جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی ئۆتۆمبێلی پۆلیس چالاکیی چەکداریان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی هێرشی سەر زیندانیان و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، لە ئامەد لە دژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی مەدەنی چالاکییەکی چەکداریان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی هێرشی سەر زیندانیان و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، لە ئامەد لە دژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی مەدەنی چالاکییەکی چەکداریان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی یەکەی محەمەد حەنەفی بیلگین لە بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) چالاکییەکی چەکداریان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی مەدەنی لە ئامەد ئەنجامدا.
لە راگەیاندراوی هەبەدەهەدا هاتووە، "جەنگاوەرانی یەکەی محەمەد حەنەفی بیلگین لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ و لە کاتژمێر ١٠:٣٠ی شەودا لە گۆڕەپانی کورو چەشمە لە ناوچەی باغلاری ئامەد چالاکییەکی چەکدارییان بە بە فیشەکی هەوایی لە دژی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیی پۆلیس رێکخست، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە زیانی پێگەیشت و لە ناوچەکە دوور کەوتەوە".
ژ.ت