هیرشی نەژادپەرەستانی تورک بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد ئیدانە کرا

رێکخراوەکانی ناوچەکانى هەزەخ و ئەلکێ لە شرنەخ هێرشی نەژادپەرەستانی تورک-یان بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد ئیدانە کرد.

هێرشی نەژادپەرەستیان تورک بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد لە ناوچەکانی هەزەخ و ئەلکێ لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان ئیدانە کرا.

لە کۆبوونەوەی رێکخراوەکانی ناوچەی ئەلکێی هەدەپەدا، بەیبون ئاسلان هاوسەرۆکی هەدەپەى ناوچەکە باسی لە هێرشی نەژادپەرەستانی تورک لە ئافیۆن و قۆنیا کرد بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد و وتی، "هێرشی نەژادپەرەستان بۆ سەر کوردان دەرەنجامی سیاسەتی سزانەدانی نەژادپەرەستەکانە. ئێمە هێرشە نەژادپەرەستییەکان لە ئافیۆن و قۆنیا ئیدانە دەکەین".

لە بارەگای هەدەپە لە ناوچەى هەزەخ بۆ ئیدانەکردنی هێرشە نەژادپەرەستییەکان راگەیاندراوێک خوێندرایەوە و لەوێ یاسین ئۆزتاش هاوسەرۆکی هەدەپە وتی، لەبەر ئەوەى ئاکەپە – مەهەپە سیاسەتیان گەیاندووەتە لێواری لە ناوبردن دەستیان کردووە بە قسە و لێدوانی رقاوی و نفرەت.

ئۆزتاش وتی، "ئێمە لە بەرامبەر ئەو هێرشە نەژادپەرەستییانەدا بێدەنگ نابین. ئێمە لە رێکخراوەکان و رێکخستنەکانی ناوچەى هەزەخ هێرشە فاشیستی و نەژادپەرەستییەکان ئیدانە دەکەین. ئێمە لە سیاسەتی کورددا جارێکیتر لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا هەنگاو بۆ دواوەوە نانێین. با ئەوە بزانن، کە گەلی کورد هەیە، زمانی کوردی هەیە و هەموو کاتیش دەبێت".

ژ.ت