هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە قۆسەری مێردین ژنێکیان دەستگیرکرد

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەى قۆسەری پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان ژنێکیان دەستگیرکرد.

جەندرمەکانی دەوڵەتی تورک لە گوندی هێلفێ لە ناوچەى قۆسەری مێردین هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و ژنێکیان بە ناوی بێریڤان ئادۆ دەستگیرکرد.

راگەیاندرا، بێریڤان ئادۆ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە ئێستەنبول دەستگیرکراوە و بۆ لێپرسینەوە دەبرێت بۆ ئیستەنبول.

جارێکیتر و ساڵی ٢٠١٩دا بێریڤان ئادۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرابوو و بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرابوو.

ژ.ت