جەنگاوەرانی ماک بۆ ١٥ی ئاب لە زۆربەی شارەکان چالاکیی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند، بە ئامانجی پیرۆزکردنی هەنگاوی ١٥ی ئاب لە ئامەد، جۆلەمێرگ، دیلۆک، ئێلح و سێرت چالاکییان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند، بە ئامانجی پیرۆزکردنی هەنگاوی ١٥ی ئاب لە ئامەد، جۆلەمێرگ، دیلۆک، ئێلح و سێرت چالاکییان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند، لە زۆربەی شارەکان بە یارییە ئاگرینەکان ٤٠ـەمین ساڵی هەنگاوی ١٥ی ئابیان پیرۆز کردووە.
لە بەیاننامەکەی ماک دا سەبارەت بە چالاکییەکان ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە:
"شەوی ١٥ی ئاب، جەنگاوەرەکانمان لە دوو خاڵی جیاواز لە گەڤەر ١٥ی ئابیان بە یاری ئاگرین پیرۆز کرد و سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.
- شەوی ١٥ی ئاب، جەنگاوەرەکانمان لە گەڕەکی ناوەندی ئولوسی شاری سێرت بۆ پیرۆزکردنی ١٥ی ئاب چالاکییان ئەنجامدا. جەنگاوەرەکانمان لە گۆڕەپانەکە پانکارتی ١٥ی ئابیان هەڵواسی و بە یاری ئاگرین سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.
- لە دەمەو ئێوارەی ١٥ی ئاب، جەنگاوەرەکانمان لە گەڕەکی پترۆلکەنتێ ئێلح چوونە گۆرەپانەکان و سڵاویان لە هەنگاوی ١٥ی ئاب کرد. هەروەها جەنگاوەرەکانمان بە یاری ئاگرین بەرخۆدانی گەریلایان پیرۆز کرد.
- لە کاتژمێرەکانی ئێوارەی ١٥ی ئاب، جەنگاوەرەکانمان لە ناوچەی ئیسلاحیەی دیلۆک چوونە گۆڕەپانەکان و هەنگاوی ١٥ی ئابیان پیرۆز کرد. هەروەها بە یاری ئاگرین، سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.
- ڕۆژی ١٤ی ئاب جەنگاوەرەکانمان لە شاری کرکلار داغی ئامەد بە چالاکییەک هەنگاوی ١٥ی ئابیان پیرۆز کرد. هاوکات بە یاری ئاگرین پێشوازییان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.
- ڕۆژی ١٤ی ئاب، جەنگاوەرەکانمان لە پردی دە دەرگای ئامەد چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا جەنگاوەرەکانمان بە یاری ئاگرین سڵاویان لە هەنگاوی ١٥ی ئاب کرد.
- لە ١٤ی ئابدا جەنگاوەرەکانمان بە یاری ئاگرین لە بەردەم ناوەندی داگیرکەرانی ئەفەلەر لە گەڤەر ١٥ی ئابیان پیرۆز کرد.
- جەنگاوەرەکانمان شەوی ١٢ی ئاب، لە گەڕەکی هوزور ئەڤلەری ناوچەی پەیاسی ئامەد بە یارییە ئاگرینەکان ١٥ی ئابیان پیرۆز کرد.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، ماک ڕایگەیاند چالاکییەکان بۆ یادی فەرماندە پێشەنگی هەنگاوی ١٥ی ئاب، هەڤاڵ عەگید، ئەرداڵ و بەدران ئەنجامدراوە و جارێکی تر هەنگاوی ١٥ی ئاب جەژنی ژیانەوەی کوردیان پیرۆز کرد.