هێزەکانی پەدەکە لە سنووری شیلادزێ دەستیان بە جموجۆڵ کرد
هێزەکانی پەدەکە کە لە ماوەکانی رابردوودا لە ژێر ناوی پاسەوانی سنووری عێراق لە ناوچە سنوورییەکانی شێلادزێ جێگیرکرابوون، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان بە جموجۆڵ کردووە.
هێزەکانی پەدەکە کە لە ماوەکانی رابردوودا لە ژێر ناوی پاسەوانی سنووری عێراق لە ناوچە سنوورییەکانی شێلادزێ جێگیرکرابوون، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان بە جموجۆڵ کردووە.
بە پێی هەواڵێکی رۆژ نیوز، بەیانى ئەمڕۆ هێزەکانى پەدەکە لە سنوورى شارەدێى شیلادزێ لە سنوورى شارۆچکەى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک جموجوڵى سەربازیان دەستپێکردەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە هێزەکانى پەدەکە لە سێ ناوچەى سنوورى شیلادزێ لە نزیک چیاى گارە جێگیر کراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانى ڕابردوودا بەشێکى زۆرى هێزەکانى لەژێر ناوى پاسەوانى سنوورى عێراق و تورکیا لە سنوورى بادینان جێگیر کرد.
ئەمەش هاوکاتە لە گەڵ بەردەوامی ئامادەکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی نوێی داگیرکەری بۆ سەر هەڕێمی کوردستان و لە هێرشەکانی پێشووشدا پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورک بووە.
هـ . ب