هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغەکراو بەردەوامن
سوپای تورکی داگیرکەر جارێک بە بۆمبی قەدەغەکراو و ٧ جار بە چەکی کیمیایی سەنگەرەکانی بەرخۆدانی ناوچەی چەمچۆی بۆردومان کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر جارێک بە بۆمبی قەدەغەکراو و ٧ جار بە چەکی کیمیایی سەنگەرەکانی بەرخۆدانی ناوچەی چەمچۆی بۆردومان کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، "لە چالاکیی هێزەکانمان لە زاپ داگیرکەرێک سزا دراوە. سوپای تورکی داگیرکەری جارێک بە بۆمبی قەدەغەکراو و ٧ جار بە چەکی کیمیایی و دەیان جار بە تۆپ و تانک و هاوەن و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلای تۆپباران کرد".
زانیاری لەسەر چالاکی و هێرشەکان:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەی زاپ؛
لە ١٣ی کانوونی دووەم و لە کاتژمێر ١١:٥٠ بۆ ١٢:٥٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە نزیک ناوچەی چەمچۆ لە سنووری شێلادزێی سەر ئامێدی دوو جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا. هێزەکانمان لەو چالاکییەدا داگیرکەرێکیان سزا دا.
هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی قورس؛
لە ١٣ی کانوونی دووەم دا سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک ناوچەی چەمچۆ لە سنووری شیلادزێی سەر ئامێدی، لە بەیانییەوە بۆ ئێواران جارێک بە بۆمبی قەدەغەکراو و ٧ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردوومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە ١٣ی کانوونی دووەم ناوچەی ئاوی لۆلان لە خواکورک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کرا.
لە ١٣ی کانوونی دووەم، لە ناوچەکانی دۆڵی لۆلان و شاخی شەهید کامەران لە خواکورک، ناوچەی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم و سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و ناوچەی چەمچۆی سەر بە شیلادزێی ئامێدی، دەیانجار بە تۆپ، هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کران".
ژ.ت