هونەرمەند و نوسەران سەردانی هاوسەرۆکانی شارەوانی مێردینیان کرد

شاندێک لە هونەرمەندان، نوسەران و ڕۆژنامەوانان سەردانی هاوسەرۆکانی شارەوانی مێردین، ئەحمەد تورک و دەڤریم دەمیرییان کرد، کە دەستگیراوە بەسەر پۆستەکانیاندا.

شاندێک لە هونەرمەندان، نوسەران، ڕۆژنامەوانان لە هۆتێلێکی شاریی مێردین دوور لە چاویی ڕاگەیاندنەکان چاوییان کەوت بە هاوسەرۆکانی شارەوانی مێردین، ئەحمەد تورک و دەڤریم دەمیریم کە دەست بەسەر پۆستەکانیاندا گیراوە. لەدوای چاوپێکەوتنەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، سیاسەتمەدار و ئابوریناس نەسرین ناس قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا هەموو گەلان خاوەنی هاوبەشی ئەم خاکەن، دەسەڵاتداری بۆ ئاشتی و ئارامی هەڵبژێردراوە، نابێت بە وتەی پڕ رق و قین جیاوازی بخاتە نێوان گەلانەوە.

'قەیوم لە دژی ئیرادەی گەلە'

لە بەردوامی قسەکانیدا نەسرین ناس ئاماژەی بە سەپاندنی قەیوم کرد، بەوەیی تابێت ڕوو لە زیادبوونە و بە پێشێلکردنی ئیرادەی گەلی دانا و وتی: "داوا لە هەموو سیاسییەکان دەکەین لە دژی قەیوم بوەستنەوە. دووپاتیکەینەوە دژی سەپاندنی قەیومن و ئەو کارە لە دژی دیموکراسی و ئیرادەی گەلە."