هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌رده‌وامن

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، له‌ نێوان ٩-١٢ی نیساندا له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا له‌ زه‌مین و ئاسمانه‌وه‌ هێرش ئه‌نجامدراون.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌. راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

"له‌ ٩و ١٠ی نیسان كاتژمێر له‌ نێوان ٢٠:٠٠-٢١:٣٠ گۆڕه‌پانی هه‌كاری له‌ هه‌رێمی مه‌تینا له‌لایه‌ن بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ به‌ كاتیوشا بۆردومان كران.

١٠ی نیسان كاتژمێر له‌ نێوان ١٥:٠٠-١٨:١٠ گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێی هه‌رێمی ئاڤاشین له‌لایه‌ن بنكه‌سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ به‌ كاتیوشا و ٣ جار به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كران. هه‌مان رۆژ كاتژمێر ١٨:٢٥ گۆڕه‌پانی كونیشكای هه‌رێمی زاپ به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كرا.

١١ی نیسان كاتژمێر له‌ نێوان ١٩:٠٠-٠٦:٣٠ گۆڕه‌پانی شاخی هه‌كاری له‌ هه‌رێمی مه‌تینا له‌لایه‌ن بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ به‌ كاتیوشا و ٧ جار به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كران.

١١ی نیسان كاتژمێر له‌ نێوان ٢٠:٣٠-٢٠:٤٥ له‌ هه‌رێمی زاپ گۆڕه‌پانه‌كانی چه‌مچۆ، شه‌هید شاهین، كوڕه‌ژارۆ، كاركه‌ر و له‌ هه‌رێمی ئاڤاشینیش گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێ ٩ جار له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه‌ بۆردومان كران.

١٢ی نیسان كاتژمێر له‌ نێوان ١٨:٣٠-١٩:٣٠ له‌ گۆڕه‌پانی شاخی هه‌كاری له‌ هه‌رێمی مه‌تینا له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌كانه‌وه‌ به‌ كاتیوشا بۆردومان كران. هه‌مان رۆژ شه‌وه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی ئاڤاشین هه‌لیكۆپته‌ر به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی مه‌رڤانۆس سوڕانه‌وه‌".

هـ . ب