حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک بۆ تاوتۆێکردنی دۆخی شارەکە کۆبوونەوە
لە شاری کەرکوک بۆ تاوتۆێکردنی ڕەوشی سیاسی و ئیداری و ئەمنی شارەکە، حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک کۆبوونەوە.
لە شاری کەرکوک بۆ تاوتۆێکردنی ڕەوشی سیاسی و ئیداری و ئەمنی شارەکە، حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک کۆبوونەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە لە بارەگای کەرکوکی هاوپەیمانی نشتیمانی، حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکانی کەرکوک لەسەر ئاستی پەیوەندییەکان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا سەبارەت بە چەند پرسێک وەکو پرسی ڕەوشی شارەکە لەلایەنی سیاسی و ئەمنی و ئیدارەی شارەکە و چەند پرسێکی دیکە، پاش کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدرا بۆ ڕاگەیاندنی ئەو خاڵ و داواکرییانەی حزبە کوردستانیەکان لە کۆبوونەوەکە ڕێکەوتوون لەسەری و تاوتۆێیان کردووە.
تارق تەها بەرپرسی پەیوەندییەکانی هاوپەیمانی نشتیمانی لە شاری کەرکوک بەناو حزبە کوردستانیەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکەوە باسی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە و داواکاری حزبە کوردستانیەکانی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد،
تارق تەها بەرپرسی پەیوەندییەکانی هاوپەیمانی نشتیمانی ووتی: " ئێمە ئەمرۆ وەکو حزب لایەنە سیاسیەکانی کەرکوک لە بارەگای کەرکوکی هاوپەیمانی نشتیمانی کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا سەبارەت بەم پرسانەی لای خوارەوە:
یەکەم/ تاوتوێی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی و ئیداری شاری کەرکوکمان کرد.
دووەم/ ئێمە وەکو حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک جەخت دەکەینەوە لەسەر پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتەو نەتەوەکانی شاری کەرکوک.
سێیەم/ بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقمان تاوتوێ کردن لەم کۆبوونەوەیەی تایبەت بە حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک.
چوارەم/ پشتگیری خۆمان دەردەبڕین بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردی کەرکوک کە داوای گواستنەوەی ڕاژەکانیان دەکەن لە هەرێمی کوردستانەوەی بۆسەر حکومەتی ناوەندی عێراق.
پێنجەم/ داوای کۆتایی هاتنی دیاردەی بەسەربازگە کردنی شاری کەرکوک دەکەین.
لەکۆتایدا جەنگی عزەدین بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی ٢یڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتی نشتیمانی کوردستان سەبارەت بە دۆخی سەربازی لەشاری کەرکوک، بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند وتی: " ئێمە لەگەل ئەوەداین بابەتی ئەمنی لە شاری کەرکوک پێویستە ڕادەستی هێزە ناوخۆیەکانی شارەکە بکرێت یان هێزێک لە تەواوی پێکهاتەکانی شارەکە پێکبهێنرێت بۆ جێگرتنەوە ئەو هێزە سەربازیانەی لە شارەکە هەن بۆئەوەی دۆخی شاری کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە" .
ز.ش