هەڤاڵ ڕەزا کەسایەتی دووەمی کەمال پیرە
کەسایەتی کەمال پیر زۆر باسی لێوەکراوە و بوو بە ناوێکی بەناوبانگ لە کۆمەڵگادا. کەسایەتی ڕەزاش بەمشێوەیە بوو. وەکوو جیوە بەردەوام لە گەراندا بوو، زۆر چالاک بوو، ملیتانێکی شۆڕشگێڕ بوو.
کەسایەتی کەمال پیر زۆر باسی لێوەکراوە و بوو بە ناوێکی بەناوبانگ لە کۆمەڵگادا. کەسایەتی ڕەزاش بەمشێوەیە بوو. وەکوو جیوە بەردەوام لە گەراندا بوو، زۆر چالاک بوو، ملیتانێکی شۆڕشگێڕ بوو.
ئێمە وەک بزووتنەوە و گەل، یادی ٤٨ساڵەی شەهیدبوونی یەکەمین شەهیدی گەورەمان هەڤاڵ حەقی کارەر کە توانی ببێتە ڕۆحی شاراوەی ڕێبەر ئاپۆ لە مانگی گوڵاندا بەبیر دێنینەوە. بەم بۆنەیەوە بە ڕێزداری و حورمەتەوە یادی هەڤاڵ حەقی کارەر و هەموو شەهیدانی مانگی گوڵان و سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بەرز ڕادەگرم.
بەڕاستی مانگی گوڵان شایستەی ناوی مانگی شەهیدانە. هەر ڕۆژێکی گیان بەختکردنی دەیان شەهیدی شۆڕشگێڕی گەورەیە. مانگێک کە گۆڕەپانی گەورەترین شەڕەکانی مێژوو بووە. ٢ی ئایار ساڵڕۆژی شەهیدبوونی هەڤاڵان محەمەد قەرەسونگور و ئیبراهیم بیلگینە. ٦ی ئایار ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دەنیز گزمیش، یوسف ئالان، و حسێن ئینانە. ٩ی ئایار ساڵڕۆژی شەهیدبوونی شیرین عەلەمهۆلی و هەڤاڵانیە. ١١ی ئایار ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ هۆزان مزگینە. ١٦ی ئایار کۆمەڵکوژی هەولێرە. لەو ڕۆژەدا زیاتر لە ٧٠ ئازادیخواز کە لە بن پێشەنگایەتی هەڤاڵان هێلین و ساڵح دا بوون کۆمەڵکوژ و شەهید کران. ١٧ی ئایار ڕۆژی شەهیدبوونی فەرهاد کورتای و چوار هەڤاڵیە. ١٨ی ئایار ڕۆژی شەهیدبوونی شۆڕشگێڕی گەورە هەڤاڵ حەقی کارەر و هەروەها یەکێک لە پێشەنگەکانی شۆڕشی تورکیا ئیبراهیم کایپاکایایە. ١٩ی ئایار ڕۆژی شەهیدبوونی هەڤاڵ خەلیل چاوگونە. ٢٥ی ئایار ڕۆژی شەهیدبوونی هەڤاڵ ئەحمەد کەسیپە. ٣١ی ئایار ڕۆژی شەهیدبوونی سینان جەمگیل و هەڤاڵانیە. ئەمانە بەشێکن لە شەهیدانی مانگی گوڵان. بێگومان لەم ڕۆژانەدا دەیان شۆرشگێڕی دیکە شەهید بوون، هەر ڕۆژێکی مانگی ئایاردا بەو شێوەیە دەیان شەهید دراوە. هەمیشە پێویستە بەڕێزدارییەوە یادی هەموو ئەو شەهیدانە بەرز ڕابگیردرێت. بزووتنەوەی ئازادیمان بێ هۆ، مانگی گوڵانی بە "مانگی شەهیدان" نەناساندووە. ڕێبەر ئاپۆ بە بێ هۆکار ناوی مانگی گوڵانی بە "مانگی شەهیدان" و ١٨ی ئایاری بە "ڕۆژی شەهیدان" ناونەبردووە. شەهیدان ڕابردوو، ئێستا و داهاتوومانن. شەهیدان مسۆگەری سەرکەوتن و داهاتووی ئازادی هەموومانن. ڕێبەر ئاپۆ وتی: "مرۆڤەکان ئەوەندەی کە ڕێکخستنی کراون وبوونیان هەیە." ئەوانەی زۆرترین پەروەردە و ڕێکخستنیان پێشکەش بە گەل کردووە، ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی و شەهیدە قارەمانەکانمان بوون.
بە درێژایی ئەم ٥٢ساڵەی تێکۆشان، هەمیشە وا بووە. دوای شەهیدبوونی شۆڕشگێڕانی پێشەنگ، ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٧٣دا بۆ یادی یادی شەهیداب هەنگاوی نەورۆزی ڕێکخست، دوای ئەوە بە شەهیدبوونی حەقی کارەر لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٧ لە دیلوک، کاروانی شەهیدانی پێشەنگی تێکۆشانی ئازادیی دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامە. ئەم سوپای شەهیدانە، لە شەهیدانی بەرخۆدانی فیدایی زاپ، مەتینا و هەموو هەرێمەکانی پاراستنی میدیاوە، بە کچان و کوڕانی قارەمان، لەسەر ڕێبازی ئەو شەهیدانەوە بەردەوام بوو. گەلی کوردی جارێکی تر ژیاندەوە، ئازادیی کوردی مسۆگەر کرد و میراتێکی زۆر گەورەی لە دوای خۆی بەجێهێشت. ئەمڕۆ ئەم میراتە ئەوەندە بەهێزە کە هیچ هێرشێک ناتوانێت لەناوی ببات، زەمینێکە بۆ هەر جۆرە گەشەسەندنێکی ئازادیی و دیموکراسی. گەلی کورد، ژن و گەنجانی، لەسەر بنەمای ئەم میراتە بەرەو پێش دەچن و ئامانجی ئازادیش لەسەر ئەم بنەمایە پێشدەکەوێت. شەهیدانمان هەمیشە ڕێبەری تێکۆشانی ئازادیمانن و پێشەنگایەتی ئەم ڕێگایە دەکەن.
لە مانگی شەهیدان، کاتێک کۆنگرەی ١٢هەمی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)مان بەست، بزووتنەوەکەمان شەهیدبوونی دوو شۆڕشگێڕی گەورەی دیکەی دامەزرێنەرانی پەکەکە و هەڤاڵانی یەکەمی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاند. یەکێکیان هەڤاڵ فوئاد، عەلی حەیدەر قەیتان بوو، کە لە کۆبوونەوەی بەنداوی چوبۆکدا بەشداری کرد و یەکێک بوو لە یەکەم ئەندامانی گرووپی ئاپۆیی. یەکێکی تریان هەڤاڵ ڕەزا ئاڵتۆنە کە لە ساڵی ١٩٧٥ـەوە لە گروپی ئاپۆییەکاندا بووە و لە هەموو بوارەکاندا تیکۆشانی کردووە و خوڵقێنەری پێشەنگایەتی گۆڕانکارییەکان بووە. سەرەتا بە سۆز و ڕێزدارییەوە لە یادی هەڤاڵان فواد و ڕەزا بەرز ڕادەگرم. بەڵێنم دووبارە دەکەمەوە کە ئامانجی هەڤاڵان بەدی بهێنم و یادەوەرییەکانیان بە زیندووی رابگرم.
هەڤاڵان فوئاد و ڕەزا لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون. هەڤاڵ فوئاد ڕۆژی ٣ی تەمموزی ٢٠١٨ لە هەرێمی گارە شەهید بوو. هەروەها هەڤاڵ ڕەزا دوای ساڵێک، لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٩، لە نزیک قەندیل شەهید بوو. بەم شێوەیە ئەگەرچی ئەم هەڤاڵانە لە کاتە جیاوازەکان و لە شوێنی جیاجیادا شەهید بوون، بەڵام لە مانگی ئایاردا شەهیدبوونیان ڕاگەیەندرا. بە جۆرێک پەیوەست بوون بە کاروانی شەهیدانی مانگی گوڵانەوە. ڕێبەر ئاپۆ بە هەڤاڵ عەگیدی گوت: "شەهیدی شەهیدان" بەڕاستی پێناسەی "شەهیدی شەهیدان" بە تەواوی لەگەڵ کەسایەتی هەڤاڵان فوئاد و ڕەزادا دێتەوە. تایبەتمەندی شەهیدی شەهیدانیان هەیە.
هەروەها ڕاگەیاندنی شەهیدبوونیان لە مانگی گوڵاندا زیاتر ئەم پێگەیە بەهێزتر دەکات. بۆیە لە مانگی گوڵاندا ژنان، گەنجان، هەموو گەلەکەمان، دۆستانمان، هاوکات لەگەڵ هەڤاڵان فوئاد و ڕەزا، کە لە یەکەم هەڤاڵانی ڕاستەقینەی حەقی کارەر بوون، یادی شەهیدانی ئەم مانگە بە ڕێزدارییەوە بەرز ڕادەگرین. لەمەو بەدوا لە هەر شوێنێک مەراسیمی گەورەی یادکردنەوەیان بۆ بەڕێوەدەچێت، وتار و هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدرێت. قسە و چالاکییەکانیانی شەهیدانمان بۆ کۆمەڵگا باس دەکرێت. ئەمانە شتێکی زۆر مانادار و زۆر گرنگن. گەلەکەمان جارێکی تر لەم پڕۆسە گرینگەدا خۆی ئەزموون دەکات و بە ڕێبازی شەهیدان درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات. ئەوان لە چۆنیەتی و ناوەڕۆکی پرۆسەی نوێ تێدەگەن و بە تێگەیشتنێکی دروست لە سەر ئەو بنەمایە کە لە دوای کۆنگرەی ١٢دەستی پێکردووە، بۆ بەشداریکردن لەم پرۆسەیەدا وەک شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزێکی بەهێز خۆیان ئامادە دەکەن. ئەم باوەڕی ئێمەیە و بانگەوازیمان لەسەر ئەمەیە. ئەوانەی لەم پرۆسەدا هەنگاو دەنێن بە شێوەیەکی دروست لە ڕابردوو و ڕاستی شەهیدان تێگەیشتوون و بە هێزەوە خۆیان بۆ داهاتوو ئامادە دەکەن. هاوکات یادی شەهیدانی مەزنمان بە زیندووی ڕادەگرن و ئامانجەکانیان بەدی دەهێنن ئەمە ڕێبازێکی دروستە. بە دڵنیاییەوە بەم ڕێبازە دروستە خاوەندارێتیان لە شەهیدان حەقی، فوئاد، ڕەزا، سارا و زەیلانەکان کردووە. ئێمە دڵنیاین کە گەل و دۆستانمان بە تەواوی هەمان ڕێباز پەیڕەو دەکەن.
ڕەزای گەنج وەک کۆمەڵگەیە
دەبێت مرۆڤ کەسایەتی هاوڕێ ڕەزا زۆر باش بناسێنێت. زۆرینەمان کەسایەتی ڕەزا ئالتون لە ساڵی ١٩٩٢ەوە دەناسین لە دوای هاتنەدەرەوەی لە زیندان. بەڕاستی زیندان هاوڕێیانی زۆر گۆڕیبوو. ئەو هاوڕێیانەی لە ساڵانی ١٩٧٩-١٩٨٠ زیندانیکران، کاتێک لە ساڵانی ١٩٩٠ و ٢٠٠٠ لە زیندان دەرچوون، لە هەموویاندا گۆڕانکارییەکی مەزنمان بینی. مرۆڤ هەروا زیندانی ناکرێت. کەنعان ئەڤرەن گوتبووی: "ئایا لە سێدارەیان نەدەین، چارەسەریان بکەین!" واتا مرۆڤ لە خۆڕا زیندانی ناکرێت. ئەگەر مرۆڤیش لە سێدارە نەدەن، بۆ ئەوەی ئازاریان بدەن و گۆڕانکارییەکی زۆر لێ بکەن، ئەوە دەکەین. دەکرێت لە هەر هاوڕێیەکدا شوێنی ئەمە لە ئاستێکی پێشەوە بینرێت، بەڵام ئەوەی من تێبینیم کرد، یەکێک لە هەڤاڵانەی زۆرگۆڕا بوو هەڤاڵ ڕەزا بوو. دیاربوو کە زۆر ئازاریان دابوو. بێگومان دەزانین کە لە زیندانەکانی داگیرکەر-قڕکەر چۆن ئەشکەنجە دراون و ڕووبەڕووی چی بوونەتەوە. زۆر باش دەزانین کە ژیانی لە مردن قورستر، ڕژێمی سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلوول بەم هاوڕێیانەی ئەزموونکردوە. لەسەر ئەو بنەمایە هاوڕێ ڕەزا؛ زۆر جدی مامەڵەی دەکرد، زۆر بە هۆشیاری، قوڵ بیری دەکردەوە، زانا، حیسابی قوڵی کردبوو و بووبوو بە کەسایەتییەکی زۆر تێگەشتوو. بێگومان ئەم تێگەشتنە لە لایەک گوزارشت لە زانابوون و قازانجیکردنی ئەزموون دەکات، بەڵام لە لایەکی تر گوزارشت لە شوێنی ئەشکەنجەی قوڵ دەکات.
لە کوردستان ژیان چییە؟ زیهنیەت و سیاسەتی داگیرکەر-قڕکەر، چی دەکات؟ مرۆڤ لەم جیهانە چی بەسەر مرۆڤ دەهێنێت؟ ئەمانەی بینیبوو. لە ڕاستیدا ئەوەی پێی دەوترێت مرۆڤایەتی، لە ژێر سیستەمی دەسەڵاتی ئێستا و دەوڵەتدا، لە کوردستان کە قڕکردنی تێدا بەڕێوەدەبرێت بینیبوو، بەڵام ڕەزا پێش چوونە زیندان، ڕەزایەکی زۆر جیاواز بوو. ڕەزای گەنج، ڕەزایەک بوو کە لە شوێنی خۆیدا نەدەوەستا و وەک کۆمەڵگە هەمیشە لە جوڵەدا بوو. تووزلوچایر ناوی کرد بوو بە "شیرکەت". بنەماڵەکەشی لە دەوربەری شۆڕشگێڕەکاندا بوو. تەنانەت لە دادگاش کە دادگای دەکرا، کەس هەڤاڵ ڕەزای وەک "ڕەزا ئالتون" نەدەناسی. زۆرێک بەڕاستی ناوی "شیرکەت"یان دەزانی. لە شوێنێک سەرۆکی تووزلوچایر بوو. کەسێکی ئەوەندە کاریگەر بوو لە دەورووبەری شۆڕشگێڕەکاندا. وەک زانابوون، وەک بڕیار، وەک ئیرادە، وەک پراکتیک هەمووکات پێشەنگ بوو. بەڕاستیش کەسایەتییەکی وەک کۆمەڵگە بە جوڵە بوو. خاوەن زیرەیەکی وەها بوو کە لە چرکەیەکدا وەڵامی دەدایەوە. زۆر بیری نەدەکردەوە، بەخێرایی بڕیار دەدا بەڵام زۆر بە وریایی مامەڵەی دەکرد. شوێنێک کە هاوڕێ ڕەزا نەیتوانی بچێتە ناویەوە، ڕێگایەک کە نەتوانێ پێیدا بڕوات، نەبوو. خاوەن زانینێکی قوڵ، ئیرادە و بوێرییەکی مەزن بوو.
لە بەرانبەر سۆسیالیزم، ئازادی و هەبوونی کورد هەبوو خاوەن باوەڕێکی قوڵبوو. دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆی ناسی، باوەڕی قووڵی بە ڕاستی سەرکەوتنی هێڵی ئاپۆی هەڤاڵ ڕەزای گۆڕی بۆ شۆڕشگێڕێک کە لە گۆڕەپان بۆ گۆڕەپان، لە چالاکییەکەوە بۆ چالاکییەکی تر، لە سەرکەوتنەوە بۆ سەرکەوتن بڕوات. ئەوانەی لە پێشتر ژیاون ئەم ڕاستییە باش دەزانن. لانی کەم ئەو هەڤاڵانەی کە پێکەوە ژیاون و تێکۆشانیان کردووە ئەم دۆخە دەزانن. هیوادارین و باوەڕمان وایە کە ئەم ڕاستییە بە هەموو وردەکارییەکانیەوە بڵێن. ئەم کەسایەتییە ئاشنا دەکەین.
لە کۆنگرەدا گوتمان 'کەسایەتی دووەمی کەمال پیر'. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە دەیگوت لە گوندەکە پێیان دەگوت 'منداڵێک وەک کۆمەڵگە'. ئاماژەی بەوەدا لەوکاتەدا خاوەن کەسایەتییەکی بە هەڵوێست بوو. کەسایەتی کەمال پیریش بەو شێوەیە بوو. هەمووکەسێک ئەمە دەزانێت. کەسایەتی کەمال پیر زۆر باسی لێوەکرا، بوو بە ماڵێک بۆ کۆمەڵگە. کەسایەتی ڕەزاش بەو شێوەیە بوو. وەک کۆمەڵگەیەکی زۆر چالاکبوو. میلیتانێکی شۆڕشگێڕ، تێکۆشەر، لێکۆڵەرێکی مەزن کە لە چالاکییەکەوە بۆ چالاکییەکی تر دەرباز دەبوو.
نەک تەنها بنەماڵەکەی بەڵکو دانیشتووانی گەڕەکەکەشی بەشوێن ئەودا ڕێپێوانیان دەکرد
پەیوەست بە ژیانی هاوڕێ ڕەزا زانیاریی بە شێوەی ژیاننامەیی (بیۆگرافی) بڵاو دەکرێتەوە. لە ساریز لە دایکبووە. ئەو ناوچەیە هەندێک شارەزام. مرۆڤێکی کوردی عەلەوی بوو کە دەربەدەر کرا. تووزلوچایر کاتێک ماڵی هاوڕێ ڕەزای لێی بوو، هێشتا ناوچەیەکی نوێ بوو، زۆر شوێنی چۆڵبوو. لە زستانانی ٧٤-٧٥ یان سەرەتای ٧٥ بوو کە هاوڕێ ڕەزام ناسی. چونکە ماڵی خۆشمان لە دیکمەڤی بوو، نزیک ڕێگەی ناتۆ بوو. هەندێکیش نزیک فاکەڵتیی زانستە سیاسییەکان بوو، زۆر دەهات و دەچوو. بە ئەگەرێکی زۆر لە گۆڕەپانی فاکەڵتی زانستە سیاسییەکان کە یەکترمان ناسی یان کۆبونەوەیەک بوو، بەڵام لە ٧٥ەوە ئیدی گەنجانی شۆڕشگێڕی تووزلوچایرم ناسی. سەرۆکەیان بە ناوی "شیرکەت" و سەرۆکی هەموو شۆڕشگێڕان و ڕێکخستنەکانیان هەڤاڵ ڕەزا بوو. هەڤاڵ ڕەزام ناسی. چووم و هاتم بۆ تووزلوچایر، بنەماڵەکەی و ماڵەکەشیانم بینی. دایکی و خوشک-برایانیم ناسی. بەم بۆنەیەوە دەمەوێت بە ڕێز و خۆشەویستییەوە برا بچووکەی شەهیدەکەی حەیدەر، هەروەها برایانی هاوڕێ دۆغان و جومالی بە بیر بهێنمەوە. هەندێکیان نەبوون، هەندێکیش هێشتا منداڵ بوون، گەورە بوون و بەشداری تێکۆشان بوون. هەموویان بە شوێن پێی هەڤاڵ ڕەزا ڕێپێوانیان کرد. چونکە ئەوەندە کاریگەر بوو. ئایا تەنها بنەماڵەکەی بە شوێنکەوتەی هەڤاڵ ڕەزا بوون، نا، هەموو گەڕەکەکە بە دوای ئەودا ڕێپێوانی کرد.
بەڵگە فیلمی پەکەکە بە ناوی "ڤەژینا کورد" پەخش دەکرێت، باسی گەنجانی ئەو سەردەمە دەکات. وەک چۆن گروپی گەنجانی ئایدیۆلۆژی لەسەر بنەمای گەنجانی زانکۆ لە زانکۆکان و قوتابخانە ئامادەییەکان بونیاتنرا بوو، گروپی توزلوچایر یەکەم گروپی گەنجانی گەڕەکبوو. سەرۆکی ئەو گروپەش "شیرکەت" بوو، واتە هەڤاڵ ڕەزا بوو. بەشدارییان لە تەڤگەر، دوای ناسینی ڕێبەر ئاپۆ و بە گروپ چوونە ناو پەیوەندییەوە، هێزێکی مەزنیان بە گروپی ئەپۆیی بەخشی. هەم لە ئەنقەرە زەمینەی بۆ کۆمەڵگەیبوون بونیاتنا، هەم میلیتانی گەنجانی شۆڕشگێڕ و پڕۆفیشناڵی ئامادە کرد کە بچن بۆ گۆڕەپانە جیاوازەکانی کوردستان و تێکۆشانی شۆڕشگێڕی بەڕێوەببەن. لە ئیبراهیم بیلگینانەوە تاوەکو شاهیین کلاڤوزان، کێ نەبووە. شەهیدانی سەرەتامان لەوێ بوو. هاوڕێ عەلی دۆغان یەڵدرم لە ئەنجامی ڕووداوێکدا شەهید بوو. من و هەڤاڵ فوئاد بۆ ئەوەی بەشداربین لە مەڕاسیمی هاوڕێ عەلی دۆغان یەڵدرم، چووین بۆ دەرسیم. بەتەواوی نەگەیشتووین، مەڕاسیمەکە کۆتایی هاتبوو کە گەیشتووین. ئێمەش بەخۆمان مەڕاسیمی بیرهێنانەوەمان ئەنجامدا. لەم ئاستەدا شۆڕشگێڕ و کادرێکی گۆڕەپانی بەرهەمهێنان بوو. ئەو میلیتانە هەم لە ئەنقەرە بەشداری لە تێکۆشانی گەنجانی شۆڕشگێڕ کرد، هەم لە کوردستانیش بۆ پەرەپێدانی تەڤگەری گەنجان و تێکۆشانی بونیاتنانی پەکەکە ڕەنجی مەزنی دا. لە زۆر گۆڕەپاندا تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی بەڕێوەبرد و پێشکەوتنی بە دەستهێنا. هەندێک هاوڕێ کەوتنە زیندانەوە، زۆر شەهید هەیە. هەموویان بە ڕێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنمەوە.
هەڤاڵ ڕەزا بەڕاستی لە هەموو گۆڕەپانێکدا تێکۆشانی دەکرد. دوای گەڕانەوە بۆ وڵات لە ئەنقەرە، بوو بە یەکێک لەو گەنجانەی لە ئەنقەرە گەڕابوونەوە. هێندەی لە بیرمە، هەڤاڵ ڕەزا لە هەندێک شوێن تێکۆشەری جێگر (سابت) بوو. لە کوێ چالاکی هەبوایە، هەڤاڵ ڕەزا لەوێ بوو. لە دیلۆکەوە تا مەرەش و دەرسیم، دەچووە زۆر گۆڕەپان و هەمیشە لە جوڵەکردندا بوو. شۆڕشگێڕێکی وەها لەسەر هێڵی کەمال پیر هەڵوێستی وەردەگرت. هەم بۆ بڵاوکردنەوە وەک کەسایەتی کاریگەر، هەمیش لە چالاکییەکاندا پێشەنگ بوو. لەسەر ئەم بنەمایە لە زۆر گۆڕەپاندا بۆ بونیاتنانی گروپەکانی گەنجانی شۆڕشگێڕ بەشداری کردوە...
بە تەواوی کاتەکەم بیر نییە - بەڵام ڕەنگە ساڵی ١٩٧٨ بووبێت - کە لە ئەنقەرەوە هاتە ئامەد، ڕووداوێکی هاتوچۆی سەختی دەرباز کرد. کاتێک بە پیرینچلیکدا تێپەڕی، لە نزیک تێرمیناڵەکە بوو، پاسێک وەرگەڕا و قاچی ڕاستی شکا. بە سەختی بریندار بووە و ماوەیەکی زۆر لە چارەسەر وەرگرتنبوو. بێگومان ڕووداوێکی ناخۆش بوو، بەڵام هەمووان پێداگر بوون، هێز و مۆڕاڵیان پێبەخشی و خۆی خۆڕاگر بوو و بەسەر ئەو برینەدا زاڵ بوو. پاشان درێژە بە تێکۆشانەکانی دا.
فەرماندەی پێشەنگی بەرخۆدانی سێوەرگ
یەکێک لە فەرماندە پێشەنگەکانی بەرخۆدانی سێوەرگبوو. بەشداری بەرخۆدانی حیلوان نەبوو، بەڵام ئەرکی فەرماندەیی و بەرپرسیارێتی لە ئامادەکاری و جێبەجێکردنی بەرخۆدانی سێوەرگی ١٩٧٩ی گرتە ئەستۆ. کاتێک یەکەم کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دامەزرا، ئەم کۆمیتەیە کۆمیتەی ناوەندی سەربازی سێ کەسی دامەزراند. بەرپرسی ئەم کۆمیتە هەڤاڵ محەمەد قەرەسونگور بوو. هەروەها ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بوو و ئەرکی ڕێکخستنی ئەم کۆمیتەی سەربازییەی پێدرا بوو. هەڤاڵ ڕەزا وەک یەکێک لەو دوو یاریدەدەرەی کۆمیتەی ناوەندی ئەرکدار کرا. بە واتایەکی دیکە کاتێک پەکەکە لە ئادار و نیسانی ١٩٧٩دا هەوڵی دامەزراندنی ڕێکخستنێکی سەربازیی دا، هەڤاڵ ڕەزا وەک یاریدەدەری فەرماندەی ئەم ڕێکخستنە ئەرکدار کرا. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هەڤاڵ ڕەزا لەوکاتەدا ئەزموون و متمانەی پێویستی هەبووە بۆ ئەوەی ئەو بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆ بگرێت. بەو ئەزموونەی بە دەستهێنرا بوو، بۆ بەڕێوەبردنی کاریكی بەم شێوەیە لە هەموو بوارێکدا کراوە بێ، ئەو ڕۆڵەی لە سێوەرگ پێی درا دەزانرێت؛ ئامانجەکە سزادانی چەتەیەکی عەشیرەتی فیۆداڵی نەبوو، بەڵکو دەستپێکردنی گەریلای بوو. پەروەردەکردنی یەکینەکانی گەریلا و گواستنەوەیان بۆ هەرێمەکانی دیکەی وڵات، لە هەموو بەشەکانی کوردستان بوو. هەڤاڵ ڕەزا یەکێک بوو لە یەکەم کەسەکان کە بە فەرمی فەرماندەیی و پێشەنگایەتی لەو شێوەی گەریلای دەکرد.
هاوڕێ ڕەزا سەرچاوەی هێز و مۆڕاڵبوو
دوای ئەوەی هەڤاڵ ڕەزا لە زیندان ئازاد بوو، زۆربەمان ئاگاداری ئەو ئەشکەنجە سەختە بووین کە لە ماوەی زیندانیکردنیدا تووشی بوو. بەڵام لە ساڵانی ١٩٧٠دا، پێش ئەوەی بگیرێت، بە ڕاستی هەڤاڵ ڕەزا بەم شێوەیە نەبوو. هەڤاڵ ڕەزا پێشەنگایەتی بەرخۆدانی سێوەرگی کرد، لە دوای چالاکیی بوجاک پێکەوە کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ هەڤاڵان ئەنجامدا؛ زۆر باش ئەو پرۆسەیە دەزانم. لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٠دا، کاتێک لەسەر هێڵی حیلوان-سێوەرگ ئۆپەراسیۆنی سەخت ئەنجام دەدرا، هەڤاڵ ڕەزاش دەسبەسەر کرا. لەکاتێکدا لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بوو، گەمارۆدرا و دەستگیرکرا. دوای کودەتاکەی ١٢ی ئەیلول ١٢ ساڵ لە زینداندا بوو. ئەو یەکێک بوو لەوانەی لە زیندانی ئاماددا - کە بە "زیندانی سایگۆن" دادەنرێت، ڕووبەڕووی هەلومەرجی سەختبوون- ئەشکەنجەی زۆردارن.
هەڤاڵ ڕەزا هەمیشە بەشێک بوو لە بەرخۆدان. مۆڕاڵ و هێزی دەبەخشی بە هەر بەرخۆدانێک کە بەشداری تێدا دەکرد. توندترین ئەشکەنجەی ئەزموون دەکرد بەڵام هەمیشە دەیزانی چۆن قارەمانانە بەرخۆدان بکات. هەرگیز بچووکترین لاوازی نیشان نەدەدا و هەمیشە سەرچاوەی هێز بوو کە مۆڕاڵی بە هاوڕێکانی دەبەخشی و لەسەر پێی دەیانهێشتەوە. لە هەر کوێیەک بووبێت هەڵوێستی هەبووە کە هێز و هیوای بەو ژینگەیە دەبەخشێت کە تێیدا بوو. لە گەنجیشدا بەو شێوەیە بووە و لە زیندان و دوای ئازادکردنی هەمان ئیرادەی پاراستووە. هەڵوێستێکی بە ئیرادە بەهێز بوو. خاوەن هێزێکی بیرکردنەوە بوو کە بە دروستی دۆخەکە هەڵسەنگێنێت و بەو پێیە هەڵوێستێکی بەهێز پەرەپێبدات.
هەڤاڵ ڕەزا ساڵی ١٩٩٢ لە زیندان ئازاد بوو، زیندان هەموو کەسێکی گۆڕی، بەڵام هەڤاڵ ڕەزا زۆر نەگۆڕا. هەڵوێستی بە ئیرادەی بەهێزی، سروشتی متمانەیی، کەسایەتی زیرەکی و زانابوونی نەگۆڕابوو. بەم لایەنەی خۆی، مۆڕاڵی بە دەوروبەرەکەی دەبەخشی و لە هەمانکاتدا بەمجۆرە مانای بە ژیانی خۆی دەبەخشی.
لە چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات تێکۆشانی ئەنجام دا
دوای ئەوەی لە بەهاری ساڵی ١٩٩٤دا لە زیندان ئازاد بووین، دیسان لەگەڵ هەڤاڵ ڕەزا لە قوتابخانەی ناوەندی پارتەکەمان لە دیمەشق کۆبووینەوە. پێکەوە ڕابردوومان هەڵسەنگاند، گفتوگۆمان لەسەر کرد و بۆ ماوەیەکی کورت پێکەوە ماینەوە. ئەوکات ئامادەکاری بۆ ئەرکێکی نوێ دەکرد. دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان، چووە گۆڕەپانی ئێران و لەوێ ئەرکەکانی پارتەکەمانی ئەنجام دەدا. پاشان گەڕایەوە بۆ گۆڕەپانی ڕێبەرێتی. لە ساڵی ١٩٩٥ لە ناوچەی زاگرۆس پێکەوە تێکۆشانمان دەکرد. لە ساڵی ١٩٩٨-٩٩ لە کاتی کۆنگرەی شەشەمدا کە ڕێبەرێتی بە شێوەیەکی جەستەیی گیرابوو و تەڤگەر بە دۆخی سەختدا ژیانی دەکرد، هەڤاڵ ڕەزا یەکێک بوو لەو ناوە سەرەکیانەی کە پرۆسەکەی ڕێکخست و کۆنگرەی بەڕێوەبرد و متمانەی دروست کرد. لەو پڕۆسە ئاڵۆزەدا هەڤاڵ ڕەزا کەشێکی وەهای خوڵقاند کە هەم ڕێبەر ئاپۆ و هەموو کادیرەکان متمانەیان پێکرد و ئەرکیان پێ سپارد. بۆ ئەوەی کۆنگرە بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بچێت پێشەنگایەتی کرد. دواتر وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و هەروەها وەک کادری دامەزرێنەر، لە چەندین بواری جیاوازدا ئەرکەکانی ئەنجامدا.
هەڤاڵ ڕەزا لە چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات تێکۆشانی کردووە: لە باشوور (عێراق)، ڕۆژهەڵات (ئێران)، ڕۆژئاوا (سووریا)، باکوور (تورکیا) و لە ئەوروپا تێکۆشانی کردووە، کە پێشتر زیندانی کراوە. لە ساڵانی ٢٠٠٠دا، لە ئەوروپا لە تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا ڕۆڵی چالاکی هەبوو.
پاشان گەڕایەوە وڵات و ساڵانێک لە ناوەندی پاراستن پێکەوە تێکۆشانمان کرد. زانیاریەکانی قووڵ بوو، دەیتوانی پەیوەندی کاریگەر لەگەڵ مرۆڤەکاندا دروست بکات و هێزی پەروەردەکردنی هەبوو. لەم بوارەدا بەشدارییەکی مەزنی لە پەروەردەی سەربازی، ئایدیۆلۆژی و تیۆریدا کردووە. لە ئەکادیمیاکانی ناوەندی پاراستندا شەڕڤانانی پەروەردە کردووە. لە ئەکادیمیایەکەوە بۆ ئەکادیمیایەکی تر دەڕۆشت و وانەی دەگوتەوە و لێکۆڵینەوەی دەکرد. بە شێوەیەکی سیستماتیکی تێکۆشانی دەکرد. بەشێک لەو تێکۆشانانە وەک کتێب بڵاوکرانەوە. بەشدارییەکی مەزنی لە پەروەردەی شەڕڤانان کرد. بۆ هەمووکەسێک ڕەنجێکی بێهاوتاوی لە ئەستۆ دەگرت.
هەڤاڵ ڕەزا وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لە زۆر ئەرکی باڵادا تێکۆشانی کردووە، هەم بوو بە کوردیناسیۆن و هەم لە دیوانەکەییدا ئەرکی وەرگرتووە. هەروەها ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بوو. لە زۆر گۆڕەپانی سەربازی، ئایدیۆلۆژی، سیاسی و دیپلۆماسیدا ڕۆڵی کارای هەبووە. لە مەخمور تێکۆشانی کۆمەڵگەیی ئەنجام دا. یەکێک بوو لە یەکەم فەرماندە فەرمییەکانی پەکەکە. کادرێکی نموونەیی بوو کە گوزارشتی لە شۆڕشگێڕیی دەکرد، ئەرکەکانی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا جێبەجێ دەکرد. بە دیسیپلین، پێشبینی، و هۆشیاربوون و هەستیاری تێکۆشانی دەکرد، کاریگەر بوو. کادر، شەڕڤان و کۆمەڵگەی پەروەردە دەکرد. لە پەرەپێدانی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی، فراوانکردنی و جەماوەریکردنی تەڤگەری ئاپۆییدا بەشدارییەکی زۆرمەزنی کرد.
هەروەک چۆن فەرماندە بوو، جەنگاوەر، تێکۆشەرێکی بەرخۆدێڕ بوو؛ دواتر بوو بە دیپلۆماتێک
لە زینداندا مابووەوە و ئەشکەنجەی زۆری بەسەردا سەپێنرابوو، بەڵام قەت نەیگوت بەرگەی سەختییەکان ناگرم. دوای ئازادبوونی لە زیندان، لە هەموو بوارێکدا ئامادەیی بوو. سەرەڕای هەموو سەختیەکانی و سەرکەوتن بەسەریاندا، لە شاخەکاندا مایەوە و بەشداری شەڕ بوو، فەرماندەیی کرد، کاری پەروەردە و ڕاهێنانی کرد، لە قۆناغێکدا کاری ڕێکخستنی ناو گەلی بەڕێوە برد، لە کاتێکی پێویستدا بوو بە دیپلۆماتکار و کاری سیاسی کرد، بەرپرسیارێتی هەرێمی لە ئەستۆ گرت و بەڕێوەی برد. تێکۆشانێکی شۆڕشگێڕانەی وەها تەواو لە کەسایەتی خۆیدا پەرەی پێدا. هەروەک چۆن فەرماندە، جەنگاوەر و تێکۆشەری بەرخۆدێری گەورە بوو؛ وەک سیاسەتمەدارێکی گەورەش بەڕێوەبەرێکی بەهێز، چالاکوانێکی کاریگەر و تێکۆشەرێکی کۆمەڵایەتی بوو.
لەم ڕۆانگەیەوە دەڵێین ئەم کەسایەتیانە دەبێ بە باشی بناسرێن و لێیان تێبگەن. چۆن هەموو ئەم سەرکەوتنانەی بەدەست هێنا؟ پێویستە ئەم پرسیارە بکەین و وەڵامی بدەینەوە. تەواو ڕوونە کە هیچ شتێک لەخۆوە ڕووی نەداوە، بە ئاسانی ڕووی نەداوە. هەموو شتێک بە زەحمەت و ماندووبوون بەدەست دێت. بە تێکۆشانێکی بوێرانە و فیداییانە کە بەسەر هەموو بەربەست و ئاستەنگیەکاندا سەرکەوت. ئەزموونێکی گەورەی بەدەست هێنا. بەم مانایە شەهیدبوونی هەڤاڵان فوئاد و ڕەزا بەڕاستی خەسارێکی گەورە بوو. دەتوانین بەم شێوەیە بیبینین. ئێمە هەرگیز ئەو جۆرە شەهیدبوونانە بە خەسار نەزانین. هەندێک جار ئەم جۆرە چەمکانە دەگوترێ، بەڵام ڕاست نین، نابێت وا بڵێیت. شەهید ئەوانە نین کە نامێنن. شەهید ئەوانەن کە حەقیقەتیان لە ئامێز گرتووە، ئەوانەن کە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. کەسانێکن کە شاهیدی شۆڕش و سەرکەوتن بوون و هەروەها ڕێگەی سەرکەوتنیان کردووتەوە. کەسانێکن کە لەگەڵ ڕێبەرتی دا بوون بە یەک و ئازادییان بەدەستهێناوە. ئایا دەتوانرێت بەمانە بڵێین "لەدەست چوو؟"، نا ئەوان لە ڕاستیدا نەمردوون بەڵکوو حەقتقەتن و بۆ هەمیشە دەمێننەوە. بۆیە ڕاستی شەهیدان هەرگیز بەم شێوەیە نییە. هەر بۆیە دەبێت دربڕینەکان بە شێوەیەکی دروست بەکاربهێنین. هەروەک چۆن لە ئیسلامدا دەڵێن: "مەڵێ شەهیدەکان مردوون، بەڕاستی زیندوون"، بە بۆچوونی ئێمە نابێت بەڕاستی بە شەهیدان بڵێین "لەدەستدان". ئەوان سەرچاوەی سەرەکی هێزی ئێمەن، هەمیشە و لە هەموو شوێنێک، حەقیقەتی شەهیدانن. بۆیە ڕێبەری ئاپۆ وتی: "شەهیدان پەکەکەن، پەکەکە پارتی شەهیدانە". ڕێبەر ئاپۆ هەروەها سەبارەت بە شەهیدان وتی: "شەهیدان لە شێوەی پەکەکەدا دەژین و لە مێژوودا بۆ هەمیشە دەمێننەوە." ڕاستییەکانی سەردەمی قارەمانیەتی گەلی کورد و ڕێپێوانی ئازادیی ئاپۆیی لە سەردەمی پەکەکەدان. ئەوان بەردەوام ئەم راستیەیان نیشان داوە و هەتا کۆتایی بەم شێوەیە دەمێننەوە و بەو شێوەیە یادیان دەکرێتەوە. هەمیشە ڕۆڵی خۆیان وەک فەرماندە و پێشەنگێک لە ڕێپێوانی گەورەی ئازادیدا بەڕیوە دەبەن.
هەڤاڵان هەوڵی بێسنووریان بۆ هەموومان داوە و دەبێت لەوە تێبگەین. ئەمە وەک کەسێک دەڵێم کە زیاتر لە هەموو کەسێک دەرفەتی ناسینی و کارکردنی لەگەڵ ئەو هەڤاڵانەدا بۆ ڕەخساوە دەڵێم. بێگومان ئەوان لە هەموو کەس زیاتر بۆ من و هەڤاڵانم ماندوو بوون و ئەرکی ئێمەیە بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەین. بەڵام ئەو تێکۆشانەی ئەوان ئەنجامیاندا کاریگەری لەسەر هەمووان بوو. وتار و هەڵسەنگاندن و بەرخۆدانەکانیان نەک هەر لەسەر ژنان، گەنجان، کرێکاران و زەحمەتکێشانی کۆمەڵگای کوردی، بەڵکو لەسەر هەموو مرۆڤایەتی کاریگەری هەبوو. بەتایبەت لەسەر هەموو هێزە شۆڕشگێڕە سۆسیالیستەکان. بۆیە دەبێت بتوانین بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەین. واتە بە دروستی لێیان تێببگەین، لە ڕێگا ڕاستەکانیان هۆشیاری دروست بەدەست بهێنین و لەسەر ئەو ڕێگایە بە شێواز و نزیکبوونەوە سەرکەوتن بەدەست بهێنن. ئەرک و بەرپرسیارێتی گەورەی هەموومان ئەوەیە کە ئەمە بزانین و بەو پێیە مامەڵە بکەین. ئەم هەڤاڵانەمان ئەرک و بەرپرسیارێتیەکی وایان بە ئێمە سپاردووە. بێگومان بە تێگەیشتنی ڕاست و دروست، بە پەروەردەکردنی دروستی خۆمان، بە نوێکردنەوەی هێزمان و بەهێزکردنی ئیرادەمان، هەوڵدەدەین بۆ بەجێگەیاندنی سەرکەوتووانە ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیانەی کە پێمان سپێردراوە، درێژە بە تێکۆشانی خۆمان بدەین.
هەموو هەوڵەکانمان لەسەر بنەمای بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانی ئەوانە
ئەوان بوون بە شەهیدی کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە. کۆنگرەی ١٢هەم کۆنگرەیەکی مێژوویی بوو. کۆنگرەیەک بوو بۆ دەست نیشانکردنی سەردەمی قارەمانیەت و مێژوویی لە شوێنی خۆی، هاوکات زەمینە خۆشکردن بوو بۆ سەرەتای نوێ و تێکۆشانی نوێ. لە قۆناغی داهاتوودا ئەم جۆرە هەستانەوانە ڕوودەدەن، پەرەدەسێنن و کەس ناتوانێت ڕێگری لەو هەستانەوانە بکات. هەرچەند هێرش بکەن، هەرچەند ئاستەنگی دروست بکەن، هەرچییەک بکەن، هیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگری لە سەرهەڵدانی ئازادیی بکات. پێویستە هەمووان باش ئەمە بزانن، گەلەکەمان باش بزانێت، هەڤاڵان باش بزانن. دەبێت بتوانین بە هیوا و بوێرییەکی زۆرەوە پاڵپشتی ڕاپەڕینێکی لەو شێوەیە بکەین. ئەمەش بە تێگەیشتنێکی دروست لە ڕاستییەکانی پێشەنگی شەهیدان دەکرێت. هەروەها گرێدراوە بە هۆشیارییەکی دروست لە حەقیقەتی شەهیدان، سەرەتا لە حەقی کارەر هەتا دەگاتە فوئاد و ڕەزاکان، تا دەگاتە سارا و زیلانەکان، هەتا شەهیدە مەزنەکانی شەڕی تونێلەکان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بەتایبەت زاپ و مەتینا بە ئەرک و بەرپرسیارێتیەوە دەکرێت.
لەم پرۆسەیەدا هەموومان وەک تێکۆشەرانی شۆڕشگێڕ ئەم کارە دەکەین، وەک مرۆڤ ئەم کارە دەکەین، وەک ژن و گەنج ئەم کارە دەکەین، وەک کرێکار و زەحمەتکێش وەک گەلان، وەک مرۆڤایەتی ئەم کارە دەکەین، بە تایبەتی وەک هەڤاڵانمان ئەم کارە دەکەین. چونکە ئەم هەڤاڵانە چەندە تێکۆشەری ئازادیی نەتەوەیی کورد بوون، ئەوەندەش تێکۆشەرانی ڕاستی سۆسیالیزم بوون. هەمیشە بۆ سەرکەوتنی سۆسیالیزمی دیموکراتیک تێکۆشانیان کردووە. هۆشیاری و تێگەیشتنی سۆسیالیستیان بەرەو ئازادی پەرە پێداوە. بۆیە هەمووان دەتوانن زۆر شت لە شەهیدانمانەوە فێربن. دەتوانین و پێویستە هەموومان زۆر شتیان لێیەوە فێربین. شەهیدان مامۆستای ڕاستەقینەی ئێمەن، پێشەنگانی ڕاستی و پەروەردەیی ئێمەن. دەبێت باش لەم ڕاستییە تێبگەین. پێویستە بە هێزەوە و بە قووڵی بیر لە حەقیقەتی شەهیدان بکەینەوە. رێبەر ئاپۆ وتی: "ئەوان هەمیشە وەک سەرچاوەی ئیلهامن بۆ ڕاپەڕینە گەورەکانی داهاتوو و پێشەنگێکی بەردەوام دەبن." ئێمە هەمیشە هەست بەم هێزە ئیلهامە دەکەین لەناو خۆماندا. هەڤاڵان فوئاد و ڕەزا بەم شێوەیە هەڤاڵیەتی خۆیان بەڕێوە دەبرد. لە ژێر ڕێنمایی بەردەوامی ئەواندا بەردەوام بەرەو پێشەوە دەڕۆین. هەرگیز لە بەدیهێنانی ئامانج و خەون و هیواکانیان پاشەکشە ناکەین.
بەم پێیە جارێکی تر بەڕێزدارییەوە یادی هەڤاڵان شەهید فوئاد و شەهید ڕەزا بەرز ڕادەگرم. منیش لە ئازار و خەمی هەموو هەڤاڵانیاندا بەشدارم. داوا لە هەموو گەلەکەمان بەتایبەت گەنجان، ژنان، کرێکاران و زەحمەتکێشانی کورد و دۆستانمان دەکەم کە بە دروستی لە حەقیقەتی هەڤاڵ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون تێبگەن و لە ئەنجامدا لە ڕاستی هێڵی ئاپۆی تێبگەن و بەو پێیە مامەڵە بکەن.
دەڵێم: شەھیدان نامرن، شەھیدان نامرن
سەرچاوە: ڕۆژنامەی سەرخۆوبون