هێزەکانی گەریلا فڕۆکەیەکی TB2 بایراکتاری تورکیان خستە خوارەوە

هێزەکانی گەریلا لە ٢١ی ئایارد فڕۆکەیەکی چاودێری سوپای داگیرکەری تورکیان لە جۆرە TB2 بایراکتاریان پێکا. بەڵام زانیاری لەسەر نەزانرا.

TB2 بایراکتار کە فرۆکەیەکی چاودێری بێ فڕۆکەوانە  لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە بە رێبازێکی جیاواز خرایە خوارەوە. ئەم فڕۆکەیە کە لەلایەن کۆمپانیای زاواکەی ئەردۆغانەوە دروست دەکرێت، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لەشەڕی دژی کورداندا بەکاردەهێنرێت.

لەدژی داگیرکەری سوپای تورک لە ئاڤاشین، مەتینا و زاپ و بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا بەردەوامە. سوپای تورک کە ٣ مانگە بێوەستان هەەموو جۆرە هەوڵێک دەدات و چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێ و بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکات، بەڵام نەیتوانیەوە پێشڕەوی بکات و گیریخواردووە. هێزەکانی گەریلا لەگەڵ بەرخۆدان، هەروەها رێگە و رێبازی سەردەمی نوێ بەکاردەهێنن و گورزی کوشندە لە دوژمن دەدەن.

هێزەکانی گەریلا لە ٢١ی ئایارد فڕۆکەیەکی چاودێری سوپای داگیرکەری تورکیان لە جۆرە TB2 بایراکتاریان پێکا. بەڵام زانیاری لەسەر نەزانرا. TB2 بایراکتار کە فرۆکەیەکی چاودێری بێ فڕۆکەوانە  لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە بە رێبازێکی جیاواز خرایە خوارەوە. ئەم فڕۆکەیە کە لەلایەن کۆمپانیای زاواکەی ئەردۆغانەوە دروست دەکرێت، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لەشەڕی دژی کورداندا بەکاردەهێنرێت. ئەم جۆرە فڕۆکەیە لە سوریا، لیبیا و قەرەباغ بەکارهێنرا  و ئێستاش دەفرۆشرێتە قەتەر، ئوکراینا و ئازەربایجان. ئەم فڕۆکەیە لە ماوەی ٢٥ رۆژی سەرەتای هێرشی داگیرکەری لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە خرایە خوارەوە. بەڵام زانیاری بەدەست نەهێنرا. فڕۆکەکە ٢١ی ئایار لە هەرێمی زیباری ئاکرێ خراوەتە خوارەوە. ئەو جێگەیەی کە فڕۆکەکە کەوتوەتە خوارەوە دەکەوێتە نێوان هەرێمی کورۆژەهرۆی زاپ و حەفت تەباخی گارە.

هەلیکۆپتەرەکانی دوژمنداوە. چالاکیەکانی هێزی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال و دۆخی ئەو فرۆکەیەی کە خوارەوەتە خوارەوە و زۆر زیانی پێنەکەوتووە، پیشانی دەدات بە رێبازی جیاواز خراوەتە خوارەوە. هەپەگە لەمبارەیەوە تاوەکو ئێستا هیچ راگەیەنراوێکی بڵاونەکردوەتەوە.

ف.ق