جەردەوانانی دەوڵەتی تورک لە وان تیرۆر ئەنجام دەدەن

جەردەوانانی دەوڵەتی تورک لە وان و لە مانگی تەموزدا بە چەکی دەوڵەت هێرشیانئەنجامدا و لە هێرشەکەیانەدا ٦ کەس کوژران.

لە تورکیا سیستمی جەردەونی و جاشایەتی ناسراو بە "پاسەوانی گوندەکان" لە ٢٦ی ئازاری ١٩٨٥ەوە بە هەموارکردنی یاسایەکی تایبەتی دەوڵەت کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٨٥دا یاساکە جێبەجێ کرا. لەو ساڵەوە سیستمی جەردەوانی بووە ئامرازێکی زۆرەملێ بۆ کۆچکردنی ئەوانەی نەیانویست ببنە جەردەوان و لە ناوچەکانیان دەرکران. کاتێکیش خەڵک هەوڵیاندا بگەڕێنەوە گوندەکەیان، جەردەوانەکان ڕێگرییان لە گەڕانەوەیان بۆ گوندەکانیان لێکردن. هێشتا گوشار لەسەر ئەو کەسانە کەم نەبوەتەوە، کە ئامادە نەبوون ببنە جەردەوانی دەوڵەتی تورک.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، کە لە ساڵی 2014دا ئامادەکراوە، جەردەوانانی دەوڵەتی تورک تاوانی وەک کوشتن،  دەستدرێژی، ئازاردان، ڕفاندن، دەستبەسەرداگرتن، سوتاندنی گوندەکان ، سوتاندنی دارستان و تاڵانییان ئەنجامداوە. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣دا جەردەوانانی دەوڵەتی تورک ٩١ کەسیان بە چەکی دەوڵەت کوشتوە.

لە مانگێکدا لە وان ٦ کەس کوژراون

جەردەوانانی دەوڵەتی تورک لە ٤ی ئایاری ٢٠٠٩ لە گوندی بیلگەی سەر بە ناوچەی شەمرەخی مێردین کۆمەڵکوژییەکیان ئەنجامدا و  لەو کۆمەڵکوژییەدا ٤٤ کەس کۆمەڵکوژکران، کە ٧ کەسیان منداڵ بوون و ٣ کەسیش برینداربوون.

جەردەوانانی دەوڵەتی تورک لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا لە ناوچەی بەراوریی پارێزگای سێرت لەسەر زەوی ٢ هاوڵاتیان کوشت و ٤ کەسی دیکەشیان بە سەختی بریندار کرد.

جەردەوانی دەوڵەتی تورک مانگی ڕابردوو لە ناوچەى ئەلباکی پارێزگای وان تەقەیان لە هاوڵاتیان کرد و ٤ کەسیان کوشت. هەفتەیەکیش پێش ئەو ڕووداوە لە ناوچەی شاخ لە پارێزگای شرنەخ تەقەیان لە هاووڵاتییان کردبوو و ٢ کەسی تریان کوشتبوو.

لە شاری وان ٤ جەردەوانی دەوڵەتی تورک لە زستاندا بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی دەستگیرکران. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١دا جەردەوانێک بە ناوی فایەق دورال لە گەڕەکی ڕەپەتیکی ناوچەی پایزاوای وان دەستدرێژیی کردە سە نەوجەوانێکی تەمەن ١٦ ساڵ. دورال بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی دەستگیرکرا، بەڵام دواتر لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە ئازاد کرا.

جەردەوانان بە چەکی دەوڵەت تاوان ئەنجام دەدەن

موعەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری هەدەپەی وان ڕایگەیاند، جەردەوانان بە چەکی دەوڵەت توندوتیژی ئەنجام دەدەن و وتی: "لە بەر  لۆجیکی 'هەر چییەک بکەم هیچم بەسەردا نایەت' جەردەوانان بە چەکی دەوڵەت لە ناوچەکە، گوندنشینان و خزمەکانیان دەچەوسێننەوە. تاوانەکانی وەک دەستدرێژی و ئازاری سێکسی ئەنجام دەدەن. ئەو تاوانانەش بەهۆی جل و بەرگەی بەریان و چەکەی دەستیان ئەنجام دەدەن. ئەو تێگەیشتن و عەقڵییەتە، کە جەردەوانیی دروستکردوە دەیەوێت ئاژاوە لە کۆمەڵگادا دروست بکات و کۆمەڵگا دابەش بکات".

ئۆرهان وتی، ئەوەى لە بەرامبە سیستمی جەردەوانیی دا پێویستە بە رێکخستنکردنی کۆمەڵگەیە و وتیشی، "چەند هێرشێک بە هاوکاریی ئەفسەرانی باڵا و پسپۆڕی سوپای تورک لەلایەن جەردەوانانەوە ئەنجام دەدرێت. لە زۆربەی شارەکاندا کاتێک کاری لەشفرۆشی دەکرێت، یان لە هێرشەکانی سەر گوڵستان دۆکو و ئیپەک ئەر ئەوەمان بە ڕوونی بۆ دەردەکەوێت.

دەبوایە هەرگیز جەردەوانی نەبوایە، ئەگەر دووەم سوپای گەورەی ناتۆ نەتوانێت وڵاتەکەی بپارێزێت و هیوای بە جەردەوانان هەبێت، ئیدی دەبێت لەوە تێبگەین، ئامانج پاراستنی کۆمەڵگا نییە، جەردەوانیان کردووەتە کردووەتە ئامرازێک بۆ ئەنجامدانی تاوان، بۆیە دەبێت جەردەوانی هەڵبوەشێنرێتەوە. جەردەوانی تاوانە. ئێمە نامانەوێت خەڵکەکەمان بێکار بکرێن و جەردەوانییان بەسەردا بسەپێنرێت".

ژ.ت