایەتی و ٢٤ کاتژمێر گەریلایی' رێپێوانە شۆڕشگێڕییەکەى سەرخست.  هاوڕێمان بارگران کەلەپوور و نەریتێکی گەورەی تێکۆشانی لە دوای خۆی بەجێھێشت و شەهید بوو. ورەی تێکۆشان، شەڕڤانی و هەڵوێستی یەکێک لە فەرماندەی گەورەکانی هەڵمەتی جەنگی حەفتانینی هاوڕێ بارگران بۆ هاوڕێکانی بووە نموونە و بەو نموونەیی بوونەوە رێپێوان و رێکردنی شۆڕش گەورەتر دەبێت. گەلی بۆتانی وڵاتپارێز و گەنجانی کوردستان هەزاران بارگران-یان لە ناو خۆیاندا دروستکردووە و دەریاندەخەن و هەموو کات خاوەنداری لە یادی بارگران دەکەنەوە.

لەسەر ئەو بنەمایە سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکەی هاوڕێی فەرماندەمان بارگران و لە خەڵکی ئەرکەندی و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین".

ژ.ت