جەنگاوەرانی ماک چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ماک لە گەڤەر ٣ چالاکییان ئەنجامدا و بە چالاکییەکەیان پەیامی پشتگریی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوایان دووپاتکردەوە.
جەنگاوەرانی ماک لە گەڤەر ٣ چالاکییان ئەنجامدا و بە چالاکییەکەیان پەیامی پشتگریی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوایان دووپاتکردەوە.
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) بە ڕاگەیاندراوێک ئەنجامدانی سێ چالاکیان ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەداوە چالاکییەکانیان بۆ پشتگیرییە لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی.
لە ڕاگەیاندنەکەدا بەم شێوەیە ئەنجامدانی چالاکییەکانی دەرخستووە:
"جەنگاوەرانمان لە ١٥ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ٢٠:٠٠ دا لە گەڕەکی ئەسکی کشڵایی گەڤەر ڕژانە گۆڕەپانەکان و بە تەقاندنی فیشەکی هەوایی و کردنەوەی ئاگر سڵاوییان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرد.
جەنگاوەرانمان لە ١٥ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ٢١:٢٠ دا لە گەڕەکی ئۆرمانی گەڤەر بە چالاکییەک کامێراییەکی چاودێری داگیرکەرانیان تێکشکاند.
جەنگاوەرانمان لە ١٥ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ٢٢:٠٠ دا لە گەڕەکی دا لە گەڕەکی ئەسکی کشڵای گەڤەر لە دژی خاڵێکی چاودێری پۆلیس چالاکییان بەڕێوەبرد و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە خاڵە چاودێرییەکەی پۆلیس کەوتەوە."