ئەمڕۆ ٣ی ئا ٧هەمین ساڵیادی هێرشی چەتەکانی داعشە بۆ سەر ئێزدییەکان بوو لە شەنگال. بۆ بەرزراگرتنی یادی قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە، کە چەتەکانی داعش ئەنجامیدا و هەزاران ژن و کچی ئێزدییان رفاند، لە شەنگال و چەندین ناوچەى تری کوردستان و ئەوروپا چالاکیی جۆراجۆر بەڕێوەچوون.
لەو چوارچێوەیەدا بە ھەزاران کەس لە گەلی ئیزدی بۆ یادی کۆمەڵکوژیی ٣ ئاب لە پێش ئەنجوومەنی گەلی سنونێ کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەى جەماوەریی گەل لە سنونێ لە چوارچێوەی مەراسیمی یادکردنەوەى قوربانیانی کۆمەڵکوژیی شەنگال دا رێکخرابوو.
چەندین کەسایەتی و لایەنی جۆراجۆر و دامەزراوەکان و رێکخراوەکان وتەیان پێشکەشکرد.
یەکێک لە ئامادەبوانی یادەکە فەلەکناس ئۆجا پەرلەمانتاری هەدەپە بوو.
یادەکە بە چەندین و چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو و چەندین دروشم وترانەوە و جەخت لە دۆزینەوەى کچ و ژنە رفێندراوەکانی ئێزدی کرایەوە.
ژ.ت