هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلا شەهیدی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئێمە بە ڕێزەوە یادی ئەو هاوڕێ هێژا و بەڕێزانەمان دەکەینەوە، کە لە ئاستی فەرماندەیی دا پێشەنگی شۆڕش بوون و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە ئامانجەکانیان بهێنینەدی".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"لە ساڵی ٢٠٢٠دا سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەنیازبوو جوگرافیای باکوور تاوەکو باشووری کوردستان بکاتە گۆڕەپانی جەنگ و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەناوببات. سوپای تورکی پاکتاوکار، کە دەیخواست بە لەناوبردنی گەریلاکان دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لەناوببات، کەوتە بەر ئیرادەی پۆڵاینی گەریلاکانی کوردستان و دەستەوەستان بوو. لە سایەی بەرخۆدانی گەریلادا دوژمنی بکوژ و پاکتاوکار نەیتوانی بە ئامانجەکەی بگات. شەهیدە قارەمانەکانمان بە ئیمان و بڕوا و بەرخۆدان و فیداکارییەکی زۆرەوە پڕۆسەی قورسی شەڕیان بەڕێوەبرد و پێشەنگایەتیان بۆ شەڕ کرد و پێشکەوتنیان ئافراند، بۆیە دروستکەران و ئافرینەرانی ئەم هیوایەی ئێستای شۆڕش، شەهیدە قارەمانەکانمانن.
هاوڕێیانمان دەلیلا، ماوا و جەسور لە ساڵی ٢٠٢٠دا پێشەنگایەتیان بۆ شەڕی شکۆ و سەربەرزیی ئێمە کرد. لە دژی سوپای فاشیستی دەوڵەتی تورک شەڕ و بەرەنگاری و بەرخودانیان کرد و شەهید بوون. ئەم هاوڕێیانەمان بە باوەڕ و ئیرادە و بڕوایەکی زۆرەوە دەستیان بە ڕێپێوانی شۆڕش کرد و لە ئاستی فەرماندەیدا پێشەنگایەتیان بۆ ئەم ڕێپێوانە کرد. ئێمە بە ڕێزەوە یادی ئەو هاوڕێیانەمان دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان و سەرخستنی ئامانجەکانیان.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: دەلیلا ئارگەش
ناو و پاشناو: پەلدا ئینجی
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: نیلوفەر - سەدات
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / گابار
*********
نازناو: ماوا تۆڵهەڵدان
ناو و پاشناو: حەمزە یڵدرم
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: مەحفوزە - محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / کاتۆ ژیرک
**********
نازناو: جەسور رۆژهەڵات
ناو و پاشناو: فەرشید عیسا زادە
شوێنی لەدایکبوون: ورمێ
ناوی دایک و باوک: مەدینە - خورشید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ / خواکورک
هاوڕێیانمان دەلیلا، ماوا و جەسور بە هونەرەکەیان لە مەیدانی جەنگدا ئامانجە پاکتاوکارییەکانی دوژمنیان پووچ کردەوە و گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمانیان هەنگاوێکی تر لە سەرکەوتن نزیک کردەوە. ئێمە بە ڕێزەوە یادی ئەو هاوڕێیانەمان دەکەینەوە و بەم بۆنەیەوە سەرەتا و پێش هەموان سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژا و ئازیزەکانیان و هەموو نیشتمانپەروەرانمان و وڵاتپارێزانمان لە کوردستان دەکەین".
ژ.ت