جەنگاوەرانی ماک لە ئامەد پۆلیسیان کردە ئامانج و حەشارگەیەکی کامێرایان لەناوبرد

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) رایانگەیاند کە لە ناوچەی باغلەری ئامەد بە تەقەمەنی پۆلیسیان کردووەتە ئامانج و لە گۆڕەپانی ئاپێ موسا حەشارگەیەکی کامێرای داگیرکەرانیان لەناوبردووە.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و سەبارەت بە چالاکیەکانی ٢٠ و ٢٣ی حوزەیران زانیاری راگەیاند.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ٢٠ی حوزەیران لە گەڕەکی دۆرتیۆلی ناوچەی باغلەری ئامەد بە تەقەمەنی لە هێزەکانی تورکی داگیرکەر دراوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی لقی تەم کاتێک بە ئۆتۆمبێلی زریپۆش لە گەڕاندابوون، گەنجاوەرانمان ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکەیان کردەئامانج، کە لە جۆری ئاکرەپ بوو. بە تەقەمەنی دەستکرد لە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە درا، داگیرکەران لە شوێنی رووداوەکەدا کەوتنە ترس وتۆقینەوە و جەنگاوەرانمان بە شێوەیەکی سەلامەت شوێنی چالاکیەکەیان جێهێشت.

٢٣ی حوزەیران لە گۆڕەپانی ئاپێ موسای ناوچەی لجێی ئامەد لە تەکنەلۆژیای سوپای تورکی داگیرکەر وەشێندرا. حەشارگەیەکی کامێرا کە لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دانرابوو دەستنیشانکرا و لە چالاکیەکەدا حەشارگەکە و ئامێرەکانی تۆمارکردن لەناوبران. با سوپای تورک بزانێت، ئێمە هەموو تەکنەلۆژیاکەیان لە چیاکانی کوردستان لەناو دەبەین و شان بە شانی بەرخودانی مێژوویی گەریلاکان دەوەستینەوە".

هـ . ب