جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان لە دژی بنکەیەکی پۆلیس چالاکیان کرد

(ماک) جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی ٤ی نیسان بە نارنجۆک و کۆکتێل مۆلۆتۆڤ بنکەیەکی پۆلیسیان کردووتە ئامانج

چالاکیی جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، شەوی ٤ی نیسان سەعات یەکی شەو، بنکەیەکی پۆلیسیان لە گەڕەکی ئیپراگازی شاری ئێلح کردووە ئامانج. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "جەنگاوەرەکانمان بۆمبی دروستکراوی دەستی بنکەیەکی پۆلیسیان کردووتە ئامانج  لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی دوژمن سوتاوە، پۆلیسە فاشیستەکانی ناو ئەو ئۆتۆمبێلەکە بە زەحمەت توانیویانە هەڵبێن بۆ بنکەی پۆلیس، جەنگاوەرەکانمان بە سەرکەوتوویی گۆڕەپانەکەیان بەجێهێشتووە."