هێزەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران ١١ کۆڵبەریان بریندار کرد
یازدە كۆڵبەر لەئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنیەكانی رژێمی داگیركەری ئێران بریندار بوون.
یازدە كۆڵبەر لەئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنیەكانی رژێمی داگیركەری ئێران بریندار بوون.
هێزە داگیركەرەكانی رژێمی ئێران لەسنورە دەستكردەكانی كوردستاندا جارێكی تر هێرشیان كردە سەر كۆڵبەران و یازدە كۆڵبەریان لەهەورامان بریندار كرد.
بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمیەكان، شەوی رابردوو هێزە چەكدارەكانی رژێمی داگیركەری ئێران لەسنوری نەوسوود ژمارەیەك كوڵبەریان داوەتە دەستڕێژی گولە و لەئەنجامدا یازدە كۆڵبەر بریندار بوونە.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، كۆڵبەرە بریندارەكان خەڵكی شارەكانی"جۆانڕۆ، شوشمێ و نەوسوودن.
هێرشی شەوی رابردووی سەر كۆڵبەران دوابەدوای ئەوە بوو كە رۆژێك پێشتر پێنج كۆڵبەری تر لەو هەرێمە و دوو كۆڵبەریش لەبانە بەگولەی هێزە چەكدارەكانی رژێمی داگیرکەری ئێران بریندار كرابوون.
ف.ق