جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان لە نسێبین خاڵێکی هێزەکانی پۆلیسیان کردە ئامانج

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) رایانگەیاند کە لە ناوچەی نسێبینی مێردین لە دژی خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پۆلیس چالاکیان ئەنجامداوە.

ماک (جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان) لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "٣٠ی ئادار کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە شەقامی جومهوریەتی نسێبین لە دژی داگیرکەران کە لە بەردەم دەرگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوچەکە، پاسەوانیان دەکرد، هێرشێکمان ئەنجامدا".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە چەتە داگیرکەرەکان دوای هێرشەکە لە ترسان دەستڕێژی گولـلەیان بە دەوروبەردا کردووە، ئەوەیان خستووەتەڕوو،، "دوای هێرشەکە ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاری چووەتە ناو بنکەکە و ئەوەندەی کە بۆمان روونبووەتەوە، دوژمنێک لە ئەنجامی چالاکیەکەماندا برینداربووە. جەنگاوەرانمان بە شێوەی سەرکەوتووانە گەڕانەوە بۆ شوێنەکانیان".

هـ . ب