هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی تریان کوشت

هێزەکانی ئێران لە کرماشان هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران، لە هێرشەکەدا کۆڵبەرێک کوژرا.

هێرش بۆ سەر کۆڵبەران

بەگوێرەی هەواڵی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی ئێران لە ناوچەی نەوسوودی کرماشان دیسانەوە هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی نوێنی کرماشان گیانی لەدەستدا.