هەپەگە یادی گەریلا شەهید ئارین ئێرشی کردەوە
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندی هەپەگە بەڕێزدارییەوە یادی شەهید ئارین ئێرشی کردەوە، کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩دا لە دەرنجامی 'هێرشەکانی دووژمن' بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستی مەدیا شەهیدبوو.
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندی هەپەگە بەڕێزدارییەوە یادی شەهید ئارین ئێرشی کردەوە، کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩دا لە دەرنجامی 'هێرشەکانی دووژمن' بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستی مەدیا شەهیدبوو.
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید ئارین ئاریشدا بە ڕاگەیاندراوێک یادی ئەو شەهیدەی کردەوە و ڕایگەیاند: "هاوڕێمان ئارین ئێریش لە دەرنجامی هێرشی دووژمن بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا شەهیدبوو."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: " هاوڕێمان ئارین کە بە ئیرادە و هەستیارییەکەی زۆرەوە ڕۆڵە شۆڕشگێڕەکانی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە ئەنجام دەگەیاند، گەریلایەکەی نمونەی یەژا ستار بوو. هاوڕێمان ئارین بە تێکۆشانەکانی جێگەی خۆی لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیماندا کردەوە. هاوڕێمان ئارین بە پراکتیکەکانی ببووە نمونە بۆ هەڤاڵانی و لە هەموو بارودۆخێکدا بەبێ ماندووبوون تێکۆشانی ئازادی دەکرد و وەڵامدرەوەی پێویستییەکانی ئەو قۆناغەبوو. هاوڕێمان خەباتکارێکی پاژک و پارتیمان بوو بە بەشدارییە کاریگەرەکانی جێگەی لە دڵی هەڤاڵانیدا کردەوە.
هاوڕێمان ئارین کە هەنگاوەکانی تێکۆشانی ئازادی لە هەرێمەکانی مەتیناوە دەستپێکرد و لە هەموو گۆڕەپانەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوام بوو؛ بە کەسێتی خاکیانە، ڕەنجدەر، ورەی بەرزییەوە هاوڕێتی خۆی لە دڵی هەموو هەڤاڵانیدا بەدەستهێنا.
هاوڕێمان ئارین وەک میلیتانێک، هۆشمەندییەکی قوڵی ئازادی ئاپۆیی لە خۆیدا جێگیرکرد و جێگەی خۆی لە نێو خەباتی هێزە تایبەتەکاندا بە دەستهێنا. بەڵێن دەدەین ئەو تێکۆشانەی کە هاوڕێمان ئارین ڕادەستیکردووین، لە کەسێتی ئەودا، ببینە شایستەی هەموو شەهیدان و سەریبخەین. بەم هەستەمانەوە جارێکی دیکە لە ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی هاوڕێمان ئاریندا بە ڕێز و پێزانیەوە یادی دەکەینەوە و سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای هاوڕێمان ئارین و تەواوی گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەخوازین.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی شەهید بە شێوەیە:
ناسناو: ئارین ئێرش
ناوی پاشناو: نەجبیر بوداک
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: ئامینە- حوسەین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."