بایک: پەکەکە داهاتووی گەلی کوردە!

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی نەورۆزی قەندیل کرد و داوای لە خەڵکی باشووری کورد کرد شان بە شانی پەکەکە بوەستن.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لە ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لە بناری قەندیل پەیامێکی ڤیدیۆیی پێشکەشکرد.

تەواوی پەیامەکەی جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:

گەلانی نەورۆز، نەورۆز و ژیانی ئازادتان لێ پێرۆز دەکەم، ئەم نەورۆزە هاوکات ڕەمەزانیشە، مانگی ڕەمەزان مانگێکی پێرۆزە، بەو بۆنەیەوە من مانگی ڕەمەزان لە هەموو گەلی کورد هەموو کۆمەڵگەی موسڵمان پێرۆز دەکەم، وەک دەزانرێت کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بناغەی پەکەکەی دانا لە نەورۆزدا بوو، چونکە ڕێبەر ئاپۆ مێژووی گەلی کورد و ڕاستینەی گەلی کوردی بۆ خۆی بەبنەما گرتبوو، بۆیە پەکەکە لە ڕۆژی نەورۆزدا دەمەزرا و لەو ڕۆژەوە تا ئیستا ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئازادیی و یەکسانیی بۆ گەلی کورد بۆ مرۆڤایەتی بەرێوە دەبات، ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادیی گەلی کورد و مرۆڤایەتی هەموو شتێکی خۆی پێشکەش کرد، بۆ شەخسی خۆی هیچی نە هێشتەوە، هەر بۆیە من جەژنی نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم، پێوستە ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی ئازادیی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ، لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە گەلەکەمان، لەو کوردانەی کە لە دەرەوەی وڵات دەژین، لە دۆستی کوردان، هەموو هەڤاڵانی زیندان و هەموو ئەو هەڤاڵانەی کە لە ناو ڕیزەکانی گەریلادا تێکۆشان دەکەن نەورۆزیان لێ پیرۆز دەکەم.

لە تێکۆشانی پەکەکەدا ژماریکی زۆر لە هەڤاڵانی باشوور کە لە ناو ڕیزەکانی گەریلادا تێکۆشانیان دەکرد شەهیدبوون، هێشتاش ئەوانەی لە ناو ڕیزەکانی گەریلا تێکۆشان بەرێوەدەبەن هەیە، سادق عومەر، عەلی شەعبان، ڕەئوف ئاکرێی، حسێن سورچی، جوتکار، دکتۆر سیروان، هەڤاڵ هەڵـمەت، هەڤاڵ ڤیان سۆران، چاوڕێ، دەستینا، شۆرش گەرمیان، هەڤاڵ هەڵمەت دێرەلووک، شەهیدانی هیران، هەروەها ئەو شەهیدانەی کە لەم دوایەدا شەهیدبوون لە گارە، شەهیددکتۆر سەبری، لە شەنگال و لە ڕۆژئاوا شەهیدمان هەبوو، من لە کەسایەتی ئەو شەهیدانە هەموو تەواوی شەهیدانی کوردستان بە بیر دەهێنمەوە و ڕێزی خۆمیان پێشەکەش دەکەم، ئەو بەڵێنەی ئێمە بە شەهیدانمان دابوو دووپاتی دەکەمەوە و پێوەی پابەندین.

مانگی ئادار بۆ گەلی کوردستان گرنگە، لەم مانگەدا لە باشوور کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە ڕوویداوە، لە ڕۆژئاوا کۆمەڵکوژیی قامیشلۆ و عەفرین ڕوویدا و لە باکوور کۆمەڵکوژیی ئەستەنبوڵ لە ناوچەی گازی ڕوویدا، لەبەرئەوە ئەم مانگە گرنگە، هاوکات هەر لەم مانگە گەلەکەمان لە باشووری کوردستان لە دژی ڕژێمی سەدام ڕاپەرینیان کرد، لە ڕاپەرینەکەشدا ئەنجامیان وەرگرت و ڕژێمی سەدامیان لە کوردستان دەرخست، ئەو ڕاپەرینە لە ناوچەی زاخۆ و دەرکاری ڕاپەرین بە پێشەنگی سادق عومەر و هەڤاڵ لوقمان پێشکەوت، ئەو هەڤاڵە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بوو هەروەها ئەندامی ناوەندی پەکەکە بوو، ئەو هەڤاڵانە بە یەکەوە ڕاپەرینیان پێشخست هاوکات لە ڕانیەش ڕاپەرین پێشکەوت بەو شێوەیە ڕاپەڕین ئەنجامی گرت، بەو بۆنەیەشەوە من پیرۆز لە گەلەکەمان دەکەم کە بە ڕۆحی نەورۆز بەرخودانیان کرد و ئەنجامیان گرت، ڕێزی خۆمیان پێشکەش دەکەم، گەلی باشوور گەلێکی وڵاتپارێزە بە ساڵان تێکۆشانیانی کرد و  قوربانی زۆریان داوە، ئەو وڵاتپارێزییەی کە گەلەکەمان پێشیان خستووە بووەتە نموونەیەک و گەلی کورد سودی لێ وەرگرت.

لە کاتی دەوڵەتی عوسمانی بۆ یەکەمین جار لە میرنشینی بابان لە ناوچەی سلێمانی لە دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕاپەڕینێک سەری هەڵدا، لەو مێژووەتا ئیستا گەلەکەمان تێکۆشانی ئازادیی پێشدەخات، هەرچەندە تێکۆشان بە ئازاربێت و قوربانی بووێت، بەڵام گەلەکەمان دەستی لە تێکۆشانی خۆی بەرنەداوە، هیچ کاتێک سەریان لە بەرامبەر داگیرکەران شۆرش نەکردووە و بەڵکو بە پێچەوانەوە بە کەرامەتەوە ژیاون، لە میژوودا نەبووە هیچ نەتەوەیەک وەک کورد ئەوەندە درێژ مەودا بۆ مافەکانی خۆی تێکۆشانی کردبێت و هیچ نەتەوەیەک هێندەی کورد قوربانی نەداوە بۆ ئازادیی خۆی، ئەوەش ڕاستی گەلی کورد پیشان دەدات کە کورد هیچ کاتێک کۆیلایەتی و بندەستی قەبووڵ ناکات، هەمیشە جەخت لە ژیانێکی ئازاد دەکەنەوە.

گەلی قەندیل بۆ هەموو کوردان نموونەیە، چونکە قەندیل جێگای تێکۆشانی ئازادیی و دیموکراسییە، گەلی قەندیل بۆ ئێمە شەرەفێکی بە ڕوومەتە، قەندیل مێژووێکی بە کەرامەتە، گەلی قەندیل زۆر خزمەتی شۆرشی کوردستانی کردووە، مام جەلال، نەوشیروان مەستەفا و عەبدولڕحمان قاسملۆ لە قەندیل ژیاون تێکۆشانی ئازادییان بەرێوەبردووە، پەکەکە نوێنەرایەتی شەرفی ئەو تێکۆشانە مێژوویە دەکات کە لە قەندیل بەرێوەبراوە، پەکەکە نوێنەرایەتی ئەو شەهیدانە دەکات کە تێکۆشانیان بەرێوەبردووە.

دەوڵەتی تورکیای فاشیست داگیرکاریی لەسەر باشووری کوردستان بەرێوەدەبەن، وەک دەزانرێت زیاتر لە ٥٠ هەزار سەربازی تورکیای داگیرکەر بەجێبووە، ناوەندی سەربازیان دروستکردووە، ڕێگای سەربازی دروست دەکەن، ئەوە چیمان پێشاندەدات؟ بێگومان دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت باشووری کوردستان داگیربکات، گەلی باشووری کوردستان بکاتە کۆیلە، دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەم پارچەی کوردستان لەناو ببات، هاتنی دەوڵەتی تورکیا بۆ باشوور بە تەواوی لەسەر ئەو بنەماییە کە ئاماژەم پێکرد، دەوڵەتی تورکیا سوود لە بنەماڵەی بارزانی وەر دەگرن، ئەگەر دەوڵەتی تورکیا لە سەر باشووری کوردستان داگیرکاریی پێشدەخات بێگومان لە ڕێگەی ماڵی بارزانییەکانەوە دەیکات، گەلەکەمان هەموو ڕۆژێک ئەو داگیرکارییە دەبینیت، لە دژی ئەو داگیرکارییە گەریلاکانی پەکەکە هەموو ڕۆژێک تێکۆشان دەکات، ئیمکانی گەریلا زۆر نین، بە پێچەوانەوە ئیمکانی دوڵەتی تورکیا و ماڵی بارزانی زۆرە، گەریلاکانی پەکەکە بۆ گەلی کورد بۆ کوردستان بۆ ئازادیی ژیانی کورد ژیانی خۆی پێشکەش دەکات، لە دەستی گەریلا تەنها فکر، چەک و ئامانج هەیە، بەوەش لە دژی داگیرکاریی و خاینان ڕادەوەستێ و بەرەنگاری داگیرکەران دەبێتەوە، ئاستەنگیان بۆ دروست دەکات و ناهێڵێت پیلانەکانیان بە ئەنجام بگات.

گەریلا لە هەلوومەرجی زۆر زەحمەتدا داستان تۆمار دەکەن، لە هەموو دونیادا نموونەیەکی بەم شێوەیە نییە، بە ڕاستی گورزی گەورە لە داگیرکەران دەدات و داگیرکەران دەهەژێنێت، دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەر، هەموو جۆرە چەکێک لە دژی گەریلا بەکار دێنێت، فرۆکەی شەڕ، فرۆکەی سیخوری، تانک، چەکی کیمیایی، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و هەموو جۆرە چەکێک پێكەوە بەکار دێنێت  بێ ناوبەر، بە تایبەتیش لەو شەڕەدا بە چەکی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هەندێک هەڤاڵامان شەهیدبوون، ئێمە ئەو شەهیدانەشمان ڕاگەیاند و گەلەکەشمان ئەو ڕاستییە دەزانێت، گەلەکەمان لە باشووری کوردستان ئەو ڕاستییە باش دەزانێت کە چەکی کیمیایی چییە، چونکە گەلەکەمان بە هەزاران شەهید و برینداریدا لە هەڵەبجە، بەڵام  سەرشۆرییان قەبووڵ نەکرد، تا ئێستاش کاریگەری کیمیایی لە هەڵەبجە هێشتا بەردەوامە، ڕەنگە هەندێک کەس نەزانن چەکی کیمیایی چییە نەزانێت بەڵام گەلی باشووری کوردستان ئەو ڕاستییە باش دەزانێت، بۆیە دەبێت گەلەکەمان لە باشووری کوردستان پشتگیریی گەریلا بکات، بۆ ئەوەی گەریلا باشتر بتوانیت تێکۆشان بکات گورزی گەورەتر لە داگیرکەر بدات، ئەوە ژیانی خۆش دەکات، ئەوە تێکۆشان پێشدەخات.

وەک دەزانرێت گەریلا لە ئەنقەرە چالاکی کرد، دواتر لە زاپ چالاکی کرد، ئەو چالاکییانە دەوڵەتی تورکیای هەژاند، چونکە دەوڵەت دەیگوت ئێمە پشتی پەکەکە-مان شکاندووە، پەکەکە ناتوانێت شتێک بکات، کاتێک تورکیا لەسەر ئەوە سیاسەتی دەکرد لە ناوخۆی تورکیا و دەرەوە تورکیا، بەڵام بەو چالاکییانە گەریلا هەموو درۆیەکانی تورکیا ئاشکرا بوون و دەوڵەت هەژا، بۆ ئەوەش ویستیان تۆڵەی خۆیان بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو پێداویستیەکانی ژیانی گەلیان لە ڕۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج بە فرۆکەی شەرکەر و فرۆکەی سیخوری و هەموویان تێکدا، چونکە دەوڵەتی تورکیا دووژمنی هەموو کوردانە نەک تەنها پەکەکە، بۆ ئەو مەبەستەش هەر کوردیك کە تێکۆشانی ئازادییبخوازێت دەوڵەت دەیکاتە ئامانج، دەڵێن دەبێت کورد نەبێت، ئازادیی کورد نەبێت، کورد لە گۆرپانەکە نەمێنێت، بۆ ئەوەش هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد، هێرش دەکاتە سەر ڕێبەری گەلی کورد و پەکەکە، چونکە پەکەکە ناسنامە و کەرامەتی پاشە ڕۆژی کوردە، ئەوانەی ئاستەنگی بۆ سیاسەتی تورکیا دروست دەکەن ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە-یە بۆیە لەسەر پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ سیاسەتی گۆشەگیریی، ئەشكەنجە، فشار و کوشتن بە ڕێوەدەبەن، ئەوەش ئەومان پێشان دەدات کە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، وابەستەی گەلی کورد و ئازادیی کوردستانە، دەیانەوێت ئەو هێرش قڕکردنانەی کە لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەچێت پووچەڵ بکەنەوە، بە جەسارەت ئەو تێکۆشانە بەرێوەدەبات.

ناتۆ هاوکاری تورکیای کرد بەشی نەکرد، ماڵی بارزانی هاوکاری تورکیان کرد دیسان بەشی نەکرد، ئێستا تورکیا لەگەڵ عێراق هەندێک پیلان بەرێوەدەبەن، لەسەر هەندێک خاڵ ڕێکەوتن دەکەن، دەیانەوێت پیلانێک بەیکەوە بەرێوەببەن، دیارە ئەو فشارەی دەوڵەتی تورکیا و بارزانییەکان لە دژی عێراق کردیان، هەندێک ئەنجامیان گرتووە، ئەوە چیمان پێشان دەدات، لە داهاتوو شەڕێکی گەورە ڕوودەدات، ئەوەمان پێشاندەدات کە هێزی پەکەکە چەندە بەهێزە، کە پەکەکە چەندی عاشقی کوردستانە، چەندە عاشقی گەلی کوردە و چەندە پەکەکە بۆ ئازادیی تێکۆشان دەکات، بۆیە ئەو هێزانە یەک دەگرن بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر پەکەکە، بۆ ئەوەی قڕکردنی کورد لە هەموو کوردستان تەواو بکەن، بەڵام دەبێت هەموو کەسێک ئەو ڕاستییە بزانێت کە ئەوان ناتوانن ئەو ئامانجە پێکبهێنن، وەک چۆن لە مێژوودا هەرچەندە کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، نەیانتوانی گەلی کورد لە ناوبەرن، نەیانتوانی گەلی کورد تەسلیم بکەن، لەوەبەدوا بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت گەلی کورد تەسلیم بکەن، گەلی کورد بڕیاری ئازادیی خۆیداوە و لەسەر ئەوەش تا کۆتایی جەختی لەسەر دەکاتەوە، گەلێک کە بڕیاری ئازادیی خۆیدابێت هیچ هێزێک ناتوانێت ئەو گەلە لە ناوبەرێت، ئەو گەلە چەندە ئازاریش بکێشێت و چەندە قوربانی بدات، بێگومان ئەنجامی خۆی وەردەگرێت.

وەک دەزانرێت، ئێمە هەڵمەتێکمان دەست پێکردبوو بەناوی "ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەریی بۆ دۆزی کورد" ئەو هەڵمەتە تا ١٥ـی شوبات بەردەوام بوو، ئەنجامی باشی هەبوو و هەموو کەسێکیش ئەوە بینی، لە ١٥ـی شوباتی ئەمساڵەوە هەڵمەتێکی دیکەمان دەستپێکردووە بە ناوی "لە کوردستان یەكێتی گەلی کورد، ڕێکخستنی گەلی کورد پێشخستنە، لە ئاستی نێودەوڵەتی پەیوەندی پێخستنە و فشار پێشخستنە بۆ سەر داگیرکەران" بۆ ئەوەش گەلەکەمان لە کوێیە، مرۆڤی خاوەن شەرەف و ویژدان لە هەرکوێی دونیا دەبێت ئەرکی خۆیان بە پرسیارانە پێکبهێنن، ئەگەر ئەو هەڵمەتە بگاتە ئەنجامی خۆی ئەوە  دەوڵەتی تورکی قرکەر ناتوانێت کۆمەڵکوژیی لە دژی گەلی کورد بەرێوەبەرن و ئەو سیاسەتە کۆتایی پێدێت، گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان دەچێتە سەر ڕیگای ئازادیی، ئەو کۆمەڵکوژییانەی لەسەر گەلی کورد بەرێوەدەچێت کۆتایی پێدێت، گەلی کورد بە زمانی خۆی و بە کەرامەتی خۆی لەسەر خاکی خۆی ژیان بکات، بۆیە نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە هۆکاری ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لەسەر ئەو بنەمایە گوتمان ئەو نەورۆزە، نەورۆزی ئازادییە، ڕێگای ئێمە ڕێگای ئازادییە، تێکۆشانی ئێمە تێکۆشانی ڕۆحی نەورۆزە، لەسەر ئەو بنەمایە لەسەر ئەو ڕۆحە سەرکەوتن بە دەست دەهێنین و دەستکەوتی گەورە بۆ مرۆڤایەتیی دێنێت.

لە کۆتایدا جاریکی دیکە دەڵێم مانگی ڕەمەزان و جەژنی نەورۆز لە ئێوە پیرۆز

بژی ڕێبەر ئاپۆ

بژی نەورۆز

بژی یەکێتی گەلی کورد"

هـ . ب