جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان لە نسێبین "هاوکارێکی فاشیستانی" کردە ئامانج

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند، لە ناوچەی نسێبین-ی مێردین بە بۆمبی دەنگی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کەسێکی هاوکاری فاشیستی دەوڵەتی تورک.

جەنگاوەرانی ماک

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "شەوی ٢٦ی ئادار نزیک سەعات ١١ی شەو، بۆمبێکی دەنگیمان لە دژی ماڵی (ئا.ئا) کە هاوکاری تورکی فاشیست دەکات بەکار هێنا لە شەقامی نسێبین/ساکاریا."

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئەنجامی چالاکییەکەدا جەستەی بەتەواوی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، هەروەها هاتووە: "پاشان تیمەکانمان بە سەرکەوتوویی ناوچەکەیان بەجێهێشتووە."

ماک هەروەها دەڵێت: "لە چوارچێوەی هەفتەی قارەمانیەتی نەتەوەیی ٢١-٢٨ی ئادار لە نسێبین بەڕێوەچوو، پێشکەشی مەزڵوم دۆغان، عەگید، ڕەهشان، بێریڤان و هەموو ئەو هەڤاڵانەی لە مانگی ئاداردا شەهید بوون دەکەن. بەم چالاکییە ئێمە پەیامێکی هۆشداریی ڕاستەوخۆ دەدەینە هەموو ئەو کەسانەی کە هاوکاری چەتە بکوژ و ئەشکەنجەدەرەکان دەکەن لە کوردستان. داوا دەکەین بەشێک مەبن لەو پلانە گڵاوانەی کە دەوڵەتی ستەمکار و فاشیستی تورک لە کوردستان جێبەجێی دەکات. بەرامبەر بە گەلەکەتان تاوان ئەنجام مەدەن. هەر خیانەتکارێک هەوڵی ئەم کارانە بدات پێویستە بزانێت کە دەکەوێتە بە سزای تۆڵەسەندنەوەی هێزەکانمان."